سروود: بانگەوازێک بۆ ڕۆژهەڵاتی دڵ بریندار، هۆنراوەی سەلاح سوڵتانپەنا

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
29 ڕەشەمە 2725
کۆچی هەتاوی
29 اسفند 1404
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٣٠ رمضان ١٤٤٧
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

بۆ ڕۆژهەڵاتی دڵ بریندار
هۆنراوەی: سەلاح سوڵتانپەنا
وتن و دەنگ: ئاوا & ژیرۆ
مووزیک : سنۆ AI
ئامادەکردنی: کوردناسیۆن
نەورۆزی ٢٧٢٦

بۆ ڕۆژهەڵاتی دڵ بریندار

ڕۆژهەڵاتی نیشتمانە
میراتگری پێشەوایە
دڵ پڕ لە خۆزگە و هیوایە
گیرۆدەی دەستی دوژمنە
لە کرماشانی خۆڕاگر
لە ئیلام و مەڵکشاهی
جەستەی خوێنی لێ دەچۆڕێت
دوژمن پرچی ئەڕنێتەوە
لە ڕۆژاوا ئامادەیە
کەزێی شەرڤان ئەچنێتەوە
ئەوە دیسان ڕۆژهەڵاتە
بۆ باشوریش خوین خەڵاتە
هەڵوێستەکەی کوردانەیە
لە نەهاتی و لێ قەومانا
بۆ باشوریش هێلانەیە
باکوریش کەی پێویستی بێ
شەقامی دنیای بۆ دەگرێ
لە چوار نیکاڵی ئەم خاکە
گیانفیدایەکی بێباکە
کوردستانیەو لە خوێنیایە
بۆ باکوریش گەریلایە
لە ڕۆژهەڵاتیش فەرمانە
لەلای ئێمەش کورد قڕانە
ڕۆژهەڵاتیش بریندارە
جەستەی ماندوی بەئازارە
دەی با کوڕەکەی دلێرم
دەی باشووری داعش شکێن
دەی ڕۆژاوای لوتکەی خەبات
ئەمجارەیان بتانبینم
هەرەوەزێک بۆ ڕۆژهەڵات

ئەم جارەیان نۆبەمانە
دەنگمان پڕکات ئەم جیهانە
یەکی بخەین گشت خەباتمان
ڕزگاری کەین ڕۆژهەڵاتمان

سەلاح سوڵتانپەنا
٢٨/٠١/٢٠٢٦

بابەتی پێشووپەیامی پیرۆزبایی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان بە بۆنەی یەکگرتنی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
بابەتی دواترپەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

وڵامێک جێ بێڵە