هۆنراوەیەکی سەلاح سوڵتانپەنا بۆ هەڵەبجە

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
25 ڕەشەمە 2725
کۆچی هەتاوی
25 اسفند 1404
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٢٦ رمضان ١٤٤٧
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

هەڵەبجە

ئەو کاتەی وا
گەزیزەکان
سپای کڕێوە و شەختە و بەستەڵەکیان
شکاند ، گەڕانەوە.
لە داوێنی شاخ و پێدەشت
بە ئاهەنگی گڤەی شەماڵ
خوڕەی قەڵبەز
ڕەشبەڵەکی شاییان گرت
بووژانەوە.

ئەوکاتەی وا
بووکی بەهاری تارای سەوز بەسەر
بۆماڵی بەخت بۆ ساڵی نوێ
ئەهاتەدەر

هەر ئەو کاتە
دێوی غەزەب ، هەوری نەهات
لە هەڵەبجەی خێر نەدیوو
لە باتی جەژنانە و شیرینی
خۆشەویستی و هەست و سۆز
ژەهریان
لە بەرگی بۆنی گوڵی سێو
بۆ کردین بە مەزە
بۆ شەرابی سەر سفرەی ‌‌
حەوت شینی نەورۆز

لەو کاتەوە
شازدەی مانگی سێ و هەڵەبجە
بۆ داگیرکەر
هۆی نەمانە ، کۆتاییە
پەڵەی ڕەشی نێو چاوانە
کوژانەوەی مۆمی تەمەن
تاریکیە و فەوتانە

لەو کاتەوە
شانزەی مانگی سێ و هەڵەبجە
بۆ جیهانی ئەتک کراو بە سەرمایە
لەبار چوونی لفەدوانەی
دیموکراسی و مافی مرۆڤی تێدایە

لەو کاتەوە
شانزەی مانگی سێ و هەڵەبجە
بۆ ئێمەی کورد
پێناسەیە ، هەستە ، سۆزە ، هەناسەیە
پیرۆزە ، هۆی ژیانە
ڕەمزی بوون و هەرمانە
هەموو ساڵێک یادی دەکرێت
لای ئێمەی کورد
تاجی سەرە قەت نامرێت

سەلاح سوڵتانپەنا
شیسمۆکۆرشە نوروێژ
16/03/2020

بابەتی پێشووپەیامی پیرۆزبایی ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان بە بۆنەی یەکگرتنی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان
بابەتی دواترپەیامی پیرۆزبایی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزی ٢٧٢٦ی کوردی

وڵامێک جێ بێڵە