ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ژانویەی ٢٠٢٦ی زایینی لە لەندەنی پایتەختی وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بە بەشداریی کۆمەڵێک کەسایەتی و سیاسەتمەداری کورد و بیانی بەڕێوە چوو.
لەو کۆبوونەوەیە دا ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە سەر بانگهیشتی فەرمیی کورد فۆر لەیبە ، بەشدار بوو و لەوێ وێرای باسکردنی ڕەوشی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ چەندین کەسایەتی و ئەندام پارلمانی بریتانیا دیداری ئەنجام دا و کۆمەڵێک بابەتی پێوەندیدار بە کورد و ناوچەکە خرانە بەر باس.
شایانی باسە ئەم کۆبوونەوەیە بە دەستپێشخەری و پشتیوانیی بەڕێزان سەرباز بەرزنجی سەرۆکی دامەزراوەی کورد فۆر لەیبە و ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی بریتانیا، ئیبراهیم دۆگاس سەرۆکی دامەزراوەی کوردیش پرۆگرێس و بە بەشداریی چەندین پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی شانشینی یەکگرتوو و کەسایەتییە دیارەکانی ئەو وڵاتە ڕێکخرابوو.



色即是空,空即是色
wish you best and best