بەڕێزان لە پارتی سەربەخۆیی کوردستان
بە ڕاگەیاندنی یەکگرتنی دوو پارتی سەربەخۆیی خوازیی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و پارتی
سەربەخۆیی کوردستان و درێژەپێدانی چالاکیتان لە ژیر ناوی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە گەرمی پێشوازی
.دەکەین
دیارە یەکگرتن ئەم دوو پارتە ئەبێتە هۆی پشتیوانیی زیاتری نەتەوەیی و زیاتر بەهەند تێڕوانین لە ناوەندە
.سیاسیەکان بەگشتی و زووتر بە ئامانج گەیشتن
هیوادارین ئەم یەکگرتنەتان بتوانێت ڕۆڵی ئەرێنی لە گەیشتنی نەتەوەی کورد بە مافە رەواکانی و ڕزگاری و
.ئازادیی کوردستان بگێڕێت
ئێمە وەک بزاڤی ئاشتیی ناوخۆیی ڕۆژهەلات پیرۆزبایی ئەم یەکگرتنەتان لە سەرکردایەتی و هەموو ئەندامانی
.پارتی سەربەخۆیی کوردستان ئەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ ئەخوازین
…لەگەل ڕێزمان
ئەنجومەنی کارگێڕیی بزاڤی ئاشتیی ناوخۆیی ، ڕۆژهەڵات
٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی



