ڕۆژی شەممە ٢٥ی ئاپریلی ٢٠٢٦ی زایینی لەسەر وەسیەتی خۆی ” ڕەفیق سابیر” تەرمەکەی گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی ئاپریل لە شاری قەڵادزێی زێدی خۆی بە خاک پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێکانی بە تایبەتی و خەڵکی کوردستان و کۆمەڵگای ئەدەبیی کوردستان بە گشتی دەکات.
رەفیق سابیر بە هۆنراوە و نووسین و لێکۆڵینەوە زانستییەکانی خزمەتێکی گەورەی بوارەکانی ئەدەب و رۆشنبیری کوردی کردووە و خاوەنی بەناوبانگترین شیعرە (بە تەنیا جێی مەهێڵن) کە بۆ کیمیابارانی هەڵەبجەی نووسیوە.
ژیاننامەی دکتۆر رەفیق سابیر قادر
- لە ساڵی 1950 لە شارۆچکەی قەڵادزێ لە دایکبووە.
- لە ساڵی1970- 1974 لە زانکۆی بەغدا، کۆلێجی ئەدەبیات، بەشی زمان و ئەدەبی کوردی، خوێندوویەتی.
- لە هاوینی ساڵی 1972 تا ئەیلوولی 1978 وەک رۆژنامەنووس، لە رۆژنامەی بیری نوێ، لە بەغدا، کاری کردووە.
- لە ساڵی 1976 یەکەمین کۆمەڵەهۆنراوەی بەناوی (پشکۆکان دەگەشینەوە) لە بەغدا بڵاو بۆتەوە.
- لە سەرەتای ساڵی 1981 لە شاخ لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەر یەکێتی نووسەرانی کوردستانیان دادەمەزراندووە، هەروا گۆڤاری (نووسەری کوردستان) یان دەرکردووە.
- لە هاوینی ساڵی 1982 دوای سەرهەڵدانەوەی شەڕی ناوخۆی نێوان لایەنە کوردییەکان، کوردستانی بەجێ هێشتووە و چۆتەوە بۆ بولگارستان. لەوێ لە ئەکادێمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکان، بەشی فەلسەفە، درێژەی بە خوێندن داوە.
- لە هاوینی ساڵی 1987 بڕوانامەی دکتۆرای لە فەلسەفە وەرگرتووە. دکتۆرنامەکەی بە ناوی (رۆڵی کولتوور لە پێکهێنانی هۆشیاریی نەتەوەیی کورد) نووسیوە.
- لە ناوەڕاستی ساڵی 1989 وەک پەنابەر لە وڵاتی سوێد نیشتەجێ بووە.
- لە بەهاری ساڵی 1991تا سەرەتای ساڵی 2001 بەشداریکردووە لە دەرکردنی گۆڤاری ڕابوون لە سوید.
- لە ساڵی 2006 لە سلێمانی سەرۆکی مەڵبەندی کوردۆلۆجی بووە.
- لە ساڵی 2001 خەڵاتی ئەدەبیی (کلاس دی ڤیلدێ)ی سوێدی پێ بەخشرا.ئەو خەڵاتە ئەدەبییە دوو ساڵ جارێک بە نووسەرێکی بیانی دەدرێت، کە بەرهەمەکانی بە سوێدی بڵاو کرابنەوە.
- لە ساڵی 2007 خەڵاتی ئەدەبیی (بلە – ئیبراهیم ئەحمەد)ی لە سلێمانی پێ بەخشراوە.
- لە ساڵی 2009-2010 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە.
بەرهەمەکانی رەفیق سابیر
-پشکۆکان دەگەشینەوە، بەغداد 1976
-رێژنە، مهاباد 1979
-سووتان لەبەر باراندا، لەندەن 1985
-وەرزی سەهۆڵبەندان، لەندەن 1987
-لاوکی هەڵەبجە، بەیروت 1989
-کاروانسەرا، سوێد 1990
-وەرزەبەردینە، ئەڵمانیا 1992
-دیوانی رەفیق سابیر، بەرگی یەکەم، سوێد 1993
-ئاوێنە و سێبەر، سوێد 1996
– ژوانی رووناکی، سوێد 1997
-روونبوونەوە، سوێد 2001
-بە تەنیا جێی مەهێڵن.
-راز و گومان،
-دیوانی رەفیق سابیر بەرگی یەکەم و دووەم، پەخشخانەی غەزەلنووس.
– کۆی بەرهەمە شیعرییەکان، پەخشخانەی مانگ، بانە 2017
– ئەویننامە، پەخشخانەی مانگ، بانە 2017
زۆربەی کۆمەڵەهۆنراوەکانی چوار تا شەش جار چاپ کراونەوە.




https://shorturl.fm/EnYKG
https://shorturl.fm/wvVpW
https://shorturl.fm/StA8v
https://shorturl.fm/ALAjB
https://shorturl.fm/l0CJV
https://shorturl.fm/ztKu3
https://shorturl.fm/VmlYs
https://shorturl.fm/GBwGE
https://shorturl.fm/Ar5NI