پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی یەکگرتنی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕیکخراوی یاری کورد لەگەڵ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
28 خاکەلێوە 2726
کۆچی هەتاوی
28 فروردین 1405
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٢٨ شوال ١٤٤٧
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

پارتی سەربەخۆیی کوردستان، یەکڕیزی و یەکگرتنی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد لەگەڵ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە هەنگاوێکی ئەرێنی و بەرپرسیارانەی دەزانێت و ئەم هەنگاوە پیرۆزە لە ئاراستەی بەهێزکردنی ڕیزەکانی خەباتی نەتەوەیی و ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد هەڵدەسەنگێنێت.

لە هەلومەرجێکدا کە کوردستان و ناوچەکە لە قۆناغێکی هەستیار و چارەنووسسازی مێژوویی دایە، هەر کردەوە و هەنگاوێک بەرەو یەکدەنگی، یەکڕیزی و لێک نزیک بوونەوەی هێزە سیاسییە کوردستانیەکان، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پتەوکردنی بەرەی خەبات و بەهێزکردنی ئیرادەی نەتەوەیی نەتەوەی کورد.

ئێمە ئەم بڕیارە بە نیشانەی تێگەیشتنێکی دروست لە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی مێژوویی و پێویستیی هاوکاریی هێزە سیاسیە کوردستانیەکان و وەڵامدانەوەیەک بۆ خواستی ڕەوای نەتەوەی کورد بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی زیاتر دەزانین. بێ گومان لێک نزیکبوونەوە و هاوکاری نێوان هێزەکانی ناو جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ئەم قۆناغە هەستیارەیە.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی ئەم هەنگاوە لە سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ، هیوادارە ئەم پرۆسەیە ببێتە ڕێگە خۆشکەر بۆ پتەوکردن و بەرفراوانکردنی هاوپەیمانیی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی خەباتی هاوبەش و یەکگرتوانەوە بتوانین خەبات و تێکۆشانمان لە پێناو ئازادی، سەروەریی سیاسی و کەرامەتی مرۆڤایەتی و بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی نەتەوەکەمان پتەوتر و بەهێزتر بکەین.

بژی یەکێتیی نەتەوەیی و یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد

سەردەکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی

١٦ی ئاپریلی ٢٠٢٦ی زایینی

بابەتی پێشووپەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٣٨ ساڵەی دامەزرانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان
بابەتی دواترپەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٨مین ساڵیادی دامەزرانیەوە.

7 کۆمێنتەکان

Leave a Reply