پاریس:دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕانسە

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
26 جۆزەردان 2726
کۆچی هەتاوی
26 خرداد 1405
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٢٩ ذو الحجة ١٤٤٧
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

کوردناسیۆن: ڕۆژی دوو شەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ ی کوردی” ١٥ی ژوئەنی ٢٠٢٦ی زایینی” سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەردانی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانی لە فەڕانسە کرد و لە لایەن بەرپرسی نوێنەرایەتی بەڕێز عەلی دۆڵەمەڕی پێشوازی لێکرا.

لەو دیدراە دا کۆمەڵێک باس و بابەتی  پێوەندیدار بە ڕەوشی کوردستان، ئاڵۆزییەکان و شەڕ لە ناوچەکە و ڕەوشی هێز و لایەنە کوردستانیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان خرانە بەر باس و لێکدانەوە .

هەروەها باسێک لە  یەکبوونی دوو لایەنی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان کرا و ڕوانینی بەڕیز دۆڵەمەری لەو پێوەندییە دا پۆزەتیڤ  بوو و بە هەنگاوێکی گرینگ و پربایەخی وەسف کرد.

لە درێژە دا هەر دوو لا پێداگریان لە سەر پیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێز و لایەنە سیاسیەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان کرد و لەو پێوەندییە دا سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان گوتی: چارەنووسی ئێمەی نەتەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان پێکەوە گرێدراوە و لێک جیا نییە، وەک چون هەر دەستکەوتێک لە باشووری کوردستان یا ڕۆژاوای کوردستان، لە قازانج و بەرژەوەندیی پارچەکانی تری کوردستان دایە، دەستکەوتەکانی ڕۆژهەڵات یا باکووری کوردستان ڕاستەوخۆ کاریگەری لە سەر پارچەکانی تری کوردستان دەبێ و بۆیە پێویستە ڕووحیەتی یەکگرتوویی و هاوکاریی نێوان هێز و لایەنەکان زیاتر پەرە بستێنێ و بۆ یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد خەبات و تێکۆشانمان هاوئاهەنگ بکەین.

لە کۆتاییدا  پرسی سەربەخۆیی و خواستی نەتەوەی کورد و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕینی بنەڕەتی لە نەخشەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناڤین  خرانە بەر باس و لێکدانەوە.

بابەتی پێشوودیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس
بابەتی دواتربەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا بە بەشداریی لایەنە سیاسیەکانی کورد،بەلووچ، ئەحوازی

58 کۆمێنتەکان

وڵامێک جێ بێڵە