کوردناسیۆن: ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ی کوردی” ٨ی جولای ٢٠٢٦” لە پێوەندی بە نوێترین گۆڕانکارییەکانی بواری میدیا، حوکمڕانی و سیاسەت لە هەرێمی کوردستان لە لایەن ناوەندی پێشکەوتنی کوردی (Centre for Kurdish Progress) لە یەکێک لە هۆڵەکانی پارلمانی بریتانیا کۆبوونەوەیەک بۆ بەڕێز دڵێر عەبدولخالق، ڕۆژنامەنووس، مامۆستای زانکۆ و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، ڕێکخرا.
بەڕێز دلێر عەبدولخالق کۆمەڵێک باس و بابەتی گرینگی لەو بارەوە هێنایە گۆڕێ.
شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بەشداریی بەڕیز ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سکرتێری گشتی و بە هاوڕێیەتیی بەڕیز گۆران دەشتی ئەندامی دەفتەری سیاسیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لەم کۆبوونەوەیە دا بەشدار بوون.
سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕۆڵی میدیا و سۆسیال میدیا بۆ چالاککردنی حکوومەت و دەسەڵاتدا قسەی کرد و هاوکات وتی: پێویستە لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەندێک پرسی نەتەوەیی هێڵی سوور دابنرێ و ئیزن نەدرێ هێڵە سوورە نەتەوییەکان ببەزێندرێن یان بێڕێزی بە هێما و بەرژەوەندییە گشتیەکانی نەتەوەی کورد بکرێ و بەم چەشنە پیویستە هەندێک بەربەست لە بەردەم سۆسیال میدیا و میدیای ئازاد دابنرێ.
لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەکە دا هەیئەتی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەرانی چەندین حیزب و لایەنی سیاسی، پارلمانتار و کەسایەتیی سیاسی دیدار و چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا.




https://shorturl.fm/533Hf
https://shorturl.fm/nIYdM
https://shorturl.fm/qcuxy
https://shorturl.fm/BKHUM
https://shorturl.fm/E0KIR
https://shorturl.fm/RK3gs
https://shorturl.fm/5xV0J
https://shorturl.fm/KSliV
https://shorturl.fm/pH5Bk
https://shorturl.fm/TPXGh
https://shorturl.fm/9ho6r
https://shorturl.fm/ivHw4
https://shorturl.fm/TRdlh
https://shorturl.fm/K0HuZ
https://shorturl.fm/18xux
https://shorturl.fm/LACHf
https://shorturl.fm/oSGjQ
https://shorturl.fm/rUIfd
https://shorturl.fm/G05DX