بیستەمین ساڵێادی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی نۆڕوێژ بەرز و پیرۆز ڕاگیرا.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ی کوردی بەرامبەر بە ٢١ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی لە شاری ئۆسڵۆی پێتەختی وڵاتی نۆڕوێژ، بە بەشداریی سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان یادی ٢٠ ساڵەی دامەزرانی ئەم پارتە سەربەخۆییخواز و نەتەوەییە کرایەوە.

لە یۆبیلیۆمی ٢٠ ساڵەی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم بە هاوڕێیەتیی بەڕێز سیروان کەریمی ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بزووتنەوە بەشدار بوون.

لەم ساڵیادە دا سەرۆکی بزووتنەوە لە پانێلی دووهەم دا ویرای پیرۆزبایی ٢٠مین ساڵیادی دامەزرانی پارتی سەربەستی، پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی لە ئامادەبوان کرد و هاوکات بابەتێکی بە پێزی لە پێوەندی بە پرسی سەربەخۆیی و دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێشکەشکرد.

ڕۆژی شەممە ٢ی رەشەممەی ٢٧٢٥ی کوردی، بیستەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە حیزب و هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، نوێنەرانی هێز و لایەنە سیاسیەکانی عەڕەبی ئەلئەحواز و بەڵووچستان و هەروەها چەندین کەسایەتی و سیاسەتوانی بیانی و نۆڕوێژی لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆڕوێژ بەڕیوە چوو.

 سەرەتای بەرنامەکە بە سروودی نەتەوایەتی و دوژمن شکێنی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر بەڕێوەبەری بەرنامەکە کارۆخ باوەجانی خشتەی چۆنیەتیی بەڕیوەچوونی ڕێوڕەسمەکەی بۆ ئامادابوان خوێندەوە.

پاشان بەڕێز یان گرێگەرسەن بابەتێکی لە سەر بواری ئەمنی وئاسایشی لۆکاڵی ڕێورەسمەکە پێشکەشکرد.

کیکی یادی ٢٠ ساڵەی دامەزرانی پارتی سەربەستی لە لایەن سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و بەشدارانی تری ڕێوڕەسمەکە بڕدرا.

بە دوای ئەو دا بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وێڕای بەخێرهاتن کردنی میوانەکان، وتارێکی لە سەر کار و چالاکیی ٢٠ ساڵەی پارتی سەربەستی و هەوڵ و تێکۆشانیان بۆ یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد و هێز و لایەنە سیاسیەکان پێشکەش کرد،  پاشان پەیامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ( پ س ک ) بە بۆنەی یادی ٢٠ساڵەی دامەزراندنییەوە، بە شێوەی ویدیۆیی پێشکەشکرا.

هەروەها پەیامی پیرۆبایی بەشێک لە هیز و لایەنە سیاسیەکان پێشکەش کران

پاشان پانێلی سیاسیی ڕێوڕەسمەکە کە لە دوو پانێلی نۆڕوێژی و کوردی پێکهاتبوو، دەستی بە کارەکانی کرد:
پانێلی یەکەم بە زمانی نۆڕوێژی پێشکەشکرا،

ئەم پانێلە بە سەرپەرەستیی بەڕێز ئێریک سەلە سەرۆکی پارتی کۆنسەرڤاتیڤی نۆروێژی و  بە بەشداریی بەڕێزان ئولا ئیلڤەستووەن وەزیری پێشووتر کە ١٢ساڵ ئەندامی پەرلەمانی نۆڕوێژ و هاوکات جێگری سەرۆکی ڤێنسترە (پارتی لیبرالی نۆڕوێژ) بووە و هەروەها بەڕێز لەیف کنوستن ڕۆژنامەنووس و شێکاری سیاسەتی نێودەوڵەتی. بەڕێوە چوو. لەم پانێلە دا  هەر کام لەو بەڕیزانە بابەتی خۆیان لە پێوەندی بە پێویستیی پشگیری کردن لە کورد و کوردستان  پێشکەشکرد.

دواتر پانێلی دووهەم بە سەرەپەرەستیی بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم،سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و بە بەشداریی بەڕیز عەبدوڵڵا حیجاب کەسایەتیی سیاسی و شاڕەازی سیاسەتی نێودەوڵەتی دەستی پێکرد:
لەم پانێلە دا سەرەتا بەڕێز ئاشتیاکۆ وتارێکی لە پێوەندی بە پرسی سەربەخۆیی بۆ کوردستان و دۆخی هەستیاری ناوچەکە و پرسی کورد لە نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و گۆڕانکاریەکان و سەر لە نوێ دیزاین کردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێویستیی یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد و هێز و لایەنە سیاسیەکان پێشکەش کرد.

سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە ئاماژە بە ئەگەرەکانی سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، باسی لە داهاتوویەکی ڕوون بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها هەر چوار پارچەی کوردستان کرد و گوتی: نە فیدراڵی، نە خودموختاری و کۆنفیدراڵی یان برایەتیی گەڵان نە چارەسەرن بۆ پرسی کورد و نە خواستی شەقامی کوردین، ویست و داخوازیی شەقامی کوردی هەر لە شۆڕشی ژینا بەم لاوە کە وتیان ” کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ. خۆی نیشان دا.

لە درێژە دا بەڕیز عەبدوڵڵا حیجاب، بە شێوەیەکی زانستیانە باسی لە ڕەوشی ناوچەکە و پێویستیی یەکڕیزی و یەکدەنگیی کورد کرد تاکوو سەنگ و قورسایی کورد لە معادڵاتی جیهانی و ناوچەیی دا خۆی بسەلمێنێ.

لە کۆتایی دا بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشکەش بە بەشێک لە بەشداربوان کرا و هەروەها ڕیز گیرا لە خەبات و تێکۆشانی بەڕیز وریا ساڵحزادە وەک جێگری پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ ٢٠ ساڵ خەبات و تێکۆشانی بێوچانی بۆ پرسی سەربەخۆییخوازی.

شیاوی ئاماژەیە کە سەدان حیزب، ڕێکخراو و کەسایەتیی سیاسی بەم بۆنەوە پەیامیان پێشکەش کرد، پەیامی پیرۆزبایی  بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بەم چەشنە بوو:

بەڕێزان، ئەندامانی سەرکردایەتیی پارتی سەربەستیی کوردستان:

بەڕیز کاک عارف باوەجانی سەرۆکی گشتیی پارتی سەربەستیی کوردستان:

ئەندامان و لایەنگرانی پارتی سەربەستیی کوردستان:


سڵاو و ڕێزی سەربەخۆییخوازی ئێمەتان پێشکەش بێ

بە بۆنەی یۆبیلیۆمی بیستەمین ساڵیادی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازین و بیست ساڵ تێکۆشانی بێوچانتان لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان بەرز دەنرخێنین.

یادی بیست ساڵەی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کاتێکدایە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕانکاریی بنەڕەتی هەنگاو داوێ و چەقی ئەم گۆڕانکاریانەش لە کوردستانە و نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە بەشداریی کورد و داڕشتنەوەی نەقشەیەکی سیاسی بۆ کوردستان دیزاین دەکرێتەوە.

بۆیە هەلومەرجەکە وا دەخوازێ هێز و لایەنە سیاسیە کورد و کوردستانیەکان لە دەوری پلاتفۆرمێکی هاوبەشی نەتەوەیی و نیشتمانی کۆببینەوە تاکوو بتوانین زۆرترین دەستکەوتی سیاسی بۆ نەتەوەکەمان دەستەبەر بکەین.

جارێکی دیکە  وەک بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ، بەم بۆنە پیرۆزەوە ، پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبەیاننامەی هاوبەشی سێ لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی”زگماکی”
بابەتی دواترپەیامی پیرۆزبایی پێنج لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان پەیامی هاوسۆزی و ئیدانەکردنی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە حیزبەکانی ناو هاوپەیمانی کوردستانی ئێران بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: بانگهێشتتان دەکەین بۆ یەکڕیزیی بەرەی سەربەخۆییخوازان شەڕ بۆ ئاشتی و سەقامگیری: پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی پێنج لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بیستەمین ساڵێادی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی نۆڕوێژ بەرز و پیرۆز ڕاگیرا. بەیاننامەی هاوبەشی سێ لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی"زگماکی" لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزا... پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ...