پارتی سەربەخۆیی کوردستان: کوژرانی سیاوەش ئەلەک دیسان ئەوەمان بیر دێنێتەوە:کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ.

بە پێی هەواڵەکان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ی کوردی، سیاوەش ئەلەک کوڕی سەید عومەر،١٩ سالانە و خەڵکی شاری مهاباد، تەنیا بە هۆی پۆشینی جلوبەرگی خاکی ڕەنگی پێشمەرگانە، لەلایەن کەسێکی سەر بە ڕژێمەوە “جاشێک” بە ناوی نیما تەیمووری کوڕی جەعفەر کوژراوە و چەند هاووڵاتییەکی دیکەش لە هەمان ڕووداودا بریندار کراون.

بە پێی زانیارییەکان “نیما تەیمووری” کوڕی جەعفەر، “کومار ئاریا” کوڕی لوقمان و “فەرهان پازیرە” کە جاش سەر بە عەشیرەتی “مەنگوڕ”ن، لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی کورد لە بنەماڵەی سەیدەکانی مەهاباد تێکهەڵچوون و “سەید سیاوەش ئەلەک” کوڕی سەید عومەریان بە زەبری چەقۆ کوشتووە و هەروەها “زانا ئازادمەنش” کوڕی سەید سلێمان و “مەنسوور” و “عیرفان” کوڕەکانی سەید سابیر و “وەهاب کەریمی” کوڕی سەید تاهیر بە سەختی بریندار بوون.

ئەم تاوانە ڕووداوێکی ئاسایی نییە، بەڵکوو دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی دۆخی سەرکوت، ئەمنیەتیکردن ،بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە، دەست ئاوەڵایی جاش و بەکرێگیراوانی ڕژیم لە کوردستانە کە بە پشتبەستن بە پشتیوانیی هێزە داگیرکەرەکانی ئێرانی، ژیان و ئاسایش و کەرامەتی نەتەوەی کورد دەکەنە ئامانج.

پاش ئەم ڕووداوە خەڵکی هۆشیار و ئازادیخوازی شاری مهاباد لە بەردەم نەخۆشخانەی ئەم شارە، لەسەر شەقامەکان کۆبوونەوە و بە تووڕەیی و دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە کوژرانی سیاوەش ئەلەک و هەروەها هەڵسوکەوتی نەشیاو و هۆڤانەی جاش و دەستوپێوەندییەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران بەرەو فەرمانداریی رژیم لە مهاباد وەڕێکەوتن.

هاوکات هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە سەرەڕای میلیتاریزەکردن و ئەمنیەتیکردنی شار لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە، بەشێک لە بازاڕی مهاباد مانیان گرتووە و خەڵکێکی بەرچاو لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی و بە خاکسپاریی سیاوەش دا بە وتنەوەی دروشمی ناڕەزایەتی بەشدارییان کردووە.

کوژرانی سیاوەش ئەلەک بە دەستی کوڕە جاشێک دیسان نیشانی دا کە دۆخی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو پەڕی خراپی دایە، دۆخێک کە خەڵکی کوردستان تەنیا بە هۆی ناسنامە، جلو بەرگ، کولتوور، زمان و هێما نەتەوەییەکانییەوە کە ڕژیم لێیان دەترسێ، بەردەوام تووشی فشار و هەڕەشە و توندوتیژی بوونەتەوە.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان، هەرچەشنە گوشارێکی ئەمنی بۆ سەر بنەماڵەی سیاوەش ئەلەک، بانگهێشتکردن و هەڕەشەکردن لە کەسوکارەکەی، هەوڵدان بۆ پێشگرتن لە ناڕەزایەتییە گشتییەکان و بە نیزامی کردنی شاری مەهاباد شەرمەزار دەکات. بەرپرسیارێتی ئەم تاوانە بە تەنیا لە ئەستۆی تاوانبار دا نییە، بەڵکوو لە ئەستۆی ئەو ڕژیمەیە کە کەسانی لەم چەشنەی پەروەردە کردووە و پشتیوانیان لێدەکا بۆ ئەنجامدانی تاوانی لەم چەشنە بە دژی ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد.

ئێمە داوا لە ناوەند و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، میدیای ئازاد، و بیروڕای گشتیی جیهانی دەکەین کە بە جیددی بەدواداچوون بکەن بۆ دۆخی ئێستای مهاباد و هەموو کوردستانی داگیرکراو لە لایەن ئێرانەوە و و ڕێگە نەدەن تاوانی دژ بە نەتەوەی کورد لە بێدەنگیی هەواڵەکان و لە ژێر سایەی سەرکوتی ئەمنیدا بە شاراوەیی بمێنێتەوە.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بە قووڵی خەم و توڕەیی و نیگەرانیی خۆی لە کوژرانی ئەو گەنجە کوردە تەمەن ١٩ ساڵانەیەی شاری مەهاباد دەردەبڕێ و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلەک و سەرجەم خزم و کەس و کاری و خەلکی کوردستان بە گشتی دەکات و وێڕای مەحکوومکردنی ئەم جینایەتە خۆی لەم خەم و پەژارە دا بە شەریک و بەشدار دەزانێت و هاوکات داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات کە لە بەرامبەر بە دەستدرێژی، هەڕەشە و توندوتیژیی سیستماتیکی دەست و پێوەندییەکانی ڕژیمی ئێران، بێدەنگ مەبن، یەکگرتوو، هاودەنگ و پالپشت و پشتیوانی یەکتر بن.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان
١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ی کوردی
٣ی جوولای ٢٠٢٦ی زایینی

بابەتی پێشووپەیامی سەرەخۆشی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی شەهیدبوونی چەندین پێشمەرگە و گەریلای کوردستان و شەرمەزار کردنی تاوانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی.
بابەتی دواتربۆ سەربەخۆیی؟

2 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا فیلم: دیــاکـــۆ ؛ سەرەتای یەکگرتوویی مـــاد "یەکەمین دەوڵەتی کوردی" بۆ سەربەخۆیی؟ پارتی سەربەخۆیی کوردستان: کوژرانی سیاوەش ئەلەک دیسان ئەوەمان بیر دێنێتەوە:کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ. پەیامی سەرەخۆشی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی شەهیدبوونی چەندین پێشمەرگە و گەریلای کوردستان و شەرمەزار کردنی تاوانەک... بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا بە بەشداریی لایەنە سیاسیەکانی کورد،بەلووچ، ... پاریس:دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕانسە دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس شار، پێتەخت، هەولێر و کوردستان: پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا بەڕێوە چوو. پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات. کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز سمینارێک بۆ دکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی لە ژێر ناونیشانی «زمانی کوردی و زاراوەکانی» ڕێکخرا. فەرشید گردکانی و نامۆ فازڵ دوو قارەمانی کوردی بواری وەرزش لە ئاستی جیهانیدا