بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە کە ڕۆژی هەینی ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی ” ١٠ی ئاپریلی ٢٠٢٦ی زایینی ” کاک کاوە سوڵتانپەنا، لە بنەماڵەی شۆڕشگێری سوڵتانپەنا و کوڕی شاعیر و ئەدیبی نەتەوەکەمان کۆچکردوو ئەنوەرخانی سوڵتانپەنا و بێهجەت خانمی ئەردەڵان و برای کاک سەلاح سوڵتانپەنا، ئەندامی دەفتەری سیاسیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، پاش دوو سال بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی لە تەمەنی ٥٩ ساڵیدا لە شاری لۆرنسکوگ لە وڵاتی نۆڕوێژ کۆچی دوایی کرد و دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.
بە ناوی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بە دڵێکی پڕ لە خەم و ئازارەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی سوڵتانپەنا، هاوسەری بەوەفای کاک کاوە”خاتوو نوشین یاسەمەنی، خزم و کەس و کار، هاوڕێیان و هەموو دۆستان و خۆشەویستانی دەکەین و خۆمان بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانین.
ڕووحی کۆچکردووی کاک کاوە شاد و یاد و ناوی بەرز و بەڕیز بێت.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی
١٠ی ئاپریلی ٢٠٢٦ی زایینی





https://shorturl.fm/XIzjP
https://shorturl.fm/FpHe5
https://shorturl.fm/39n3A
https://shorturl.fm/J3l0J