بەیاننامەی هاوبەشی سێ لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی”زگماکی”

بەیاننامەی هاوبەشی سێ لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی”زگماکی”
زمان شوناس و پێناسەی نەتەوەیە و نەتەوەیەک زیندووە کە زمانەکەی زیندوو بێ.
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، کە هەموو سالێک لە ڕۆژی٢ی ڕەشەممە واتە ٢١ی فێوریە بەڕێوە دەچێ، وەبیرهێنەرەوەی ئەم ڕاستییەیە کە زمانی دایکی تەنیا کەرەستەیەک نییە بۆ وتووێژ و قسە پێکردن؛ بەڵکوو کۆڵەکە و ئەستووندەکی شوناس، بیرەوەریی مێژوویی، کولتوور، هونەر و کەرامەتی مرۆڤایەتیی نەتەوەکانە.
٢ی ڕەشەممە یەکێکە لەو ڕۆژانەی کە لە ڕۆژژمێری جیهانیدا وەکوو هێمایەک بۆ بەدیهێنانی جیهانێکی دادپەروەرانە و بنیادنراو لەسەر مافی دیاریکردنی چارەنووس و سەروەریی نەتەوەیی سەیر دەکرێ.
لە بەر گرینگیی زمانی دایکی، داگیرکەرانی کوردستان بە درێژایی مێژوو هەوڵیان داوە، لە ڕێگەی لە ناوبردن و ئاسیمیلەکردنی زمانی کوردی، نەتەوەی کورد بتوێننەوە، بەڵام خۆڕاگری و بەهێزیی زمانی کوردی و تێکۆشانی دڵسۆزانی نەتەوەکەمان بۆ پارێزگاری لە زمانەکەمان، پێشی بە لەناوچوونی ئەم زمانە گرتووە و ئەمڕۆ زمانەکەمان بۆتە زمانێکی بەهیز لە ئاستی جیهانیدا.
زمانی کوردی کە لە دەیان زاراوە و بن زاراوە پێکهاتووە، بە پێی داتا و بەڵگەکانی یوونێسکۆ بە یەکێک لە زمانە دەوڵەمەندە جیهانیەکان دەناسرێ کە سەرەڕای ئەم هەموو هێرش و پەلامارەی داگیرکەران ، توانیویەتی بە زیندوویی بمێنێتەوە و نەتەوەی کوردیش بە زیندوویی بهێڵێتەوە، چونکە لە ئاستی جیهانیدا کەم نین ئەو نەتەوانەی کە بە هۆی لەناوچوونی زمانەکەیان، لەناو چوون و ئاسەواریان وەک نەتەوە نەماوە.
وەک سێ لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” پارتی سەربەخۆیی کوردستان، پارتی سەربەستیی کوردستان، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان” لەم ڕۆژە دا دووپاتی دەکەینەوە کە لە داهاتووی ئازادی و سەربەخۆیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا:
– هیچ زاراوەیەک بە تەنیا نابێتە زمانی فەرمیی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، بەڵکوو لە کۆی سەرجەم زاراوەکان، زمانێکی ستانداردی کوردی دەبێتە زمانی فەرمی و ئیداریی کوردستان .

– سەرجەم زاراوەکان لە ناوچەکانی سەر بەم زاراوانە، خاوەنی ڕۆژنامە، میدیا، کتێب و … تایبەت بەخۆیان دەبن و ڕێز لە هەموو زاراوە و بن زاراوەکانی کوردی دەگیرێ.
جاریکی دیکە وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی ، داوا لە نووسەران، شاعیر و هونەرمەندان، زمانناسان و ڕووناکبیران، مێژوونووسان، مامۆستا و خویندکاران، لێکۆلەران و ڕۆژنامە نووسان و تاک بە تاکی خەڵکانی دڵسۆزی شوناس و ناسنامە و زمانی کوردی دەکەین کە بۆ پارێزگاری لە زمانەکەمان، بەرهەمەکانیان بە زمانی کوردی ئامادە و بڵاو بکەنەوە و هەروەها دایکان و باوکانی کوردستانیش منداڵەکانیان بە زمانی دایکیی خۆیان پەروەردە بکەن.
پێویست بە ئاماژەیە کە: ئەم ڕۆژە بە بیرۆکە و دەستپێشخەریی بەنگلادێش لە یوونێسکۆ پەسەند کرا و لە ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی بەم لاوە لە سەرتاسەری وڵاتانی جیهان ڕێزی لێگیراوە و هاوکات نەتەوەیەکگرتووەکانیش بە گرینگیەوە باسی لە ڕێزگرتن لە فرە زمانیی جیهانی کردووە.

بەرز و پیرۆز بێ ٢ی ڕەشەممە ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی”دایکی”

پارتی سەربەخۆیی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ی کوردی
٢٠ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی

بابەتی پێشووبەرنامە و پێرەوی پارتی سەربەخۆیی کوردستان
بابەتی دواتربیستەمین ساڵێادی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی نۆڕوێژ بەرز و پیرۆز ڕاگیرا.

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
پارتی سەربەخۆیی کوردستان، هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوو... پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٨مین ساڵیادی دامەزرانیەوە. پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی یەکگرتنی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕیکخراوی یاری کورد لەگەڵ کۆمەڵە... Çarşema Sor Pîroz Be چوارشەممەی سوور پیرۆز بێت پەیامی هاوخەمیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی کاک کاوە سوڵتانپەنا شیکارییەکی ستراتیژی لە شەڕی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل و کاریگەرییەکانی لە سەر نەزمی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕۆڵی کورد لە ستراتیژی ئەمریکادا: کارتی فشار لە دژی ئێران مانیفێستی ڕزگاری " پارتی سەربەخۆیی کوردستان" بەشی سێهەم پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٢٢ هەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان " پژاک" نۆڕوێژ: بەشێک لە وتەکانی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان وتووێژی یووتۆپیا تیڤی لە گەڵ ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان کورتەیەک لە لێدوانی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کەناڵ ١٢ی ئیسرائیل بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ٧٩هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ڕێبەر و پێشەوامان  پێشەوا قازی م... هۆنراوەیەکی سەلاح سوڵتانپەنا بو بۆنەی 10ی خاکەلێوە