بە بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان،یادی ئەنفال لە لەندەن کرایەوە .

کوردناسیۆن: رۆژی دووشەممە، ٣٠ـی خاکەلێوەی ٢٧٢٦ی کوردی” ٢٠ی ئاپریلی ٢٠٢٦ی زایینی” بە هەوڵی سەرباز بەرزنجی پارێزگاری پێشووی ناوچەی لامبێس ،لە شاری لەندەن ڕێوڕەسمێکی تایبەتی بە یادی ئەنفال لە ناوەندی پارێزگای ئەم شارە بەڕێوە چوو.

ئەم ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان پێکهاتوو لە ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سکرتێری گشتی و گۆران دەشتی ئەندامی دەفتەری سیاسیی پارتی و هەروەها  ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی سیاسی و حکوومیی بریتانیا، ئەندامانی پەرلەمانی بریتانیا، باڵوێزی عێراق لە لەندەن، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرپرسی بەشی سیاسی لە کۆنسوڵخانەی بریتانیا لە هەولێر و بەرپرسی دیسکی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بەڕێوەچوو، کە تێیدا کەسایەتییەکانی کۆمەڵگای کوردی بریتانی بەشدارێکی کارای مەراسیمەکە بوون.

ئەم چالاکییە کە لە ژێر سێبەری مۆنۆمێنتی ئاشتی هەڵەبجە و ئەنفالدا بەڕێوەچوو؛  وەک بەشێک لە ستراتیژی لۆبیکردن بۆ چەسپاندنی مافە سیاسی و مرۆییەکانی نەتەوەی کورد لە ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی جیهان ئەنجامدرا،

مۆنۆمێنتی ئاشتی هەڵەبجە و ئەنفال لە ماوەی ڕابردوودا بە هەول و تێکۆشانی سەرباز برزنجی بە یاسایی لە بینایەکی فەرمی حکوومەتی بریتانیا داندرا و وەک شانازییەکی مێژوویی پێشکەشی ڕۆحی پاکی قوربانیانی جینۆسایدی کورد کرا.

لەو مەراسیمە دا ، وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی قوربانییان و ئەنجامدانی چەندین چالاکی جۆراوجۆر، ژمارەیەک دۆکیومێنتاری گرنگ نمایشکران. هاوکات، بەشێک لە ئامادەبووان، پەرلەمانتاران و نوێنەرانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی بریتانیا وتاری تایبەتیان پێشکەش کرد.

لە تەوەرێکی تری مەراسیمەکەدا، بەڕێزەوە وتاری سەرکردە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان خوێندرایەوە؛ تێیدا وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ ڕێکخستنی ئەم یادە پڕ شکۆیە، جەختیان لە گرنگیی بەرزڕاگرتنی ئەم بۆنانە کردەوە.

لە کۆتاییدا، ڕزگاربوویەکی کارەساتی هەڵەبجە وەک شایەتحاڵێکی زیندوو، چیرۆکی ژیانی خۆی و ڕەهەندە تراژیدییەکانی ئەو مەرگەساتەی بۆ ئامادەبووان گێڕایەوە.

لەو یادە دا سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان تاجە گوڵینەی پێشکەش بە مۆنۆمێنتی ئەنفال و هەڵەبجە کرد و هاوکات بانگهێشت کرا بۆ ئەوەی مۆمی ئەو یادە داگیرسێنێ.

دواتر پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە لایەن ئاشتیاکۆ پوورکەریم سکرتێری گشتیی پارتیەوە پێشکەش کرا کە دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە کە لێرە دا بە شێوەی ویدیویی بڵاوی دەکەینەوە.

بڵاوبوونەوەی وتاری سکرتێری گشتیی پارتی لە ڕووداو 

بابەتی پێشووپارتی سەربەخۆیی کوردستان، هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوور مەحکووم دەکات.
بابەتی دواتربەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنفڕانسی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لە بێرمینگھام

2 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا فیلم: دیــاکـــۆ ؛ سەرەتای یەکگرتوویی مـــاد "یەکەمین دەوڵەتی کوردی" بۆ سەربەخۆیی؟ پارتی سەربەخۆیی کوردستان: کوژرانی سیاوەش ئەلەک دیسان ئەوەمان بیر دێنێتەوە:کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ. پەیامی سەرەخۆشی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی شەهیدبوونی چەندین پێشمەرگە و گەریلای کوردستان و شەرمەزار کردنی تاوانەک... بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا بە بەشداریی لایەنە سیاسیەکانی کورد،بەلووچ، ... پاریس:دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕانسە دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس شار، پێتەخت، هەولێر و کوردستان: پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا بەڕێوە چوو. پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات. کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز سمینارێک بۆ دکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی لە ژێر ناونیشانی «زمانی کوردی و زاراوەکانی» ڕێکخرا. فەرشید گردکانی و نامۆ فازڵ دوو قارەمانی کوردی بواری وەرزش لە ئاستی جیهانیدا