بەبۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی نێودەوڵەتی کرێکارانی جیهان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی هەموو کرێکاران و زەحمەتکێشانی جیهان بە گشتی و کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان بە تایبەتی دەکەین کە بە خوێنی دڵ و لە بەین چوونی جەستەیان نانی ڕۆژانەی خێزانەکانیان دابین دەکەن.
هاونیشتمانیان! یەکی ئایار تەنها جێژن نییە، بەڵکوو بیرەوەری خوێن و قوربانی و خەباتی کرێکارانە بۆ نان، بۆ ماف و بۆ دادپەروەری و سەربەستی.
ڕۆژی جیهانی کرێکار تەنیا بیرهێنانەوەی ڕووداوێکی مێژوویی لە بزووتنەوەی کرێکاریی جیهاندا نییە؛ بەڵکوو دەرفەتێکە بۆ دووبارە پێداچوونەوە بە پەیوەندیی نێوان کار، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، دەسەڵاتی سیاسی و مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوە خاک داگیرکراوەکان.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داگیرکراو لە لایەن ئێرانەوە، پرسی کار تەنیا پرسی حەقدەست و بێکاری و هەژاری نییە؛ بەڵکوو تێکەڵاوێکە لە ستەمی نەتەوەیی، داگیرکاریی خاک، سەرکوت و هەڵاواردن.
لە کوردستانی داگیرکراو لە لایەن ئێرانەوە بارودۆخی کرێکاران، کۆڵبەران، مامۆستایان، خانەنشین کراوەکان، ژنانی کرێکار، گەنجانی بێکار، و بنەماڵە هەژارەکان، ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە؛ ئەو سیاسەتانەی کە دەیان ساڵە کوردستانیان پەراوێز خستووە، سەرچاوە سروشتی و مرۆییەکانی لە پێناو بەرژەوەندیی داگیرکەر دا زەوت کراوە و بە ئەنقەست گەشەسەندنی ئابووری سنووردار کراوە و وەبەرهێنان و خۆشگوزەرانی و دادپەروەرییان بە پرسی ئەمنیەتیەوە بەستۆتەوە. لەم هەلومەرجەدا هەژاری لە کوردستان تەنیا دەرئەنجامی ناکارامەیی ئابووری نییە؛ بەرهەمی نەزمێکی سیاسی-کۆلۆنیالیزمە کە ئامانجی لاوازکردنی دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی نەتەوەی کوردە.
لە ڕوانگەی سیاسییەوە کرێکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێگەیەکی دوانەیی دایە: لە لایەک وەک هەموو کرێکارانی جیهان ڕووبەڕووی کێشەی حەقدەستی نادادپەروەرانە، نەبوونی ئاسایشی کار، هەڵاوسان، گرانبوونی نرخ، نەبوونی بیمە، و نەبوونی ڕێکخستنی سەربەخۆ دەبێتەوە؛ و لە لایەکی دیکەوە وەک ئەندامی نەتەوەیەکی خاک داگیرکراو، لە مافی بەشداریکردن لە دیاریکردنی چارەنووسی سیاسی، ئابووری و ئیداریی خاکەکەی بێبەش کراوە. بۆیە پارتی سەربەخۆیی کوردستان لەو باوەڕە دایە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخوازیی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بەبێ داوای ئازادیی نەتەوەیی و گەیشتن بە سەربەخۆیی ناتەواوە و تا ئازادی و سەروەریی سیاسی دەستەبەر نەبێ، کرێکاری کورد لەم دۆخە نالەبارە ڕزگاری نابێت.
سەربەخۆیی کوردستان تەنیا داواکارییەکی سیاسی نییە؛ پێویستییەکی مێژووییە بۆ کۆتاییهێنان بە هەژاری و جیاکاری و ستەم و نادادپەروەری. سەربەخۆیی واتە گەڕانەوەی دەسەڵاتی بڕیاردان بۆ خەڵکی کوردستان و بنیاتنانی کۆمەڵگایەک لەسەر بنەمای کار و یەکسانی و کەرامەتی مرۆڤ و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی.
لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا جەخت لەوە دەکەینەوە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەبات بۆ پەیداکردنی نان لە خەبات بۆ ئازادی و گەیشتن بە سەرەوەریی سیاسی لێک دابڕاو نین و ڕزگاریی کرێکاری کورد بەبێ ڕزگاریی کوردستان مومکین و مسۆگەر نابێت.
لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا پارتی سەربەخۆیی کوردستان وێڕای یادکردنەوەی خەباتی کرێکاران لە سەرانسەری جیهاندا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەڕی نان بەشێکە لە شەڕی ئازادی و سەربەستی؛ هەر بۆیە لەم ڕۆژە دا داوا لە هەموو کرێکاران، کۆڵبەران، مامۆستایان، ژنان، قوتابیان، خانەنشینان، گەنجان و هێزە ئازادیخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە پەیوەندی نێوان دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئازادیی نەتەوەیی بگۆڕن بۆ هۆشیاریی بەکۆمەڵ. ئایندەی کوردستان نابێت لەسەر هەژاری و ترس و هەڵاواردن بنیات بنرێت؛ بەڵکوو پێویستە لەسەر سەربەخۆیی و دادپەروەری و یەکسانی و کەرامەتی ئینسانی و سەروەریی خاک و خەڵکی کوردستان بنیات بنرێت.
هیوا خوازین کە لە کوردستان ئەم ڕۆژە ببێتە ڕۆژی یەکدەنگیی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی بۆ هەموو هێزە زەحمەتکێش و ئازادیخوازەکان؛ ڕۆژێک بۆ ڕاگەیاندنی ئەو ڕاستییەی کە ڕزگاری کرێکاری کورد بەبێ ڕزگاری کوردستان مومکین نییە.
جارێکی دیکەش پیرۆزبایی یەکی ئایار لە هەموو کرێکارانی جیهان بەگشتی و لە زەحمەتکێشان و کرێکارانی کوردستان بە تایبەتی دەکەین.
بژی خەبات و تێکۆشانی کرێکاران و زەحمەتکێشان بۆ ماف و بۆ ژیانێکی شایستە و بۆ دادپەروەری.
بژی کرێکار و زەحمەتکێشانی کوردستان.
سەردەکەوێ خەباتی رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
یەکی ئایاری “مەی” ساڵی ۲٠۲٦ زایینی
١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ی کوردی




https://shorturl.fm/wflL8
https://shorturl.fm/X7ZCv
https://shorturl.fm/Lciok
https://shorturl.fm/pj5Td
https://shorturl.fm/2B0E5
https://shorturl.fm/3AaEC
https://shorturl.fm/RdTE4
https://shorturl.fm/g8jX7
https://shorturl.fm/xUKp3
https://shorturl.fm/QXFK9
https://shorturl.fm/o100S
https://shorturl.fm/hBd30
https://shorturl.fm/cmtNn