پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هێرش و دەستدرێژییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ باشووری کوردستان مەحکووم دەکەین.

“ڕژیمێک کە لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە گەیەندراوەتە لێواری رووخان، مووشەکەکانی ئاراستەی باشووری کوردستان دەکات. ئەمە هێز نییە، بەڵکوو دانپێدانانە بە شکست، بێدەسەڵاتی و داڕووخان”.

هێرشە هاژەکیەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی سۆران و شەهید بوونی ٦ پێشمەرگە و بریندار بوونی دەیان پێشمەرگەی تر، پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی باشووری کوردستانە و بە توندی شەرمەزار و مەحکوومی دەکەین.
ئەم دەستدرێژییانە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە ڕێژیمی ئێران، لە ئەنجامی قەیرانە قووڵەکانی ناوخۆیی و شکست و فشارە قورسەکانی ناوچەیی و جیهانی لە هەموو کاتێک زیاتر لە پێگەی لاوازیدایە. کۆماری ئیسلامی کە لەبەرامبەر ئەمەریکا و ئیسرائیلدا ڕووبەڕووی قەیران و بێدەسەڵاتی بووەتەوە، بە هێرشکردنە سەر باشووری کوردستان و هەڕەشەکردن لەو کەمپانەی کە بنەماڵەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە باشوور تێدا نیشتەجێن، هەوڵ دەدات وێنەیەکی ناڕاستیی هێز و خۆڕاگری لە خۆی نیشان بدات.
ڕاستیەکە ئەوەیە، بەم هێرشانە دەیهەوێت شکست و قەیرانەکانی لە ئاستی ناوخۆیی و جیهانیدا بشارێتەوە.
هێرشکردنە سەر باشووری کوردستان لە بەهێزی و بەدەسەڵاتی نییە، بەڵکوو نیشانەی شکستە یەک لە دوای یەکەکانیەتی و ماهیەتی دوژمنکارانەی ئەو ڕژیمەیە بەرانبەر بە کورد و کوردستان و مرۆڤایەتی .
ئێمە وەک پارتی سەربەخۆیی کوردستان، وێڕای ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئەم هێرشە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان ، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژییانە بێدەنگ نەبن و هەڵوێستێکی ڕوون و کردەیی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بگرنەبەر.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە نەتەوەی کورد خەبات بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان و بەرگری لە خاک و نەتەوە و کەرامەتی نەتەوەیی خۆی بە ئەرکی خۆی دەزانێت و پێویستە کەڵک لە هەر هەلێک وەرگرێت لە پێناو ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان .

پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی
٢٤ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی

بابەتی پێشووسروودی ئــــــــــاڵا ، هۆنراوەی: سەلاح سوڵتانپەنا
بابەتی دواترمانیفێستی ڕزگاری ” پارتی سەربەخۆیی کوردستان” بەشی دووهەم

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا فیلم: دیــاکـــۆ ؛ سەرەتای یەکگرتوویی مـــاد "یەکەمین دەوڵەتی کوردی" بۆ سەربەخۆیی؟ پارتی سەربەخۆیی کوردستان: کوژرانی سیاوەش ئەلەک دیسان ئەوەمان بیر دێنێتەوە:کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ. پەیامی سەرەخۆشی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی شەهیدبوونی چەندین پێشمەرگە و گەریلای کوردستان و شەرمەزار کردنی تاوانەک... بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا بە بەشداریی لایەنە سیاسیەکانی کورد،بەلووچ، ... پاریس:دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕانسە دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس شار، پێتەخت، هەولێر و کوردستان: پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا بەڕێوە چوو. پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات. کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز سمینارێک بۆ دکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی لە ژێر ناونیشانی «زمانی کوردی و زاراوەکانی» ڕێکخرا. فەرشید گردکانی و نامۆ فازڵ دوو قارەمانی کوردی بواری وەرزش لە ئاستی جیهانیدا