لە زانکۆی LSE ی لەندەن سێمینارێک بۆ نووسەری ناوداری کورد بەختیار عەلی بەڕێوە چوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ئاپریلی ٢٠٢٦ی زایینی لە زانکۆی LSE ی لەندەن سێمینارێک بۆ نووسەری ناوداری کورد بەختیار عەلی بەڕێوە چوو.

لەو سمینارە دا نووسەر ویرای باسکردن لە بەشێک لە ڕۆمان و بەرهەمەکانی کە لە ئاستی جیهانی دا بە دەیان زمانی بیانی بڵاو کراونەتەوە، تیشکی خستە سەر ئەدەبیاتی مۆدێرنی کوردی و هەروەها هونەری وەرگێڕان.

بەختیار عەلی کوتی: من بە کوردی دەنووسم بۆ ئەوەی خزمەت بە ئەدەبیاتی کوردی بکەم، و باوەڕیشم وایە بەشیک لەو نووسەرە گەورانەی کورد کە بە زمانێکی جیا لە کوردی نووسیویانە لە ڕاستیدا خزمەتیان بە ئەدەبیاتی ئەو زمانە کردووە کە پێیان نووسیوە نە بە ئەدەبیاتی کوردی.

لە سەر بانگهێشتی بەختیار عەلی، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان ئاشتیاکۆ پوورکەریم بە هاوڕێیەتیی گۆران دەشتی ئەندامی دەفتەری سیاسیی پارتی بەشداریان لەو سمینارە دا کرد.

سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لەو سمینارە دا ویرای دەستخۆشی لە بەختیار عەلی و ڕێکخەرانی سمینارەکە گوتی: جێگەی خۆیەتی لێرەدا سەرەخۆشی بکەین لە کۆمەڵگای ئەدەبی و ڕووناکبیریی کورد و خەڵکی کوردستان بە گشتی بە هۆی کۆچی ناوادەی ڕۆشبیری گەورەی نەتەوەکەمان دوکتور فارووق ڕەفیق کە لە دەستدانی خەسار و کەلێنێکی گەورەیە لە بواری ئەدەب و فەلسەفەی کوردیدا.

ئاشتیاکۆ پوورکەریم لە درێژە دا بە ئاماژە بە بەرهەمەکانی بەختیار عەلی چەند پرسێکی تایبەتی هێنانە بەر باس و گوتی: کتێبی ئێوارەی پەروانەی کاک بەختیارم خوێندۆتەوە کە لەوێدا هەموو خەون و خولیای خەندان پەروانەیە و بە مەرگی پەروانە، خەندان هەست بەوە دەکا کە ئەویش مردووە و نەماوە چونکە حەز و خەون و خولیاکەی لە ناو چووە ، بۆیە خەونی ئێمەی کوردیش کە سەربەخۆییە، ئەگەر ئەم خەون و خولیایە لە ناو بچێ لە ڕاستیدا ئێمەش هەموومان وەک مردوومان لێ دێ، لەو ڕۆمانە دا پەروانە بەردەوام بیرلەوە دەکاتەوە کە لە لایەن کۆمەڵگاوە لە بیر نەکرێ و هەمیشە ترسی ئەوەی هەیە کە لە بیر بچێتەوە بۆیە کۆتەڵێک لە خۆی دروست دەکا و لە ژێری دەنووسێ پەروانە بۆ ئەوەی قەت لە بیر خەندان و خەڵک نەچێتەوە ، کە ئەو ترسی لە بیرچوونەوەیە ڕاستیەکی ناو کۆمەڵگای ئێمەیە و بە داخەوە ڕووناکبیر و بیرمەند و بلیمەتەکانمان لە بیر دەکەین، هەروەها لە ڕۆمانی مردنی مامۆستا عینایەت دا ، بە ڕوونی دیارە کە کۆمەڵگا لە ڕووناکبیر تێناگا و ئەوەش وا دەکا  ڕووناکبیر لە تەنیایی دا سەر بنێتەوە، ئەو ترسانە پێمان دەڵێن کە با  تا ئەو کاتەی ڕۆشبیر و بیرمەندانی کورد لە ژیان دان، ڕێزیان لێبگرین نە پاش مەرگیان.

سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە بەشێکی تری وتەکانیدا وتی:

ئەگەر چی کەسانی وەک عەلی ئەشرەفی دەرویشان و محەممەدی قازی، نووسەر و وەرگێڕ و ڕۆماننووسی گەورەی کوردن، سەرەرای ئەوەی لە داستانەکانیان دا فەزا، لۆکەیشن و کاراکترەکانیان کوردن بەڵام بە هۆی ئەوەی بەرهەمەکانیان بە زمانێکی غەیرە کوردی واتە فارسی نووسیوە، خزمەتیان بە ئەدەبی داگیرکەر کردووە نە بە ئەدەبیاتی کوردی.

بەختیار عەلی (لەدایکبووی ١٩٦٠ لە سلێمانی، باشووری کوردستان) ڕۆماننووس، شاعیر و ڕۆشنبیرێکی کوردە، و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕەھەند. یەکەم ڕۆمانی بە ناوی مەرگی تاقانەی دووەم، ساڵی ١٩٩٧ لە سوێد بڵاو کرایەوە و ئێستا نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمانە.

بەشێک لە بەرهەمەکانی بەختیار عەلی کە تائێستا بڵاو بوونەتەوە بریتین لە:

دیوانە شیعرییەکان

گوناھ و کەرنەڤاڵ، ١٩٩٢.

بۆھیمی و ئەستێرەکان، ٢٠٠٠.

کۆی بەرھەمە شیعرییەکان، (١٩٨٣–١٩٩٨).

ئیشکردن لە دارستانەکانی فیردەوسدا، ٢٠٠٤.

تا ماتەمی گوڵ… تا خوێنی فریشتە، کۆی بەرھەمە شیعرییەکان (١٩٨٣–٢٠٠٤).

ئەی بەندەری دۆست، ئەی کەشتی دوژمن، ٢٠٠٩.

شەوێک ئاسمان پڕ بوو لە ئەستێرەی شێت، ٢٠١٩.

ئەگەر یاخییەکان نەمێنن ٢٠٢٤

ڕۆمانەکان

زۆربەی ڕۆمانەکانی بە ژانری ڕیالیزمی سیحریی دادەنرێن.

مەرگی تاقانەی دووەم، ١٩٩٧.

سەردار محەممەدی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی بەناوی «مرگ تک فرزند دوم»، ٢٠١٥.

ئێوارەی پەروانە، ١٩٩٨.

بەسام مستەفا وەریگێڕاوەتە سەر شێوازەری کورمانجی بەناوی «Êvara Perwaneyê»، ٢٠١٢.

مەریوان ھەڵەبجەیی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی بەناوی «غروب پروانه»، ٢٠١٧.

ڕاوێژ سەلیم و ئوتە کانتێرا لانگ وەریانگێڕاوەتە سەر زمانی ئەڵمانی بەناوی «Perwanas Abend»، ٢٠١٩.

دواھەمین ھەناری دونیا، ٢٠٠٢.

ئارەش سنجابی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی بەناوی «آخرین انار دنیا»، ٢٠٠٩.

مەریوان ھەڵەبجەیی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی بەناوی «آخرین انار دنیا»، ٢٠١٤.

ڕاوێژ سەلیم و ئوتە کانتێرا لانگ وەریانگێڕاوەتە سەر زمانی ئەڵمانی بەناوی «Der letzte Granatapfel»، ٢٠١٦.

بەسام مستەفا وەریگێڕاوەتە سەر شێوەزاری کورمانجی بەناوی «Hinara Dawî ya Dinyayê»، ٢٠١٧.

م. دیۆتالێڤی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی ئیتاڵی بەناوی «L’Ultimo Melograno»، ٢٠١٧.

غەسان حەمدان وەریگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی بەناوی آخرُ رمان الدنیا»، ٢٠١٨.

ئیبراھیم خەلیل و عەبدوڵڵا شەیخۆ وەریانگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی بەناوی «آخر رمَّانات العَالم»، ٢٠١٩.

ساندرین تریدیا وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فەڕەنسی بەناوی «Le dernier grenadier du monde»، ٢٠١٩.

شاری مۆسیقارە سپییەکان، ٢٠٠٦.

پێشەوا فەتاح و ھانس ئولریچ مولەر شیوفێ وەریانگێڕاوەتە سەر زمانی ئەڵمانی بەناوی «Die Stadt der weißen Musiker»، ٢٠١٧.

غەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ، ٢٠٠٨.

کەریم عەبدولڕەحمان وەریگێڕاوەتە سەر زمانی ئینگلیزی بەناوی «I Stared at the Night of the City»، ٢٠١٦

کۆشکی باڵندە غەمگینەکان، ٢٠٠٩.

بەسام مستەفا وەریگێڕاوەتە سەر شێوەزاری کورمانجی بەناوی «Qesra Balindeyên Xemgîn»، ٢٠١٧.

جەمشید خانی مامم کە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد، ٢٠١٠.

بەسام مستەفا وەریگێڕاوەتە سەر شێوەزاری کورمانجی بەناوی «Apê min Cemşîd xan kû hertim bê ew li ber xwe dibir»، ٢٠١٢.

مەریوان ھەڵەبجەیی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی بەناوی «جمشید خان عمویم کە ھمیشە باد او را با خود می برد»، ٢٠١٦.[٤]

کەشتیی فریشتەکان – بەرگی یەکەم، ٢٠١٢.

کەشتیی فریشتەکان – بەرگی دووەم، ٢٠١٣.

ھەورەکانی دانیال، ٢٠١٥.

کەشتیی فریشتەکان – بەرگی سێیەم، ٢٠١٧.

دەریاس و لاشەکان، ٢٠١٩.

داگیرکردنی تاریکی، ٢٠٢٠.[٥]

بەندەر فەیلی، ٢٠٢٢

نەفرەتی نەوبەهاران، ٢٠٢٤

مردنی مامۆستا عینایەت ٢٠٢٦

بەرھەمە ھزرییەکان

وەڵام لە ڕۆژگاری ونبوونی پرسیاردا، ١٣ چاوپێکەوتن لەگەڵ نووسەر، ٢٠١٣.

ئیمان و جەنگاوەرانی، ٢٠٠٤.

خوێنەری کوشندە، ٢٠٠٥.

سێوی سێھەم، ٢٠٠٩

چێژی مەرگدۆستی، ٢٠١١.

لە دیارەوە بۆ نادیار، ٢٠١١.

وەک باڵندەی ناو جەنگەڵە ترسناکەکان، ٢٠١٢.

ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس، ٢٠١٤.

نەرسیسی کوژراو، ٢٠١٥.

ڕەخنە لە عەقڵی فاشیستی، ٢٠١٥.

جوانییەکانی ناڕێکی، ٢٠١٥.

یادەوەری و زەمەن، ٢٠١٥.

ناشوێن، ٢٠١٩.

خۆرھەڵات و لەبیرکراوەکانی، دەربارەی ڕۆمانی دەریاس و لاشەکان، ٢٠١٩.

ئایدۆلۆژیست، ٢٠١٩.

دوا خەندەی دیکتاتۆر، ٢٠٢٠.

بابەتی پێشووکۆبوونەوەی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەرانی کوردی قەزاقستان
بابەتی دواتربەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار

3 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
ناسیۆنالیزمیی کورد: هێزی ڕزگاریدەر و داینەمۆی بزووتنەوەی سەربەخۆیی ڕاگەیەندراوی  پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان سەبارەت بە لەسێدارەدانی "یەعقوب کەریمپوور" ، "ناسر بەک... دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ کۆمەڵەی کوردی بریتانیا ، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ، ناوەندی پارێزەر... بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە زانکۆی LSE ی لەندەن سێمینارێک بۆ نووسەری ناوداری کورد بەختیار عەلی بەڕێوە چوو. کۆبوونەوەی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەرانی کوردی قەزاقستان د. فاروق ڕەفیق، نووسەر و ڕووناکبیری کورد کۆچی دوایی کرد. بەشداریی شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕێوڕەسمی پرسەی شەهید غەزاڵ مەولان  لەشاری فرانکفۆرتی ئاڵمان. شاعیری گەورەی کورد رەفیق سابیر لە قەڵادزێی زێدی خۆی بە خاک سپێردرا. بە بەشداریی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان،ساڵیادی تاوانی قەڵادزێ"٢٤ی ٤" لە لەندەن بەرز و بەڕێز ڕاگیرا. پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ١٢٨مین ساڵوەگەڕی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی. بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنفڕانسی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لە بێرمینگھام بە بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان،یادی ئەنفال لە لەندەن کرایەوە . پارتی سەربەخۆیی کوردستان، هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوو... پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٨مین ساڵیادی دامەزرانیەوە.