پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ١٢٨مین ساڵوەگەڕی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی.

بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و ١٢٨مین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە ژێر ناوی “کوردستان” پیرۆزبایی لە هەموو ڕۆژنامە نووسان و میدیاکارانی دەروەست و نەتەوەیی کورد دەکەین.

لە سەردەمی ئەمڕۆ دا، ڕۆژنامە و میدیا، دەور و ڕۆڵی کاریگەریان هەیە لە پێگەیاندن و بەرز کردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵگا، بۆیە هەر لەم سۆنگەیەوە باوەڕمان وایە کە ڕۆژنامە و میدیا و ڕاگەیاندن بە گشتی ،هاوکات لە گەڵ بێلایەنی و پاراستنی سەربەخۆیی پیشەیی ، پێویستە هەر دەم قازانج و بەرژەوەندیی نەتەوەیی وەبەر چاوبگرن.

١٢٨ ساڵ لەمەوەبەر و لە ڕۆژی ٢ی بانەمەڕ” ٢٢ی ئاپریلی ١٨٩٨ی زایینی بە هەوڵ و تێکۆشانی میقداد میدحەت بەدرخان یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە ژێر ناوی کوردستان  لە قاهیری وڵاتی میسر چاپ و بڵاوکرایەوە و ئەمە بووە چرای ڕووناکی و پێشەنگی ڕۆژنامەنووسیی کوردی.

وەک ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەخۆیی کوردستان جارێکی دیکە پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە مەزنە لە هەموو ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەخۆیی کوردستان

کوردناسیۆن

٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ی کوردی

٢٢ی ئاپریل”نیسان”ی ٢٠٢٦ی زایینی

بابەتی پێشووبەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنفڕانسی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لە بێرمینگھام
بابەتی دواتربە بەشداریی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان،ساڵیادی تاوانی قەڵادزێ”٢٤ی ٤” لە لەندەن بەرز و بەڕێز ڕاگیرا.

26 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا فیلم: دیــاکـــۆ ؛ سەرەتای یەکگرتوویی مـــاد "یەکەمین دەوڵەتی کوردی" بۆ سەربەخۆیی؟ پارتی سەربەخۆیی کوردستان: کوژرانی سیاوەش ئەلەک دیسان ئەوەمان بیر دێنێتەوە:کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ. پەیامی سەرەخۆشی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی شەهیدبوونی چەندین پێشمەرگە و گەریلای کوردستان و شەرمەزار کردنی تاوانەک... بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا بە بەشداریی لایەنە سیاسیەکانی کورد،بەلووچ، ... پاریس:دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕانسە دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس شار، پێتەخت، هەولێر و کوردستان: پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا بەڕێوە چوو. پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات. کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز سمینارێک بۆ دکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی لە ژێر ناونیشانی «زمانی کوردی و زاراوەکانی» ڕێکخرا. فەرشید گردکانی و نامۆ فازڵ دوو قارەمانی کوردی بواری وەرزش لە ئاستی جیهانیدا