پیڕۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستان بەبۆنەی یەکبوونی دوو لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کوردناسیۆن: پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی یەکگرتنی دوو لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕێبەری و ئەندامانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان کرد، دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بابەت: پیڕۆزبایی بە یەکبوونی ٢ لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

پیڕۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەبۆنەی یەکبوونی دوو لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ هەواڵمان پێگەیشت کە هەردوو لایەنی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و, بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان, بڕیاریان داوە پێکەوە لە ژێر ناوی پارتی سەربەخۆیی کوردستان درێژە بە تێکۆشان و خەباتی خۆیان بدەن.

ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، کە پارتی دۆستی هەردوو لایەن بووین، پیڕۆزبایییەکی گەرمیان ئاراستە دەکەین و هیواخوازین لە کار و تێکۆشانی داهاتوویاندا، لە ژێر ناوی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بە چالاکیی زیاتر درێژە بە خەبات و تێکۆشان بدەن لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان.
لە هەمان کاتدا ڕادەگەیەنین کە پارتی سەربەستیی کوردستان لە ڕوانگەیەکی نەتەوەییانەوە پێشوازی لەم هەنگاوە گرنگە دەکات و، پارتیمان هەوڵ دەدات پێوەندییەکانمان لە داهاتوودا لە جاران زیاتر پەرەی پێبدریت، لە پێناوە کار و دیسکۆرسی هاوبەش بۆ گەشانەوەی بیرۆکەی سەربەخۆیی لە بەشی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان
.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

٢١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ی کوردی/ ١٢ مارسی ٢٠٢٦ ی زاینی.

بابەتی پێشووڕاگەیەندراوی فەرمیی یەکگرتنی دوو هێزی سەربەخۆیی‌خواز؛ “بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان” و “پارتی سەربەخۆیی کوردستان”
بابەتی دواترپەیامی پیرۆزبایی پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی یەکگرتنی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان

2 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
شار، پێتەخت، هەولێر و کوردستان: پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا بەڕێوە چوو. پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات. کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز سمینارێک بۆ دکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی لە ژێر ناونیشانی «زمانی کوردی و زاراوەکانی» ڕێکخرا. فەرشید گردکانی و نامۆ فازڵ دوو قارەمانی کوردی بواری وەرزش لە ئاستی جیهانیدا گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە پاڵەوانی تیکواندۆی ئاسیا پاریس: دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ چەندین حیزب و کەسایەتیی سیاسیی عەڕەب شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنفرانسی EIPA لە ژێر ناوی "شەڕی نهێنی ئێران لە بەریتانیا و ئەوروپا" بەشداری کرد. سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە پارلمانی بریتانیا، چەندین دیداری لە گەڵ ڕێبەرانی بەلووچ،عەڕەبی ئەحوازی،تورکی ئ... زمانی کوردی،بە بۆنەی ٢٥ی بانەمەڕ ڕۆژی زمانی کوردی پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٥ ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان " پاک" بۆ لەیلا قاسم کوردەکان لە لەندەن لە تەنیشت ئیسرائیلیەکان وەستان و ئالای کوردستان بۆ پشتیوانی لە جوو بەرز کرایەوە