بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان!
پاش سڵاوی گەرم!
بە بۆنەی تێکەڵکردنی ڕیزەکانتان و درێژەدانی خەبات لەژێر ناوی پارتی سەربەخۆیی کوردستاندا پیرۆزبایی گەرمتان
پێشکەش دەکەین.
هەر وەک ئێوەش ئاگادارن ئەمڕۆ کوردستان و بزووتنەوە مافخوازانەکەی لە ڕۆژهەڵاتی وڵات بە قۆناغێکی هەستیار و
چارەنووسسازدا تێپەڕ دەبن، هەر بۆیە ئەو هەنگاوە بوێرانەی ئێوە لەم کاتەدا، کە بزووتنەوەکەمان حەوجێی بە
یەکگرتوویی و یەکڕیزییە، جێی دەستخۆشیی و دڵخۆشییە.
هیوادارین لێرە بە دواوە بە هێز و گوڕوتینێکی زیاتر و بە هەڵگرتنی بەرپرسیاریی گەورەتر بەشداریی شایان لە بزووتنەوە و خەباتی گەلەکەماندا بۆ وەرگرتنی مافە ڕەواکانی بکەن.
بە هیوای سەرکەوتنتان لە خزمەت بە کورد و کوردستان و بزووتنەوە ڕەواکەی ڕۆهەڵاتی نیشتمان
ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
١٤٠٤/١٢/٢٢ هەتاویی
٢٠٢٦/٣/١٣ی زاینیی



