بەشداریی شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕێوڕەسمی پرسەی شەهید غەزاڵ مەولان  لەشاری فرانکفۆرتی ئاڵمان.

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
8 گوڵان 2726
کۆچی هەتاوی
8 اردیبهشت 1405
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
١٠ ذو القعدة ١٤٤٧
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

کوردناسیۆن: ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ رێز گرتن لە یادی شەهید غەزاڵ مەولان و سەرجەم ئەو پێشمەرگانەی کە لە ماوەی رابردوودا لە هێرشی درۆنیی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئێران گیانیان بەختکرد، بەرێوە چوو.

رۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕ” ٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢٦ی زایینی ” لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان رێورەسمێک بە بەشداریی نوێنەری حێزب و لایەنە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، بۆ رێز گرتن لە یادی شەهید غەزاڵ مەولان و سەرجەم ئەو پێشمەرگانەی کە لە ماوەی رابردوودا لە هێرشی درۆنی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی گیانیان بەختکرد بەرێوە چوو.

پاش کرانەوەی ڕێوڕەسمەکە فەریبا محەمەدی جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، وتارێکی لەمبارەیەوە پێشکەش بە بەشداربوان کرد.

مەسعوود پژووهی ئەندامی دەفتەری سیاسیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە هاوڕێیەتیی ناهید بۆستانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی وێڕای پێشکەش کردنی تاجەگوڵینە، پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستانی پێشکەش کرد.

دەقی وتارەکەی مەسعوود پژووهی بە شێوەی ویدیۆیی لێرە دا بڵاو دەکەینەوە.

جێگەی ئاماژەیە کە لەم مەراسمە ژمارەیەکی بەرچاو پەیامی حێزب و لایەنە سیاسیەکان و چەپکە گۆڵی وەفا بۆ رێز گرتن لە غەزاڵ پێشکەش کرا. ئەو حێزب و لایەنانە بریتی بوون لە:
پارتی سەربەخۆیی کوردستان

لقی شەشی پارتی دیموکراتی کوردستان

یەکێتی نیشتمانیی کوردستان

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)

کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی

هاوپەیمانی حێزبەکانی کوردستانی ئێران

رێکخراوی کۆمەڵەی کۆمۆنیستی

و هەروەها چەند لایەنێکی تری وەک موجاهیدین و ئەکسەریەتی فەداییانی خەڵق

بابەتی پێشووشاعیری گەورەی کورد رەفیق سابیر لە قەڵادزێی زێدی خۆی بە خاک سپێردرا.
بابەتی دواترد. فاروق ڕەفیق، نووسەر و ڕووناکبیری کورد کۆچی دوایی کرد.