ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی مانگی مەی ٢٠٢٦ی زایینی ، هەزاران کەس لە جووەکانی نیشتەجێی بریتانیا، چالاکانی مەدەنی، کەسایەتییە سیاسییەکان و لایەنگرانی ئیسرائیل، لە شەقامی داونینگ ستریتی لەندەن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پەرەسەندنی شەپۆلی دژە جوو لە بەریتانیا کۆبوونەوە. گردبوونەوەکە بە ناونیشانی ” بەهێز بوەستین: دژە جوولەکەیی خامۆش کەین” ڕێکخرابوو و تەوەری سەرەکیەکەی “بریتانیا لەگەڵ جووەکانی بریتانیا وەستاوە”؛ بوو کە بە پێی ڕاپۆرتەکان ژمارەی بەشداربووان نزیکەی ٢٠ هەزار کەس بووە.
ئەم کۆبوونەوەیە پەرچەکردراێک بوو لە مەڕ زیادبوونی هێرش و هەڕەشەکان بۆ سەر کۆمەڵگەی جوولەکەکانی بریتانیا ،بە تایبەتی کە لەم دواییانە دا هێرش کرابووە سەر دوو پیاوی جوو لە شاری گۆڵدەرز گرینی لەندەن.
ڕێکخراوە گرتنگەکانی ڕێکخەری ئەم گردبوونەوەیە بریتی بوون لە :
Board of Deputies of British Jews، Jewish Leadership Council، Campaign Against Antisemitism، Office of the Chief Rabbi، Union of Jewish Students
و هەروەها جەندین ڕێکخراوی دیکە.
لەم کۆبوونەوەیە دا ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێبەرانی سیاسیی بریتانیا و حیزب و کەسایەتیی سیاسی بەشدار بوون کە لەو نێوە دا دەتوانرێ ئاماژە بە Kemi Badenoch ڕێبەری حیزبی کۆنسێرڤاتیڤ، Pat McFadde لە حیزبی کارگەر، Sir Ed Davey ڕێبەری لیبراڵ دێموکراتەکان، Richard Tice لە حیزبی ڕێفۆرم بکەین کە خوازیاری ئەوە بوون کە دەوڵەتی بریتانیا بە جیددی دژ بەو کەسانە بوەستێتەوە کە دژە جوون.
یەکێک لە گرینگترین بەشەکانی ئەم کۆبوونەوەیە، وتەکانی گەورە خاخامی بریتانیا واتە Sir Ephraim Mirvis بوو ، ئەو لە وتەکانی دا خوازیاری دەرکردنی سەفیری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بریتانیا بوو و گوتی پێویستە سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران قەدەغە بکرێ و بە فەرمی بخرێتە لیستی تیرۆرەوە.
لەو کۆبوونەوەیە دا کوردەکانی بە ئاڵای کوردستانەوە بەشدارییەکی چالاکیان هەبوو، هەبوونی ئاڵای کوردستان لەو کۆبوونەوەیە دا پەیامێکی روون بوو بۆ پاڵپشتی و هاودەنگیی کورد لە گەڵ جوو و نیشاندانی دژایەتی لە گەڵ توندئاژۆیی دژە جوولەکەیی لە ئاستی جیهانیدا.
لەو کۆبوونەوەیە دا ، بەڕیز ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بە هاوڕێیەتیی بەڕیز گۆران دەشتی ئەندامی دەفتەری سیاسیی پارتی و بەشێک لە ئەندامانی پارتی و هەروەها کوردانی نیشتەجێی لەندەن بەشدار بوون و بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان پشتیوانیی خۆیان لە کۆمەڵگای جوو و ئیسرائیل نیشان دا و پێداگریان لە پێویستیی پێوەندیی دۆستانە و سیاسیانەی مێژوویی نێوان کورد و جوو کردەوە.
ئامادەبوونی کورد لەم بۆنەیەدا تەنیا ئامادەبوونێکی ڕەمزی نەبوو؛ بەڵکوو هەڵگری ئەو پەیامە سیاسی و مرۆییە بوو کە ئەو نەتەوانەی لە مێژوودا ڕووبەڕووی جیاکاری و چەوساندنەوە و ئینکاری ناسنامە و هەڕەشەی ئەمنیەتی بوونەتەوە لە هەموو کەس باشتر لە ئازارەکانی یەکتر تێدەگەن. بەشدارانی کورد جەختیان لەوە کردەوە کە بەرەنگاربوونەوەی دژە جوولەکەگەرایی بەرەنگاربوونەوەی ڕق و کینە و بەرگریکردنە لە مافی ژیان و ئاسایش و ئازادیی هەموو نەتەوەکان.



https://shorturl.fm/y98pB
https://shorturl.fm/hl6jP
https://shorturl.fm/CoecN
https://shorturl.fm/qkdTH
https://shorturl.fm/Q5v2T
wish you all the best
https://shorturl.fm/ufLEk
https://shorturl.fm/wFXGO
https://shorturl.fm/Y4238
https://shorturl.fm/r0600
https://shorturl.fm/urtg9
https://shorturl.fm/QHNPq
https://shorturl.fm/yt98K
https://shorturl.fm/GMejw