پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٥ ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان ” پاک”

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
25 گوڵان 2726
کۆچی هەتاوی
25 اردیبهشت 1405
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٢٧ ذو القعدة ١٤٤٧
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

پیرۆز بێت سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان.

 

بەڕێز پارتی ئازادیی کوردستان!

 

پارتی سەربەخۆیی کوردستان پێی خۆشحاڵە کە لە ڕێگەی ئەم پیرۆزباییەوە بەشداریی جێژن و ئاهەنگی سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتیەکەتان دەکات.

سی و پێنج ساڵ خەبات و تێکۆشان لە پێناو ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان، نیشانەی باوەڕی پتەوە بە پیرۆزیی دروشم و ستراتیژیی ڕێبازی ڕاستەقینەی ڕزگاریی نەتەوەیی.

هاوبیرانی هێژا!

سی و پێنج ساڵ خەباتی بەهێز و بەردەوامی ئێوە، بە تایبەتی لە شەڕ دژی داعش و حەشدی شەعبی لە باشووری کوردستان، نیشانەی ورە و بەرپرسیارییەتیەکی نیشتمانییە کە پارتی ئازادیی کوردستان لە مێژووی خەباتی کورد دا بە شێوەیەکی دیار تۆماری کردووە. ئەو فیداکاری و قوربانیدانەی کە پارتی ئازادی لە ماوەی بوونی خۆیدا پێشکەشی کردوون بەڵگەی دڵسۆزی و باوەڕێکی قووڵن بە ئامانجی ڕزگاریی نەتەوەی کورد.

درێژەدانی خەبات و بەردەوامبوونتان لە سەنگەری خەباتی ڕزگاریخوازیدا نیشانەی ئەوەیە کە ڕێگای خەبات، ڕێگایەکی دروستە و ستراتیژیی خەبات لەسەر بنەمایەکی گونجاو و دروست دامەزراوە. هەر ئەمەش هۆی ئەساسی و گرینگە بۆ ئەوەی کە خەباتی رزگاریخوازی بەردەوام بێت و پەرە بستێنێت.

هاوڕێیان!

پارتی سەربەخۆیی کوردستان لەو باوەڕە دایە کە خەبات له كوردستاندا، خەباتی رزگاریخوازیی یەكجاری  وناكۆكیی سەرەكی ناكۆكیی نێوان نەتەوەی كورد لە کوردستانی داگیر کراو و داگیركەرانی كوردستانە. بۆیە كێشه و مەسەلەی كورد، له ڕێگەی بزووتنەوەی دیموكراتیكی نێو وڵاته داگیركەرەكانی كوردستانەوه، چارەسەر ناكرێ و لە پێوەندی دایه لە گەڵ ڕاماڵینی داگیرکەران لە كوردستان و پاككردنەوەی شوێنەواری داگیركاری ودواكەوتویی.
ئێمە پێمانوایە کە گرینگترین و گونجاوترین خەبات، تێکۆشانە لە پێناو ڕزگاریی کوردستان و گەیشتن بە سەروەریی سیاسی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.

هەروەها هاوپەیمانی و هاوکاری لەگەڵ باقی حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تایبەتی ئەو هێزانەی کە ئامانجیان سەربەخۆیی کوردستانە، دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئامادەیی گەلەکەمان بۆ پشتگیری لە خەباتی ڕزگاریخوازی.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان خۆی بە دۆست و هاوڕێ و هاوپەیمانی خەباتی سەربەخۆییخوازی ئێوە دەزانێ و ئامادەیە دەست لە ناو دەست بەردەوامی بە خەباتی هاوبەش بدات و لە هیچ هاوکارییەک درێغ نەکات بۆ پێکهێنانی هەلومەرجی گونجاو بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.

لە کۆتاییدا، جارێکی تر لە لایەن پارتی سەربەخۆیی کوردستانەوە بە گەرمی پیرۆزبایی ٣٥ ساڵەی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان لە ئەندامانی بەڕێوەبەری، سەرۆک، سەرکردایەتی، کادر و پێشمەرگە و گشت ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و هیوادارین کە خەباتمان تا وەدیهاتنی ئاواتی شەهیدان بەردەوام بێت. با دوو حیزبی برا و هاوبیر هەمیشە دەست لە ناو دەستی یەک درێژەدەری ڕێگای خەباتی شەهیدان بین تا گەیشتن بە ڕزگاریی و سەربەخۆیی کوردستان.

 

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ی کوردی

١٥ی مەی ٢٠٢٦ی زایینی

بابەتی پێشووبۆ لەیلا قاسم
بابەتی دواترزمانی کوردی،بە بۆنەی ٢٥ی بانەمەڕ ڕۆژی زمانی کوردی

11 کۆمێنتەکان

Leave a Reply