پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

بەڕێزان: کاک غەفوور مەخمووری سكرتێرى گشتی، ئەندامانی مه‌كته‌بى سياسيى، سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و لایەنگرانی يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان

وێڕای سڵاو و ڕێز، بە بۆنەی سی و یەکەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی YNDK گەرمترین پیرۆزبایی  ئێمەتان لە پارتی سەربەخۆیی کوردستانەوە پێشکەش بێ.

دامەزراندنی YNDK لە یەکێک لە قۆناغە هەستیارەکانی مێژووی هاوچەرخی کوردستاندا تەنیا پێکهێنانی ڕێکخراوێکی سیاسی نەبوو؛ بەڵکوو گوزارشت و ڕەنگدانەوەیەک بوو لە پێویستییەکی مێژوویی بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی هەڵوێستی نەتەوەیی و بەهێزکردنی ئیرادەی نەتەوەیی و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی کوردستان لە بەرامبەر قەیران و دووبەرەکی و پەراوێزخستن.

لەم ڕوانگەیەوە بەردەوامیی چالاکییەکانی YNDK لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا بەشێکە لە ئەزموونی سیاسیی هاوچەرخی کوردستان و نیشانەی سەقامگیریی بیری نەتەوەییە.

ئەمڕۆ لە بارودۆخێکدا کە کوردستان و ناوچەکە لە شەڕ و ئاڵۆزی دایە و باشووری کوردستانیش  ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هەڕەشەی داگیرکەران و هاوکات فشاری سیاسی و ئابووریی دەسەڵاتدارانی بەغدا بۆتەوە، بە لە بەر چاو گرتنی بەرژەوەندەییە باڵا نەتەوەییەکانی نەتەوەکەمان، زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستیمان بە ڕێکسختنی زیاتری عەقڵانییەتی سیاسییی کورد و پتەوکردنی یەکگرتوویی و یەكڕیزیی نەتەوەیی هەیە و لە وەها بارودۆخێکدا پاراستن و پتەوکردنی پەیوەندی بەرپرسیارانەی نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستان بژاردەیەکی تاکتیکی نییە، بەڵکوو پێویستییەکی نەتەوەیی و ستراتیژییە.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان پێی وایە قۆناغی ئێستا قۆناغی دیالۆگی نەتەوەیی و ڕێکخستنەوەی مەیدانی سیاسیی کوردستان و بەرگریکردن لە دامەزراوە نەتەوەییە ڕەواکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان و هەوڵدان بۆ جێگیرکردنی پێگەی پرسی کورد وەک پرسێکی دادپەروەر و ڕەوا لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیە،  ئەم ئامانجەش تەنیا بە بەشداریی بەرپرسیارانەی هێزە سیاسییەکان و بەرەوپێشبردنی کولتووری هاوکاری و هاودەنگی بەدی دێت.

ویڕای پیرۆزبایی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، جارێکی تر پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکیەتیی نیشتمانیی دیموکراتی کوردستان (YNDK، تان لێدەکەین و ڕۆڵی مێژوویی و سیاسیی YNDK، بەرز دەنرخێنین و جەخت لەوە دەکەینەوە کە داهاتووی کوردستان پەیوەستە بە بەهێزکردنی گوتاری نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی و هاوکات بەدامەزراوەییکردنی ژیانی دیموکراسی و ڕێزگرتن لە فرەیی سیاسی و بەردەوام بەرگریکردن لە مافە مێژووییەکانی نەتەوەی کورد.

هیوادارین ئەم بۆنەیە ببێتە دەرفەتێک بۆ قوڵکردنەوەی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی، یەکڕیزی، یەکگرتوویی و پێوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستان و هەروەها پتەوکردنی ئاسۆی هاوبەشی خەبات بۆ گەیشتن بە سەروەریی سیاسی و بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆ و دێموکراتیکی کوردستان .

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی
٢٢ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی

بابەتی پێشووسروود: بانگەوازێک بۆ ڕۆژهەڵاتی دڵ بریندار، هۆنراوەی سەلاح سوڵتانپەنا
بابەتی دواترپەیامی پیرۆزبایی بزاڤی ئاشتیی ناوخۆیی”بان” بە بۆنەی یەکگرتنی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا فیلم: دیــاکـــۆ ؛ سەرەتای یەکگرتوویی مـــاد "یەکەمین دەوڵەتی کوردی" بۆ سەربەخۆیی؟ پارتی سەربەخۆیی کوردستان: کوژرانی سیاوەش ئەلەک دیسان ئەوەمان بیر دێنێتەوە:کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ. پەیامی سەرەخۆشی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی شەهیدبوونی چەندین پێشمەرگە و گەریلای کوردستان و شەرمەزار کردنی تاوانەک... بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا بە بەشداریی لایەنە سیاسیەکانی کورد،بەلووچ، ... پاریس:دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕانسە دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس شار، پێتەخت، هەولێر و کوردستان: پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا بەڕێوە چوو. پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات. کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز سمینارێک بۆ دکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی لە ژێر ناونیشانی «زمانی کوردی و زاراوەکانی» ڕێکخرا. فەرشید گردکانی و نامۆ فازڵ دوو قارەمانی کوردی بواری وەرزش لە ئاستی جیهانیدا