کوردناسیۆن: ڕێکخراوی دۆستایەتیی کورد و جوو لە بریتانیا کۆبوونەوەیەکی بۆ هاوپەیمانیی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە پارلمانی بریتانیا ڕێکخست.
ڕۆژی دووشەممە، ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ی کوردی، ٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢٦ی زایینی لە پەرلەمانی بریتانیا، گروپی پەرلەمانیی هەموو پارتەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (APPG) بە هاوکاریی ڕێکخراوی دۆستایەتیی کورد و جوو کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ نوێنەرانی حیزبەکانی هاوپەیمانیی کوردستانی ئێران ڕێکخست.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی هەردوو پەرلەمانتار، جۆن سلینگەر و ماری گلیندۆن، ئەندامانی گروپی دۆستایەتی پەرلەمانتاران بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڕێوەچوو.
لە سەر بانگهێشتی ڕێکخراوی کورد و جوو لە بریتانیا هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان پێکهاتوو لە بەڕێزان ئاشتیاکۆ پوورکەریم سکرتێری گشتی و گۆران دەشتی ئەندامی دەفتەری سیاسیی پارتی بەشدارییان کرد.
سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە خواستی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نە فیدراڵیە و نە کۆنفیدراڵی یان خودموختاری، بەڵکوو خواستی سەرەکی بریتیە لە وەدەرنانی داگیرکەری ئێرانی و بنیاتنانی وڵاتی سەربەخۆی کوردستان.
لە دڕێژە دا بەڕێز ئاشتیاکۆ ئاماژەی بەوە دا کە هەر کوردێک، یان هەر بەلووچ و عەڕەبێکی ئەحوازی و بە گشتی هەر غەیرە فارسێک خۆی بە شوناس و هۆویەتی جەعلی و دەستکردی ئێرانیەوە پێناسە بکا، ئەوە شوناسی خۆی لە بیرکردووە و حەزی بە کۆیلایەتی و مانەوە لە ژێر داگیرکاری دایە.
سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان گوتی: کورد نە ئێرانەیە، نە عێڕاقی، نە سووری و نە تورکیەیی، کورد، کوردستانیە و خاکەکەی لە لایەن ئەم چوار وڵاتەوە داگیرکراوە و خەباتی ئێمەش بۆ ئازادی و گەیشتنە بە سەروەریی سیاسی.
بەڕێز پوورکەریم لە وتەکانی دا ئاماژەی بەوە دا کە ئەو هێز و لایەنە کوردانەی، کوردستان بە ئێران گرێدەدەنەوە لە هەڵە دان و دەستەواژەی کوردستانی ئێران یان کوردی ئێرانی، هەڵەیەکی گەورەی سیاسی و شوناسی و نەتەوەییە.
هاوکات شاندێکی بەلووچستان راجی زرمبەش پێکهاتوو لە عەبدوڵڵا سیاهوویی سکرتێری گشتی و ئیسماعیل بەلووچ ئەندامی ڕێبەری و هەروەها شاندێکی بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز پێکهاتوو لە عەلی ئەلشەمەری ئەلئەحوازی جێگری سکرتێری گشتی و دوکتور فەیسەل ئەحوازی وتە بێژی بەرەی دێموکراتیکی ئەحواز ، لە سەر بانگهێشتی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لەم کۆبوونەوەیە دا بەشدارییان کرد و ڕا و بۆچوونی خۆیان لە پێوەندی بە پرسی نەتەوە خاک داگیرکراوەکان پێشکەش کرد.
پێویستە بگوترێ کە بەڕێزان رزگار ئالانی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، گوڵزار ئەلماسی ،نوێنەری کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان ، هادی ڕەسووڵزادە نوێنەری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران ، ڕزگار ڕەوشەنی نوێنەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و سەید وەفا ڕۆستەمزادە نوێنەری پارتی ئازادی کوردستان وەک بەڕێوبەرانی سەرەکیی پانێلەکان قسەیان کرد و دیدگا و هەڵوێستەکانی حیزبەکانیان لەسەر دۆخی ئێران، کوردستان و گرنگیی هاوپەیمانیی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران خستنەڕوو.
نوێنەرانی حیزبە هاوپەیمانەکان لە وتارەکانیاندا جەختیان لەسەر گرنگیی هاوپەیمانیی نێوان حیزبەکانی کوردستان کردەوە و ئاماژەیان بەوە دا کە ئەم هاوپەیمانییە یەکەم هەنگاوی جددییە بۆ دروستکردنی دەنگ و هەڵوێستێکی یەکگرتوو لە ئاستی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی. هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی یەکگرتوویی هێزە دیموکراتخوازەکان بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە.
لە پەرواێزی کۆبوونەوەکە دا هەیئەتی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەرانی سەرجەم لایەنە بەشداربووەکان قسەیان کرد و کۆمەڵێک باس و بابەتی پیوەندیدار بە کوردستان و ناوچەکەیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.




https://shorturl.fm/lubNk
https://shorturl.fm/3NZj5
https://shorturl.fm/1vbgF
https://shorturl.fm/ao211
https://shorturl.fm/O4bqX
https://shorturl.fm/5kF52
https://shorturl.fm/yb56M
https://shorturl.fm/dnDtz
https://shorturl.fm/OsggK
https://shorturl.fm/bnnK9
https://shorturl.fm/bnnK9
https://shorturl.fm/XLpkq
https://shorturl.fm/qxBdc
https://shorturl.fm/Hs5Ss
https://shorturl.fm/TkDAt
https://shorturl.fm/L0ZT4
https://shorturl.fm/3Ejir
https://shorturl.fm/M2XK8
https://shorturl.fm/6LqQI
https://shorturl.fm/XbeFT
https://shorturl.fm/gtrOB
https://shorturl.fm/WXt7K
https://shorturl.fm/TVH3C
https://shorturl.fm/GaGka
https://shorturl.fm/WMogd
https://shorturl.fm/BPbxu
https://shorturl.fm/htezf
https://shorturl.fm/5nR1d
https://shorturl.fm/YqENE
https://shorturl.fm/2vys9
https://shorturl.fm/7fPG0
https://shorturl.fm/MYJKo
https://shorturl.fm/sbBvc
https://shorturl.fm/3exGh
https://shorturl.fm/z09mn
https://shorturl.fm/u74cm
https://shorturl.fm/qsyta
https://shorturl.fm/Aneu3
https://shorturl.fm/QLqwE
https://shorturl.fm/5LQnT
https://shorturl.fm/wbLuU
https://shorturl.fm/zxlvQ
https://shorturl.fm/r1n3M
https://shorturl.fm/hxLQd
https://shorturl.fm/Kf9nW
https://shorturl.fm/BKHUM
https://shorturl.fm/3PNHZ
https://shorturl.fm/wKem4