دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ کۆمەڵەی کوردی بریتانیا ، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ، ناوەندی پارێزەرانی یاسای کینگز، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی

ڕۆژی هەینی ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ی کوردی” ١ی مای ٢٠٢٦ی زایینی” بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە هاوڕێیەتی بەڕێز گۆران دەشتی ئەندامی دەفتەری سیاسیی پارتی لە هەریمی ویستمیدلاند، بێرمینگهام ی سەر بە بریتانیا سەردانی کۆمەڵێک لە ڕێکخراوە مەدەنیەکانی ئەو ناوچەیان کرد و لە لایەن بەرپرسانی ئەم ڕێکخراوانەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

دیداری یەکەم : کۆمەڵەی کوردی بریتانیا

شاندی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بە مەبەستی باسکردن لە هەندێک پرسی پێوەندیدار بە ڕەوشی کوردانی تاراوگەی نیشتەجێ لە بێرمینگهام و هەروها تاوتێکردنی هەندێک پرسی سیاسیی پێوەندیدار بە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست سەردانی بنکە و ئۆفیسی فەرمیی کۆمەڵەی کوردی بریتانیایان کرد و لە لایەن سەرۆکی ڕێکخراەکە بەڕێز مامۆستا محەممەد جەلال بەرزنجیەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

لەو دانیشتنە دا وێرای باسکردن لە دۆخی پەنابەرانی کورد لە وڵاتی بریتانیا و ڕەوشی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە گشتی، پێداگری لە سەر کاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان هەر دوو لایەنی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و کۆمەڵەی کوردی بریتانیا کرا.

شایانی باسە کە کۆمەڵەی کوردی بریتانیا کۆمەڵێک هەنگاوی بۆ یەکخستن و یەکڕیزیی ڕێکخراوە کوردییەکانی ناو بریتانیا ناوە و بڕیارە زۆرینەی ڕێکخراوەکان لە ژێر ناوی “کوردیش کۆنگرێس” کۆبکرێنەوە و پێکەوە کاری هاوبەش ئەنجام بدەن.

وێستگەی دووهەم: ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد

ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد بە گەرمی پێشوازی لە بەرێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و گۆران دەشتی ئەندامی دەفتەری سیاسیی پارتی و شاندی هاوڕێی کرد کە لە کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی پێکهاتبون.

لەم دیدارە دا بەشداربوان و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە ڕەوشی ئێستای کوردستان و پرسی لۆبیگەریی کورد لە بریتانیایان خستە بەر باس و لێکدانەوە.

ئەم دیدارە کە لە کەشێکی نیشتمانی و کوردانە دائەنجامدرا، بووە مەیدانێکی گرنگی ڕاوێژ و گۆڕینی بۆچوون سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە بەگشتی. لە ماوەی گفتوگۆکاندا، گرنگیی ڕۆڵی کەسایەتییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەهێزکردنی هەستی یەکگرتوویی و پەرەپێدانی ڕووحی هاوکاری، بە تایبەتی لە نێو کۆمەڵگەی کوردی لە بریتانیا، بە شێوەیەکی ورد تاوتوێ کرا.

سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە پیوەندی بە ڕەوشی کوردستان و داهاتووی ناوچەکە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد کە لە لایەن ئامادەبوانەوە بە ئەرێنی هەڵسەنگێندرا و خرایە بەر باس و لێکدانەوە.

هەروەها بەڕێز د.گۆڤە ئەحمەد سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ئەم دیدارەی بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ نزیکبوونەوە و تێگەیشتنی هاوبەش وەسف کرد و جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامی ئەم جۆرە پەیوەندی و ڕاوێژانە کرد.

هەروەها، بەرێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم بە هەستێکی ئەرێنی و بە نرخدانانەوە لە ڕۆڵ و چالاکییەکانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردی ڕوانی و گرنگیی کارەکانیان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەی کوردی و پاراستنی ناسنامەی نیشتمانیان بەرز نرخاند.

دیداری سێهەم: ناوەندی پارێزەرانی یاسایی کینگز، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی

سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم بە هاوڕێیەتیی بەڕێز گۆران دەشتی ئەندامی دەفتەری سیاسیی پارتی لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانیان لە بێرمینگهام سەردانی ئۆفیسی پارێزەرانی یاسای کینگز یان کرد و لە لایەن بەرپرسانی ئەم ناوەندەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

پارێزەرانی کورد و بەرپرسانی ناوەندی پارێزەرانی یاسای کینگز پێکهاتوو لە بەڕێزان: رەهەند ڕەزا، فەرەیدوون ڕەزا،  عادڵ، ڕزگار بەهاری بە گەرمی پێشوازییان لە شاندی پارتی سەربەخۆیی کوردستان کرد.

لەو دیدارە دا کۆمەڵێک پرس و بابەتی پیوەندیدار بە شۆڕش و قۆناغەکانی خەباتی نەتەوەی کورد بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خرانە بەر باس و لێکدانەوە.

لەو دانیشتنە دا پارێزەر ڕەهەند ڕەزا بە هەستێکی کوردانە و دڵسۆزانە بۆ پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوا و کۆمەلیک پرسیاری تایبەتی و گرینگی لە پێوەندی بە خەباتی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان ورووژاند کە لە لایەن سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستانەوە، وەڵام درانەوە.

لە درێژە دا هەر کام لە بەشداربوان ڕا و بۆچوونی خۆیان لە پێوەندی بە ڕەوشی ئێستا و داهاتووی هەر چوار پارچەی کوردستان خستە ڕوو و لێکدانەوەیەکی گرینگ و تایبەتی بۆ دۆخی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی کرا.

لەم دانیشتنە دا هەروەها بەرپرسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێز ئاوات مستەفا بەشدار بوو ، کە لە لایەن بەڕیزیانەوە وێرای دەربڕینی پشتیوانی، چەند وتەیەکی لە پێوەندی بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باکوور، باشوور و ڕۆژاوای کوردستان پێشکەش کرد کە بە شێوەیەکی لۆژیکی لێکدانەیەک بوو لە دۆخی هەستیاری هەر چوار پارچەی کوردستان لە قۆناغی ئێستا دا.

هەروەها لەم دانیشتنە دا بەڕێز فەرەیدوون ڕەزا بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی بەشدار بوو و کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێنانە بەر باس و ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لە گەڵ پارتی سەربەخۆیی کوردستان ڕاگەیاند.

بەشداربوان ڕایانگەیاند کە ئێمە بە پێی توانامان هەر ئەرکێکی بۆ پرسی رۆژهەڵات پێمان بسپێرن ئامادەین و لە خزمەت داین.

لە کۆتاییدا بیر و رای گشتیی بەشداربوان لە سەر ئەمە بوو کە پێویستە پەرە بەم چەشنە پێوەندیانە بدرێ و کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان یارمەتیدەر و پاڵپشتی یەکتر بن، چونکە چارەنووسی گشتیی نەتەوەکەمان پێکەوە گرێدراوە و لێک جیا و دابڕاو نییە.

بابەتی پێشووبەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار
بابەتی دواترڕاگەیەندراوی  پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان سەبارەت بە لەسێدارەدانی “یەعقوب کەریمپوور” ، “ناسر بەکرزادە” ،”مێحراب عەبدوڵڵازادە” و بەردەوامیی جنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لەدژی نەتەوەی کورد

1 لێدوان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
ناسیۆنالیزمیی کورد: هێزی ڕزگاریدەر و داینەمۆی بزووتنەوەی سەربەخۆیی ڕاگەیەندراوی  پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان سەبارەت بە لەسێدارەدانی "یەعقوب کەریمپوور" ، "ناسر بەک... دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ کۆمەڵەی کوردی بریتانیا ، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ، ناوەندی پارێزەر... بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە زانکۆی LSE ی لەندەن سێمینارێک بۆ نووسەری ناوداری کورد بەختیار عەلی بەڕێوە چوو. کۆبوونەوەی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەرانی کوردی قەزاقستان د. فاروق ڕەفیق، نووسەر و ڕووناکبیری کورد کۆچی دوایی کرد. بەشداریی شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕێوڕەسمی پرسەی شەهید غەزاڵ مەولان  لەشاری فرانکفۆرتی ئاڵمان. شاعیری گەورەی کورد رەفیق سابیر لە قەڵادزێی زێدی خۆی بە خاک سپێردرا. بە بەشداریی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان،ساڵیادی تاوانی قەڵادزێ"٢٤ی ٤" لە لەندەن بەرز و بەڕێز ڕاگیرا. پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ١٢٨مین ساڵوەگەڕی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی. بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنفڕانسی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لە بێرمینگھام بە بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان،یادی ئەنفال لە لەندەن کرایەوە . پارتی سەربەخۆیی کوردستان، هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوو... پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٨مین ساڵیادی دامەزرانیەوە.