هۆنراوەیەکی سەلاح سوڵتانپەنا بو بۆنەی 10ی خاکەلێوە ڕۆژی لە سێدارەدانی پێشەوای کوردان سەرۆک کۆماری کوردستان و هاوڕێکانی محەممەد حوسێنی سەیفی قازی و ئەبولقاسمی سەدری قازی
سەردارەکەم
ئەی پێشەوای کۆمارەکەم
ئەوکاتەی وا
ئێوەیان کرد بە میوانی سێدارە
پەتی قەنارە
بە سەری شۆڕەوە خۆی نواند
ڕەنگی زەرد بوو
بەشەرمەوە ئێوەی خنکاند
پێیان وابوو
بە دار و پەت و قەنارە
ئازادی و سەربەخۆیی یان لێمان تەراند
کوردستانیان کوشت
خەبات و ئازادیان خنکاند
بەڵام سەرداری
سەرداری وەفاداری بە نێشتمان
خۆی فیدا کرد
لە دڵی ناهومێدی و نەهاتیدا
تۆوی هیوای چاند
لە خاکەلێوەی ئەو ساڵەوە
هەموو ساڵی
هەوری هیوا
بەسەر دێمی تینووی خورانگەزی ئەم خاکەدا
بەخوڕ ئەباریت و پەڵە ئەدا
لەو کاتەوە بیری جوانی سەربەخۆیی
لە چوار نیکاڵی ئەم خاکەوە
چەکەرەی کرد سەری هەڵدا
زەندەقیان چوو
گشت کوردستانیان لێ بوو
بە پێشەوا
سەلاح
شێسمۆکۆرشە


