بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی شەممە، ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ی کوردی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ناسر بەکرزادە بەندکراوی سیاسیی کورد و یەعقووب کەریمپوور بەندکراوی سیاسیی ئازەریی یارسانی بە تۆمەتی هەڵبەستراوی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و لە ژێر دانپێدانانی زۆرەملێ لە ڕێگەی ئەشکەنجەوە ،بە نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران، هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی بانەمەڕ، بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە ناوی “مێحراب عەبدوڵڵازادە” لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا.
ئێمە وەک پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان بە توندترین شێوە لە سێدارەدانی سێ زیندانی سیاسی بە ناوەکانی یەعقوب کەریمپوور و ناسر بەکرزادە و “مێحراب عەبدوڵڵازادە” لە لایەن دەزگای قەزایی و ئەمنییەتیی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مەحکووم دەکەین و ئەم تاوانە بە بەشێک لە سیاسەتی بەردەوامیی سەرکوت و تۆڵەسەندنەوەی سیاسی دەزانین.
ڕژیمی ئێران جارێکی تر نیشانی دا کە جگە لە زیندان، ئەشکەنجە، دانپێدانانی زۆرەملێ و لە سێدارە دان، هیچ وەڵامێکی تری بۆ دەنگی ئازادی، دادپەروەری، و کەرامەتی ئینسانی نییە. لەسێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە، نیشانەی ترس و بێدەسەڵاتیی ڕژیمێکە کە بۆ پاراستن و مانەوەی دەسەڵاتەکەی پەنای بۆ کوشتن و تۆقاندن بردووە.
ئەم تاوانە جیا نییە لە سیاسەتی گشتیی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە نەتەوەی کورد.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، ڕێژیمی ئێران، جگە لە سەرکوت و زیندان و لە سێدارەدانی چالاکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چەندین جار بارەگا و کەمپی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی نیشتەجێی باشووری کوردستانی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێرشی تیرۆریستی کردۆتە ئامانج؛ هێرشەکانی ڕژیمی ئێران جیا لەوەی بووەتە هۆی شەهیدو برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل، ئاسایش و سەروەریی باشووری کوردستانی کردۆتە ئامانجی سیاسەتە شەڕانگێزیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەک زیندانیانی سیاسی دەخاتە ژێر گوشار و ئەشکەنجە و هەڕەشەی ئێعدامکردن و لە لایەکی دیکەشەوە هێرش دەکاتە سەر بارەگای حیزبە کوردییەکان لە باشووری کوردستان. ئەم دوو شێوە سیاسەتەی ئێران لە ڕاستیدا دوو ڕووی یەک ستراتیژین: بێدەنگکردنی دەنگ و خواستی نەتەوەیی نەتەوەی کورد، لەناوبردنی ڕێکخراو و هێزە سیاسییە کوردییەکان و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی خەبات بۆ ئازادی و سەربەخۆیی و مافی دیاریکردنی چارەنووس.
لەمڕۆدا بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی پڕن لە زیندانیانی سیاسی، چالاکانی مەدەنی، ژنان، لاوان، ئازادیخوازان و بەتایبەتی چالاکانی کورد؛ ئەو زیندانیانەی کە ئەگەری هەیە لە هەر ساتێکدا بە تۆمەتی ساختە و دادگای نمایشی بخرێنە ژێر پەتی سێدارە و ئێعدام بکرێن.
مەترسیی لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە ئێراندا واقیعی و لە هەر ئان و ساتێکدا ئەگەری ڕوودانی هەیە و بێدەنگی لە بەرامبەردا ئەم جینایەتانە دا ڕێگە خۆشکەرە بۆ جینایەتی زیاتر.
پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیندان و لەسێدارەدان نە ئیرادەی نەتەوەی کورد دەشکێنێت و نە خەباتی ئازادیخوازانەی گەلەکەمان دەوەستێنێت.
ڕژیمی ئێران دەتوانێت جەستەی خەباتکاران و چالاکانی کورد هەڵواسی و لە سێدارەیان بدات، بەڵام ناتوانێ خواست و ویست و ئاڕمانی ئازادی و سەربەخۆییخوازیی کوردستان بخنکێنێ و لە سێدارەی بدات.
ئێمە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوەکانی جیهانیی مافی مرۆڤ، حکومەتە دێموکراتەکان، میدیای ئازاد، و بیروڕای گشتیی جیهانی دەکەین کە لە بەرامبەر شەپۆلی ئێعدام و سەرکوتی زیندانیانی سیاسی و هێرش و دەستدرێژییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان بێدەنگ نەبن .
پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئێعدامە سیاسییەکان، پێشێلکردنی مافی زیندانیان، هێرش بۆ سەر بارەگای حیزبە کوردییەکان و هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە لێپرسینەوە لە ڕێژیمی ئێران بکات.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی قووڵ بۆ بنەماڵەی یەعقوب کەریمپوور و ناسر بەکرزادە و مێحراب عەبدوڵڵازادە و هەموو ئەو کەسانەی لە ڕێگای ئازادیدا گیانیان لەدەستداوە، ڕایدەگەیەنن کە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانمان بەردەوام دەبێت و خوێنی شەهیدانی کوردستان نە لەبیر دەکەین و نە بێ وەڵام دەمێنێتەوە؛ ئەم خوێنە هێزێکی نوێ بە خەباتی نەتەوەی کورد بۆ ئازادی و سەربەخۆیی دەبەخشێت.
یاد و ناویان هەرمان و ڕێگە و ڕێبازیان بەردەوام و پڕ ڕێبوار بێت
سەردەکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد بۆ ئازادی و سەربەخۆیی
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان
١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ی کوردی
٢ی مەی ٢٠٢٦ی زایینی




https://shorturl.fm/Xnagr
Your writing style makes complex ideas so easy to digest.
I wish I had read this sooner!
https://shorturl.fm/7KeMg