پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی ٣٨ ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەخۆیی کوردستانبەڕێزان:
سەرۆک، سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بەوپەڕی خۆشحاڵی و ڕێزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکات بەبۆنەی یادی ٣٨ ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەتان.
هیوادارین ئەم بۆنە نەتەوەییە هەمیشە بە خۆشی و سەرکەوتن یاد بکرێتەوە، و پارتەکەتان زیاتر گەشە بکات لە پێناو خزمەت بە گەل و نیشتمانی کورد، بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هەروەها، پارتی سەربەستیی کوردستان وەک هاوپەیمان و دۆستێکی دێرینی پارتە بەڕێزەکەتان، جارێکی دیکە پێداگری لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە دەکاتەوە، بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و تێگەیشتن لە نێوان هەردوو لا.
لە کۆتاییدا، جارێکی دیکە پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش دەکەین بەبۆنەی ٣٠ی خاکەلیوە، یادی ٣٨ ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەتان.
بە ڕێزەوە،
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی
بەرامبەر بە ١٦/٤/٢٠٢٦ زاینی





https://shorturl.fm/umFFv
https://shorturl.fm/wcLBN
https://shorturl.fm/rHygM