پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەڕێزانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،
سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی، کادیران، پێشمەرگەکان، خێزانە سەربەرزەکانی شەهیدان و هەموو ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛
بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ناوی پارتی سەربەخۆیی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوە و هەموو ئەندامان و لایەنگرانی ئەم حیزبە تێکۆشەرە دەکەین.
دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ١١ی جۆزەردان “١ ی حوزەیرانی ١٩٧٥دا “، لە یەکێک لە قۆناغە هەستیار و دژوارەکانی مێژووی نوێی کوردستاندا، وەڵامێکی سیاسی، نەتەوەیی و ڕێکخراو بوو بۆ شکست، سەرکوت و هەموو ئەو پیلانانەی دژی ئیرادەی نەتەوەی کورد داڕێژرابوون.
ئەم حیزبە، بە سەرکردایەتی کۆچکردوو جەنابی مام جەلال و هاوڕێیان و هاوبیران و  دامەزرێنەرەکانی، توانی ڕۆحی خەبات، هیوا و ڕێکخستنی نەتەوەیی لە بەشێکی گرنگی جوڵانەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا زیندوو ڕابگرێت.
ئەمڕۆ، دوای پەنجا و یەک ساڵ خەبات، قوربانیدان و بەشداریی سیاسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێشتا بەشێکی گرنگە لە مێژووی سیاسی، دامەزراوەیی و نەتەوەیی کوردستان. ڕۆڵی ئەم حیزبە لە پێکهاتەی سیاسیی هەرێمی باشووری کوردستان، جێگەی ڕێز و سەرنجە.
لە دۆخی هەستیار و ئاڵۆزی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە نەتەوەی کورد زیاتر لە هەر کاتێک پێویستی بە یەکگرتوویی، ژیریی سیاسی، دیپلۆماسیی چالاک و بیرێکی نەتەوەیی هەیە، ئێمە باوەڕمان وایە ئەرکی هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان ئەوەیە کە بەرژەوەندیی نەتەوەیی کورد بخەنە سەرووی ناکۆکییە حزبییەکانەوە و لە پێناو بەرگری لە مافی چارەنووس، سەربەخۆیی، ئازادی، دیموکراسی و کەرامەتی نەتەوەی کورددا، بە دیدێکی نوێ و ئایندەبینانەوە هەنگاو بنێین.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان، لەگەڵ پیرۆزبایی ئەم ساڵیادە مێژووییەدا، یاد و ناوی کۆچکردوو جەنابی مام جەلال ، دامەزرێنەران، شەهیدان، پێشمەرگەکان و هەموو تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادیی کوردستان بەرز دەنرخێنێت و هاوکات هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ سەرکردایەتی، ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەخوازێت.
لەگەڵ ڕێز و پیرۆزبایی دووبارەمان،
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ی کوردی
١ی ژوئەنی ٢٠٢٦ی زایینی

بابەتی پێشوو٣٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا بەڕێوە چوو.
بابەتی دواترشار، پێتەخت، هەولێر و کوردستان:

9 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
شار، پێتەخت، هەولێر و کوردستان: پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا بەڕێوە چوو. پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات. کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز سمینارێک بۆ دکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی لە ژێر ناونیشانی «زمانی کوردی و زاراوەکانی» ڕێکخرا. فەرشید گردکانی و نامۆ فازڵ دوو قارەمانی کوردی بواری وەرزش لە ئاستی جیهانیدا گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە پاڵەوانی تیکواندۆی ئاسیا پاریس: دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ چەندین حیزب و کەسایەتیی سیاسیی عەڕەب شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنفرانسی EIPA لە ژێر ناوی "شەڕی نهێنی ئێران لە بەریتانیا و ئەوروپا" بەشداری کرد. سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە پارلمانی بریتانیا، چەندین دیداری لە گەڵ ڕێبەرانی بەلووچ،عەڕەبی ئەحوازی،تورکی ئ... زمانی کوردی،بە بۆنەی ٢٥ی بانەمەڕ ڕۆژی زمانی کوردی پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٥ ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان " پاک" بۆ لەیلا قاسم کوردەکان لە لەندەن لە تەنیشت ئیسرائیلیەکان وەستان و ئالای کوردستان بۆ پشتیوانی لە جوو بەرز کرایەوە