بەڕێز: ئاشتیاکو پوور کەریم سکرتێری پارتی سەربەخۆیی کوردستان
بەڕێز: سەرکردایەتی پارتی سەربەخۆیی کوردستان
پەیامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوونتان لێ بێت
بەبۆنەی یەکبوونی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و گشت ئەندام، دۆست و لایەنگرانتان دەکەین، هیوادارین هەمیشە سەرکەوتووبن.
هەر بەم بۆنەیەوە، جەخت لەبەردەوامبوون و بەرەوپێشەوەبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەنی دۆست دووپات دەکەینەوە، پێمان وایە لەم کاتە هەستیارو ئاڵوزە لەپێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان، بەهێزکردنی پەیوەندی لەنێوان پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان زۆر پێویست و گرنگە.
لەکوتاییدا، جارێکی تر پیرۆزباییتان لێ دەکەین.
لەگەڵ ڕێزماندا
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان 18_3_2026



