کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز

ڕۆژی یەکشەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ی کوردی “٢٤ی مەی ٢٠٢٦ی زایینی” دوو لایەنی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز لە ئاستی بالای ڕێبەری دا کۆبوونەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکە دا بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، ویرای باسکردن لە دۆخی ناوچەکە و پرسی گۆڕانکارییەکان لە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و مەسەلەی نەتەوە بێدەوڵەت و خاک داگیرکراوەکانی وەک کورد، بەلووچ، عەڕەبی ئەحوازی، تورکی ئازەری،تورکمان و کاسپیەن، باسێکی تێر و تەسەلی لە پێوەندی بە  ئامانجی کۆبوونەوە پێشکەش کرد.

سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان وتی: ئامانجمان لەو کۆبوونەوەیە لێک نزیکبوونەوەی زیاتری هێز و لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی سەر بە نەتەوەی غەیرە فارسەکانی خاک داگیرکراوی ناوی چوارچیوەی جوغرافیای دەستکرد و ساختەی ئێرانیە.

دواتر سکرتێری گشتیی بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز، بەڕێز سەلاح ئەبوو شەریف وێڕای باسکردن لە پێویستیی لێک نزیکبوونەوە و هاوکاریی زیاتری نێوان هێز و لایەنەکانی سەر بە نەتەوە غەیرە فارسەکان، لە پێوەندی بە ڕەوشی ناوچەکە و شەڕی ئێران-ئەمریکا و ئیسرائیل  وتارێکی پێشکەش کرد.

سکرتێری گشتیی بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز وتی: ئەم شەڕەی نێوان ئێران و ئامریکا و ئیسرائیل تەنیا شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بە دژی ئێران نییە، بەڵکوو بەشێکە لە شەڕی ئێمەش بە دژی ڕژیمی ئێران و ئەوەی کە ئەوان توانیویانە خامنەیی و کاربەدەستانی باڵای ئەو ڕژیمە لە ناو بەرن لە قازانج و بەرژەوەندیی ئێمەش دایە.

لە درێژە دا هەیئەتی ڕێبەریی پارتی سەربەخۆیی کوردستان پێکهاتوو لە بەڕێزان: “ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سکرتێری گشتی، سەلاح سوڵتانپەنا ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی پێوەندییە گشتیەکان، گۆران دەشتی ئەندامی دەفتەری سیاسی ، سیروان کەریمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی” کۆمەڵێک باس و بابەتیان لە پێوندی بە ڕەوشی ناوچەکە، شەڕی ئێران ، ئامریکا و ئیسرائیل و ڕوانگەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لەو پێوەندییە دا هێنایە بەر باس و قسەیان لە سەر کرد.

هەروەها هەیئەتی ڕێبەریی بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز پێکهاتوو لە بەڕێزان:

“سەلاح ئەبوو شەریف ئەحوازی، سکرتێری گشتی، دوکتور فەیسەل ئەحوازی وتە بێژی بەرە، تاهیر ئەبوونزال ئەحوازی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی پێوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی عەڕەبی، تاهیر تەمیمی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی پێوەندییەکانی بەرە لە گەڵ هێز و ڕێکخراوە ئەحوازیەکان، تۆفیق مەنسووری ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی پێوەندی لە گەڵ هێز و ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە خاک داگیرکراوەکان، نادر ئەحوازی بەرپرسی کارگێریی کۆمیتەی هاوئاهەنگی و تەشکیلاتی بەرە” کۆمەڵیک بابەت و پرسیاریان لە پێوەندی بە پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پرسی نەتەوە خاک داگیرکراوەکان و ڕەوشی ناوچەکە هێنایە بەرباس کە لە لایەن سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و سکرتێری گشتیی بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز وەڵام درانەوە.

هەیئەتی ڕێبەریی هەر دوو لایەن وێڕای پێداگری لە درێژەدان بە پێوەندییەکان و پتەو کردنی پێوەندیی دوو لایەنە کۆمەڵێک پێشنیاری گرینگیان بۆ کاری هاوبەش هێنایە گۆڕێ کە بەشێکیان بریتی بوون لە:

  • پێکهێنان و ڕێکخستنی کۆنفڕانسێکی هاوبەش بۆ سەرجەم نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو جوغڕافیای دەستکردی ئێرانی
  • نووسین و واژۆ کردنی لێک تێگەیشتنێکی هاوکاریی دوولایەنە
  • پەرە پێدان بە پێوەندییەکان و هاوکاریی دوو لایەنە بۆ ڕێکخستن و بەشدارکردنی هەر دوو لایەن لە کۆبوونەوە نێونەتەوەیی، کۆنفرانس، سمینار و …

بابەتی پێشووسمینارێک بۆ دکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی لە ژێر ناونیشانی «زمانی کوردی و زاراوەکانی» ڕێکخرا.
بابەتی دواترپارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات.

5 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
شار، پێتەخت، هەولێر و کوردستان: پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا بەڕێوە چوو. پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات. کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز سمینارێک بۆ دکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی لە ژێر ناونیشانی «زمانی کوردی و زاراوەکانی» ڕێکخرا. فەرشید گردکانی و نامۆ فازڵ دوو قارەمانی کوردی بواری وەرزش لە ئاستی جیهانیدا گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە پاڵەوانی تیکواندۆی ئاسیا پاریس: دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ چەندین حیزب و کەسایەتیی سیاسیی عەڕەب شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنفرانسی EIPA لە ژێر ناوی "شەڕی نهێنی ئێران لە بەریتانیا و ئەوروپا" بەشداری کرد. سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە پارلمانی بریتانیا، چەندین دیداری لە گەڵ ڕێبەرانی بەلووچ،عەڕەبی ئەحوازی،تورکی ئ... زمانی کوردی،بە بۆنەی ٢٥ی بانەمەڕ ڕۆژی زمانی کوردی پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٥ ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان " پاک" بۆ لەیلا قاسم کوردەکان لە لەندەن لە تەنیشت ئیسرائیلیەکان وەستان و ئالای کوردستان بۆ پشتیوانی لە جوو بەرز کرایەوە