کۆبوونەوەی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەرانی کوردی قەزاقستان

کوردناسیۆن: ڕۆژی چوارشەممە ٩ی بانەمەڕ” ٢٩ی ئاپریلی ٢٠٢٦” لە پەرواێزی کۆنفرانسی کوردناسی کە لە لایەن لقی زانستی ئابووری و سیاسیی زانکۆی شڤیلد لە  لەندەن “LSE”و بەشی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕیکخرابوو، هەیئەتی بەشداربووی پارتی سەربەخۆیی کوردستان پێکهاتوو لە ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سکرتێری گشتی و گۆران دەشتی ئەندامی دەفتەری سیاسی لە گەڵ نوێنەرانی کوردی قەزاقستان پێکهاتوو لە رەفیق میرزایۆف یاکوبۆویچ  ئەندامی مەجلیسی گەلی قەزاقستان و مراد شامیلۆڤ چالاکی فەرهەنگیی کوردانی قەزاقستان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا .

لەو کۆبوونەوەیە دا ئاشتیاکۆ پوورکەریم سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی لە پێوەندی بە ڕەوشی ناوچەکە و هەموو بەشەکانی کوردستان لێکدانەوەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە پێویستیی هاودەنگی و هەماهەنگیی نەتەوەی کورد و هێزە سیاسیە کوردستانیەکان کرد و گوتی: قۆناغی ئێستا ، قۆناغی گۆڕانکاریی چارەنووسسازە و پێویستە وەک نەتەوەی کورد هاودەنگ و هاوئاهەنگ بین.
لە درێژە دا هەر یەکە لە رەفیق میرزایۆف یاکوبۆویچ  ئەندامی مەجلیسی گەلی قەزاقستان و مراد شامیلۆڤ چالاکی فەرهەنگیی کوردانی قەزاقستان ، باسیان لە ڕەوشی کوردانی قەزاقستان و ئەرمەنستان کرد و گوتیان هیوادارین لە داهاتوو دا بتوانین لە قەزاقستان لە خزمەت ڕێبەریی پارتی سەربەخۆیی کوردستان دابین و پەرە بە پێوەندیی نێوانمان بدەین.

بابەتی پێشوود. فاروق ڕەفیق، نووسەر و ڕووناکبیری کورد کۆچی دوایی کرد.
بابەتی دواترلە زانکۆی LSE ی لەندەن سێمینارێک بۆ نووسەری ناوداری کورد بەختیار عەلی بەڕێوە چوو.

13 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا فیلم: دیــاکـــۆ ؛ سەرەتای یەکگرتوویی مـــاد "یەکەمین دەوڵەتی کوردی" بۆ سەربەخۆیی؟ پارتی سەربەخۆیی کوردستان: کوژرانی سیاوەش ئەلەک دیسان ئەوەمان بیر دێنێتەوە:کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ. پەیامی سەرەخۆشی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی شەهیدبوونی چەندین پێشمەرگە و گەریلای کوردستان و شەرمەزار کردنی تاوانەک... بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا بە بەشداریی لایەنە سیاسیەکانی کورد،بەلووچ، ... پاریس:دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕانسە دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس شار، پێتەخت، هەولێر و کوردستان: پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا بەڕێوە چوو. پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات. کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز سمینارێک بۆ دکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی لە ژێر ناونیشانی «زمانی کوردی و زاراوەکانی» ڕێکخرا. فەرشید گردکانی و نامۆ فازڵ دوو قارەمانی کوردی بواری وەرزش لە ئاستی جیهانیدا