پارتی سەربەخۆیی کوردستان، هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوور مەحکووم دەکات.

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
29 خاکەلێوە 2726
کۆچی هەتاوی
29 فروردین 1405
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٢٩ شوال ١٤٤٧
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

هەواڵی شەهیدبوونی کۆمەڵێک ڕۆڵەی دڵسۆزی نەتەوەکەمان”سێ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” بە هۆی هێرشی مووشەکی و درۆنیی ڕژیمی ئێران، پەرۆش و خەمباری کردین.

بەپێی هەواڵ و  زانیارییەکان، لەئەنجامی ئەو هێرشە دژە مرۆییەی ڕژیمی ئێران، سێ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی نەدا میری و سەمیرا ئەڵڵایاری، شاهین ئازەربەرزین شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە یادی ئەم شەهیدانە بە توندترین شێوە ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکات و ئەو دەستدرێژیانەی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە درێژەی هەمان سیاسەتی بەردەوامیی سەرکوت، تیرۆر، هەڕەشە و دوژمنایەتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ نەتەوەی کورد دەزانێت.

رژیمی ئێران کە لە ئاستی ناوخۆیی، ناوچەیی و جیهانی لە گەڵ قەیرانی ڕەوایی و مەشڕووعیەت بەرەوڕوویە ، بۆ شاردنەوە و قەرەبووکردنەوەی شکستە یەک لە دوای یەکەکانی لە بوارەکانی سیاسی، نیزامی، ئابووری و … هێرشەکانی بۆ سەر کەمپ و ناوەندی مەدەنیی هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نیشتەجێی باشووری کوردستان چڕ کردۆتەوە، بێئاگا لەوەی کە ئەزموونی مێژوویی خەباتی نەتەوەی کورد دەریخستووە کە مووشەک و درۆن، تانک و تەیارە، تیرۆر و زیندان و سێدارە نەک ناتوانن ئیرادەی نەتەوەی کورد بۆ ئازادی و سەربەستی لاواز بکەن،بەڵکوو ڕۆژ بە ڕۆژ وێڕای پەرە سەندنی ڕق و بێزاری لە داگیرکەرانی کوردستان، ئیرادەی نەتەوەیی، نەتەوەی کورد بەرز و بەرزتر دەبێتەوە.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان لەو باوەڕە دایە، بەرگریکردن لە بوون و کەرامەت و ئاسایش و ئایندەی نەتەوەی کورد مافێکی ڕەوا و حاشا هەڵنەگرە. هێرشکردنە سەر پێشمەرگە و ناوەندەکانی سەر بە حیزبە کوردییەکان تەنیا هێرشکردنە سەر حیزب یان ڕەوتێکی سیاسی نیە، بەڵکوو هێرشە بۆ سەر کەرامەت ، مافی ژیان و خەبات و مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەی کورد.

وەک پارتی سەربەخۆیی کوردستان، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ و وڵاتە دێموکراتەکانی دونیا  و بیروڕای گشتیی ئازاد لە سەرانسەری جیهان دەکەین کە لەبەرامبەر ئەو تاوانانەدا بێدەنگ نەبن. پەلامار و هێرشی بەردەوامی کۆماری ئیسلامیی ئێران  بۆ سەر هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،کەمپ و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خەڵکانی سڤیل و مەدەنی، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و لە ژێرپێنانی سەروەریی هەرێمی کوردستان و هەڕەشەیەکی جیددیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، بۆیە پێویستە بە کردەیی ئەم جینایەتانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران مەحکووم بکرێن و لەوە زیاتر ئیزنی سەرەڕۆیی بەم ڕژیمە نەدرێت.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرجەم نەتەوەی کورد، جەخت لەوە دەکاتەوە کە خوێنی ئەو شەهیدانە لە یادەوەریی مێژوویی نەتەوەکەماندا بێ وەڵام نامێنێتەوە.

ڕێگای ئەوان ڕێگای ئازادی و کەرامەت و سەربەخۆیی و ڕزگاریی نەتەوەی کوردە و ئەم ڕێگایە بە ئیرادەیەکی بەهێزترەوە بەردەوام دەبێت.

دژ بە سیاسەتی تیرۆر و هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەڵامی نەتەوەی کورد، یەکڕیزی و یەکگرتوویی، کۆڵنەدان و درێژەدان بە خەباتی گەیشتن بە ئازادی، سەروەریی سیاسی و مافی دیاریکردنی چارەنووس دەبێت.

سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیدان و گیانبەختکردوانی کوردستان

سەردەکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد بۆ ئازادی و سەربەخۆیی

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی زایینی

١٨ی ئاپریلی ٢٠٢٦ی زایینی

 

پەیامی پرسە و سەرەخۆشی، فایلی پی دی ئێف

بابەتی پێشووپەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٨مین ساڵیادی دامەزرانیەوە.
بابەتی دواتربە بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان،یادی ئەنفال لە لەندەن کرایەوە .

32 کۆمێنتەکان

Leave a Reply