٣٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ی کوردی”  ٣١ی مەی ٢٠٢٦ی زایینی” لە سەر بانگهێشتی فەرمیی نوێنەرایەتی پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) لە بریتانیا هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان  لە جەژنی ٣٠ گوڵانی ساڵڕۆژی دامەزرانی PAK دا بەشدارییان کرد.

بەڕیز ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سکرتێری گشتی بە هاوڕێیەتیی بەڕێز گۆران دەشتی ئەندامی دەفتەری سیاسیی پارتی لەم ساڵیادە دا بەشدارییان کرد و پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستانیان پێشکەش بە پارتی ئازادیی کوردستان کرد.

ساڵیادەکە سەرەتا بە سروودی نەتەوەیی «ئەی ڕەقیب» و ساتێک وەستان بە بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. پاشان، راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بە بۆنەی ٣٠ گوڵان لەلایەن بەڕێز مەنسوور تاباک، بەرپرسی کۆمیتەی PAK لە بریتانیا، خوێندرایەوە.

لە بەشێکی تری ڕێوڕەسمەکە بەڕێزان سەید وەفا ڕۆستەمزادە، ئارارات عەزیزی و ئالان حەمیدی  بە شێوەیەکی ورد و تێر و تەسەل باسیان لە سێ تەوەری سەرەکی کرد، کە بریتی بوون لە مێژووی خەباتی پارتی ئازادیی کوردستان، پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی و دۆخی سیاسی و نەتەوەیی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

دواتر سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم وتارێکی لە پێوەندی بە ناسیۆنالیزمی کوردی” کوردیزم” و پرسی سەربەخۆیی کوردستان پێشکەش کرد و هاوکات بە بۆنەی ساڵیادی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستانەوە پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی پاک کرد.

لە درێژە دا بەڕێز شەهسوار کەریمزادە وەک نوێنەری بزووتنەوەی ئازادیی بەلووچستان پەیامێکی لە پێوەندی بە مافی دیاریکردنی چارەنووس پێشکەش کرد.

بابەتی پێشووپارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات.
بابەتی دواترپەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

13 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا فیلم: دیــاکـــۆ ؛ سەرەتای یەکگرتوویی مـــاد "یەکەمین دەوڵەتی کوردی" بۆ سەربەخۆیی؟ پارتی سەربەخۆیی کوردستان: کوژرانی سیاوەش ئەلەک دیسان ئەوەمان بیر دێنێتەوە:کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ. پەیامی سەرەخۆشی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی شەهیدبوونی چەندین پێشمەرگە و گەریلای کوردستان و شەرمەزار کردنی تاوانەک... بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا بە بەشداریی لایەنە سیاسیەکانی کورد،بەلووچ، ... پاریس:دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕانسە دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس شار، پێتەخت، هەولێر و کوردستان: پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا بەڕێوە چوو. پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات. کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز سمینارێک بۆ دکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی لە ژێر ناونیشانی «زمانی کوردی و زاراوەکانی» ڕێکخرا. فەرشید گردکانی و نامۆ فازڵ دوو قارەمانی کوردی بواری وەرزش لە ئاستی جیهانیدا