پەیامی هاوخەمیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
26 خاکەلێوە 2726
کۆچی هەتاوی
26 فروردین 1405
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٢٦ شوال ١٤٤٧
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

لە ئەنجامی هێرشی ڕژیمی ئێران ، پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان شەهید بوو.

لە درێژەی هێرش و دەستدرێژیەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە باشووری کوردستان، پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ناوی غەزاڵ مەولان شەهید بوو.

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی ، ڕژیمی ئێران لە ڕێگەی هاژەک و درۆنەوە هێرشی کردە سەر کەمپەکانی سوورداشی کۆمەڵەی زەحمەتكێشان و ئازادیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان برینداربوون و کچە پێشمەرگەیەکیش بە ناوی غەزاڵ مەولان گیانی پاکی پێشکەش بە بارەگای بەرزی ئازادی کرد و چووە ناو کاروانی شەهیدانی کوردستانەوە.

ئێمە وەک پارتی سەربەخۆیی کوردستان، وێڕای مەحکووم کردنی جینایەتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، هەڤاڵانی کۆمەڵە، و خەڵکی خەباتکاری کوردستان دەکەین و لەو باوەڕە داین کە نە زیندان و سێدارە، نە درۆن و مووشەک و تەیارە هەرگیز ئیرادەی نەتەوەی کورد بۆ ئازادی و کەرامەت و سەربەخۆیی ناشکێنن، بەڵکوو نەتەوەی کورد شێلگیرتر دەکات بۆ درێژەدان بە خەبات دژی داگیرکەرانی کوردستان.

جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە کەس و کار و بنەماڵە و هاوسەنگەرانی هاوڕێ غەزاڵ دەکەین و خۆمان بە شەریک و بەشداری ئەم خەم و ئازارە دەزانین.

سەردەکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازنەی نەتەوەی کورد بۆ ئازادی و سەربەخۆیی.

بەرز و بەڕێز بێ یادی شەهیدان و گیانبەختکردوانی ڕێگەی ئازادیی کورد و کوردستان.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی

١٤ی ئاپریلی ٢٠٢٦ی زایینی

بابەتی پێشووپەیامی پرسە و سەرەخۆشیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی کاک کاوە سوڵتانپەنا
بابەتی دواترÇarşema Sor Pîroz Be چوارشەممەی سوور پیرۆز بێت

4 کۆمێنتەکان

وڵامێک جێ بێڵە