شەڕ بۆ ئاشتی و سەقامگیری: پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

هەر وەک چاوەڕوان دەکرا هێرشی نیزامیی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپکردەوە و هەر ئەو جۆرەی ، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و  بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەڵێنیان  دابوو یارمەتیەکانیان بۆ خەڵک تا رووخاندنی رژیمی ئێران دەستی پێکرد .

سەرەڕۆییەکانی رژیمی ئێران، سەرەنجام داوێنی ئەو ڕژیمەی گرتەوە و ناوچەکەی پەلکێشی شەرێک کرد کە ئاگری ئەم شەڕە دەبێتە کۆتاییهێنان بەو ڕژیمە .

شەڕی ئەم جارە ، شەڕێکە بۆ ئاشتی، شەڕێک بۆ جێگیرکردنی دێموکراسی ، ئازادی و سەقامگیری.
شەڕ لە گەڵ ئێران بە ئامانجی کۆتاییهێنان بەو ڕژیمە دەتوانێ زامنی ئاشتی و سوڵح و ئەمنیەت و ئاسایش بێ بۆ هەموو ناوچەکە.

بۆیە بە هەموو توانامانەوە دەستخۆشی و پێشوازی لەم شەڕە دەکەین و سپاسی ئەمریکا و ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیان دەکەین.

هەلومەرجەکە بۆ نەتەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵات هەستیار و چارەنووسسازە .

ئێمە لەو باوەڕەداین کە ڕۆژی کورد، خۆری ئازادی و سەربەخۆیی کورد لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێ و ئێستا دەرفەتێکی مێژوویی بۆ نەتەوەکەمان ڕەخساوە، چارەنووسی گشتمان پێکەوە گرێدراوە و  یەکڕیزی و یەکگرتوویی ناو ماڵی کورد لە ئێستا دا لە هەموو کاتێک پێویستترە.

ئەمەی ئێستا ڕوودەدا، دەرفەتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بتوانین هەلەکە لە قازانج و بەرژەوەندیی نەتەوەکەمان بقۆزینەوە .

کاتی ئەوە هاتووە کە کورد و بەلووچ، عەڕەب و تورکمان و کاسپیەن و تورکی ئازەری ، پێکەوە دەست بدەینە دەستی یەک و داگیرکەری ئێرانی لە خاک و ولاتمان ڕاماڵین و کۆتایی بە داگیرکەری ئێرانی بێنین، سەربەخۆیی لە هەموو کاتێک نزیکترە.

بابەتی پێشووپەیامی پیرۆزبایی پێنج لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران
بابەتی دواتربزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: بانگهێشتتان دەکەین بۆ یەکڕیزیی بەرەی سەربەخۆییخوازان

1 لێدوان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
پارتی سەربەخۆیی کوردستان، هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوو... پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٨مین ساڵیادی دامەزرانیەوە. پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی یەکگرتنی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕیکخراوی یاری کورد لەگەڵ کۆمەڵە... Çarşema Sor Pîroz Be چوارشەممەی سوور پیرۆز بێت پەیامی هاوخەمیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی کاک کاوە سوڵتانپەنا شیکارییەکی ستراتیژی لە شەڕی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل و کاریگەرییەکانی لە سەر نەزمی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕۆڵی کورد لە ستراتیژی ئەمریکادا: کارتی فشار لە دژی ئێران مانیفێستی ڕزگاری " پارتی سەربەخۆیی کوردستان" بەشی سێهەم پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٢٢ هەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان " پژاک" نۆڕوێژ: بەشێک لە وتەکانی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان وتووێژی یووتۆپیا تیڤی لە گەڵ ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان کورتەیەک لە لێدوانی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کەناڵ ١٢ی ئیسرائیل بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ٧٩هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ڕێبەر و پێشەوامان  پێشەوا قازی م... هۆنراوەیەکی سەلاح سوڵتانپەنا بو بۆنەی 10ی خاکەلێوە