سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو.

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ژانویەی ٢٠٢٦ی زایینی سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو

لەو سمینارە دا کە لە لایەن تۆڕی جوو و کورد ڕێکخرابوو، بەشێک لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان و کوردە جووەکانی دیاسپۆرا و چەندین ئەندام پارلمانی بریتانیا و کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی کورد و بیانی تێیدا بەشدار بوون.

سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم بە هاوڕێیەتی گۆران دەشتی ئەندامی دەستەی کارگێریی بزووتنەوە بەشدار بوون .

لە پانێلی یەکەمی سمینارەکە دا سەرۆکی بزووتنەوە  وتارێکی لە پێوەندی بە پرسی کورد و جوو پێشکەش کرد.

لە بەشێک لە وتارەکەدا هاتبوو:

دۆخی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای کوردستان لە ئێستا دا پێویستی بە ئاوڕدانەوە و هاوکاریی جیددی نە نەیا ئیسرائیل بەڵکوو هەموو جیهانی پێشکەوتووی خوازیاری ئاشتی و دێموکراسی هەیە.

لەو سمینارە دا کە لە لایەن لۆک ئاکێهێرس پەرلەمانتاری بەریتانیایی بەڕێوە دەبردرا هەر یەک لە لیات کۆردۆن ، سەرۆکی توڕی کوردی یەهوودی. JKN

پرۆفیسۆر ئۆفرا بێنجیۆ / مامۆستای زانکۆ و هەروەها  شیکاری سیاسی لە سەنتەری موشی دایانی / ئیسرائیل.

عارف باوەجانی/ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

ئادریان کۆهێن، جێگری سەرۆکی باڵای BOD ی جولەکەکانی بریتانیا

دوکتور وەیسی داغ، مامۆستای زانکۆ لە تەلئەبیب

دوکتور شیلان فواد حوسێن مامۆستای زانکۆ لە بریتانیا وتاریان پێشکەش کرد.

هەروەها کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی ڕێبەری یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان لەم سمینارە دا بەشدار بوو.

هەروەها دەیان بەرگ لە کتێبی کورد و ئیسرائیل: سیاسەت، شوناس و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، لە نووسینی ئاشتیاکۆ پوورکەریم لە هۆڵی پارلمان لە ناو ئەندام پارلمان و بەشداربواندا دابەش کرا و بە نرخەوە لەم کتێبەیان روانی.

بابەتی پێشووپەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان
بابەتی دواترلە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو

17 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
گیدعۆن ساعر و یەهوودا بن‌یوسف لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی کورد و جوو پێداگریان کرد. کۆتایی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەیوەندیی کورد–جوو لە لەندەن؛ جەخت لەسەر گواستنەوە لە گفتوگۆ بۆ هاوکاریی درێژخایەن شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پێوەندیی کورد و جوو لە لەندەن بەشداری کرد پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هەموو کوردستان لە خەمی سنە دایە. پەیامی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی‌ عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی، نووسەر و وەرگێڕی کورد، لە سەقز کۆچی دوایی کرد سەید برایم سەقزی؛ دەنگێک کە بوو بە بەشێک لە بیرەوەریی کوردستان ٣ی خەرمانان؛ «ڕۆژی شەهیدانی ژینگەی کوردستان»، بەڵگەیەک لەسەر دوژمنایەتی ڕژێمی ئێران لەگەڵ ژینگەی کوردستان و پارێزەرانی عەقڵیەتێکی سیاسیی کۆن و دۆڕاو بۆ بازسازیی ئێرانێکی داڕماو پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٤٦ ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان کچە کوردی بەختیاری ناهید بوستانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، وەک وتەبێژی فراکسیۆنی سەوزەکان لە ئە... ئەرشیفی بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی ژ.ک و کۆماری کوردستان پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هێرشە درۆنییەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران بۆ سەر دامەزراوە سیاسی و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ب... بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی فتوای جیهادی خومەینی دژی کوردستان مەحموود ئاغای سەیفی قازی، کوڕی ژەنەراڵ محەممەد حوسێن خانی سەیفی قازی" وەزیری جەنگی کۆماری کوردستان" کۆچی دوایی کرد.