سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە پارلمانی بریتانیا، چەندین دیداری لە گەڵ ڕێبەرانی بەلووچ،عەڕەبی ئەحوازی،تورکی ئازەری ئەنجامدا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ی کوردی “١٨ی مەی ٢٠٢٦”  ڕێبەرانی نەتەوەکانی کورد، بەلووچ، عەڕەبی ئەحوازی، تورکی ئازەری لە پارلمانی بریتانیا لە کۆبوونەوەیەک دا بەشدارییان کرد.

ئەم کۆبوونەوەیە لە لایەن” Centre For Kurdish Affairs” و بە بەشداریی “بامبۆس چارالامبۆس” پارلمانتاری بریتانیایی لە یەکێک لە هۆڵەکانی پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو.

لەم کۆبوونەوەیە دا کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە داهاتووی نەتەوە غەیرە فارسەکان و ئێرانی داهاتوو بە گشتی خرانە بەر باس و لێکدانەوە و هەر کام لە بەشداربوان ڕا و بۆچوونی خۆیان لەو پێوەندییە دا دەربڕی.

بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بە هاوڕێیەتی بەڕیز گۆران دەشتی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی پارتی لەم کۆبوونەوەیە دا بەشدار بوون و چاویان بە کۆمەڵێک کەسایەتیی بیانی و ڕێبەرانی بەلووچ، ئەحوازی، ئازەری و .. کەوت.

لەو دیدارانە دا سکرتێری گشتیی پارتی، وێرای ئاماژە دان بە ڕەوشی ناوچەکە و پێداگری لە سەر پێویستیی پیوەندیی هێز و لایەنە سیاسیەکانی سەر بە نەتەوە غەیرە فارسەکان گوتی:
لە ڕوانگەی پارتی سەربەخۆیی کوردستانەوە، ئایندەی ئەم جۆغڕافیایەی ناوی ئێرانیان لە سەر داناوە، پاراستنی جوغڕافیایەک نابێ بە ناوی ئێران و لە داهاتوو دا ولاتێک بە ناوی ئێرانێکی یەکپارچە بە شێوەی ئەمڕۆیی نامێنێ و تێک دەڕمێ، نەتەوە خاک داگیرکراوەکان دەبنە خاوەنی کیان و وڵاتی سەربەخۆی خۆیان و دوو نییە هەمان مودێلی یۆگسلاوی بۆ ئێرانیش دووبارە بێتەوە و لەو حاڵەتە دایە کە نەتەوە خاک داگیرکراوەکان بە ئازادی دەگەن و ئاسایش و ئارامی و سەقامگیریش روو لە ناوچەکە و جیهان بە گشتی دەکا.

ئەو حیزب و لایەن و کەسایەتیانەی لە گەڵ نوێنەرانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان دیدرایان هەبوو بریتی بوون لە:

پارلمانتاری سەر بە حیزبی لەیبە  “بامبۆس چارالامبۆس”

  • ئەندامی شووڕای ڕێبەریی پژاک” سیامەند موعینی”
  • بەرپرسی کۆمیتەی دەرەوەی بزووتنەوەی عەڕەبیی ئەحواز ” حرکە النظال” دوکتور خەلەف کەعبی ASMLA
  • سەرۆکی حیزبی راجی زرمبش بەلووچستان” عەبدوڵڵا بەلووچ”
  • سەرۆکی بەرەی یەکگرتووی بەلووچستان ” جەمشید ئەمیری”
  • جێگری حیزبی خەڵکی بەڵووچستان” ڕەحیم بەندوویی”
  • وتەبێژی حیزبی دێموکراتی ئازەربایجانی جنووبی ” مەحموود بیلگین”
  • کەسایەتیی سیاسیی بەلووچ “مێهراب سەرجوویی”
  • هەروەها کۆمەڵێک کەسایەتی و سیاسەتمەداری بیانی و بریتانیایی.

 

بابەتی پێشووزمانی کوردی،بە بۆنەی ٢٥ی بانەمەڕ ڕۆژی زمانی کوردی
بابەتی دواترشاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنفرانسی EIPA لە ژێر ناوی “شەڕی نهێنی ئێران لە بەریتانیا و ئەوروپا” بەشداری کرد.

23 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
شار، پێتەخت، هەولێر و کوردستان: پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا بەڕێوە چوو. پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات. کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز سمینارێک بۆ دکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی لە ژێر ناونیشانی «زمانی کوردی و زاراوەکانی» ڕێکخرا. فەرشید گردکانی و نامۆ فازڵ دوو قارەمانی کوردی بواری وەرزش لە ئاستی جیهانیدا گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە پاڵەوانی تیکواندۆی ئاسیا پاریس: دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ چەندین حیزب و کەسایەتیی سیاسیی عەڕەب شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنفرانسی EIPA لە ژێر ناوی "شەڕی نهێنی ئێران لە بەریتانیا و ئەوروپا" بەشداری کرد. سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە پارلمانی بریتانیا، چەندین دیداری لە گەڵ ڕێبەرانی بەلووچ،عەڕەبی ئەحوازی،تورکی ئ... زمانی کوردی،بە بۆنەی ٢٥ی بانەمەڕ ڕۆژی زمانی کوردی پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٥ ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان " پاک" بۆ لەیلا قاسم کوردەکان لە لەندەن لە تەنیشت ئیسرائیلیەکان وەستان و ئالای کوردستان بۆ پشتیوانی لە جوو بەرز کرایەوە