هاونیشتمانیانی خۆشەویست،
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەر و مافپەروەری کوردستان،
هەروەک ئاگادارن، ٣٧ ساڵ لەمەوبەر، شەهید دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەسەر مێزی وتووێژ و دانوستان، بە پلانێکی پێشوەختە و داڕێژراوی ڕژیمی داگیرکەر و دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وڵاتی ئۆتریش تیرۆر کرا و گیانی خۆی لە پێناو ئازادی و مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورد دا بەخت کرد.
شەهیدکردنی دوکتور قاسملوو لەسەر مێزی دانوستان، جارێکی دیکە بۆ جیهانی سەلماند کە نەتەوەی کورد نەتەوەیەکی ئاشتیخوازە و هەمیشە هەوڵی داوە بە بەکارهێنانی هەموو شێوازە ڕەواکانی خەبات، مافە نەتەوەیی و مرۆییەکانی خۆی بەدەست بهێنێت؛ بەڵام ڕژیمی ئێران، لەبری وەڵامدانەوەی سیاسی و مەدەنی، تیرۆر و توندوتیژیی کردووەتە ئامرازی سەرەکیی مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارییە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان.
تیرۆری دوکتور قاسملوو هەروەها وانەیەکی گەورەی مێژووییە بۆ هەموو جیهان. ئەگەر ئەمڕۆ دەوڵەتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێیان وایە کە دەتوانن تەنها لە ڕێگەی وتووێژ و سازانەوە لەگەڵ ئەم ڕژیمە بگەنە ڕێککەوتن، دەبێت لە ئەزموونی مێزی دانوستانی ڤییەن فێر ببن.
ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرجار دانوستان و دیپلۆماسی نەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، بەڵکوو بۆ کڕینی کات، کەمکردنەوەی فشارە نێودەوڵەتییەکان، فریودانی بەرامبەر و گەیشتن بە ئامانجە سیاسی و ئەمنییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت. بۆیە، هیچ وتووێژێک لەگەڵ ئەم ڕژیمە، بەبێ بەڵێنی نێودەوڵەتی، چاودێریی سەربەخۆ و میکانیزمی پابەندکردنی ڕژیم بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان، نابێت بە نیشانەی نیازپاکیی ئەو ڕژیمە دابنرێت.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان، وێڕای مەحکومکردنی هەموو کردارە تیرۆریستییەکانی ڕژیمی ئێران دژ بە ئازادیخوازان و شۆڕشگێڕانی نەتەوەکەمان، لە سیوحەوتەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید دوکتور قاسملوودا، داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، وانەی ئەم ڕۆژانە بکەنە هەوێنی ئاشتی، تەبایی، یەکڕیزی و هاوکاریی نەتەوەیی.
ئێمە پێمان وایە یەکڕیزیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت لەسەر بنەمای چەمک و گوتاری نەتەوەیی، بەرژەوەندیی باڵای خەڵکی کوردستان و ئامانجی ڕزگاریی نیشتمان بنیات بنرێت؛ بۆ ئەوەی بتوانین گەلە چەوساوەکەمان لە ژێر ستەم و داگیرکاری ڕزگار بکەین، داگیرکەرانی کوردستان لە خاکەکەمان وەدەرنێین و بە درێژەدانی ڕێگە و ڕێبازی شەهیدەکانمان، خەونەکانیان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی بەدی بهێنین.
هیوادارین هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان، بە دڵسۆزی، بەرپرسیارێتی و لەپێش چاوگرتنی هەستیاری و گرنگیی بارودۆخی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە پێناو یەکڕیزی و یەکگوتاریی نەتەوەییدا هەنگاو بنێن و بە میکانیزمێکی گونجاو، چارەسەرێکی شیاو بۆ ناکۆکی، لێکدابڕان و دوورکەوتنەوەی نێوان هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بدۆزنەوە.
یادی شەهید دوکتور قاسملوو و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کورد و کوردستان بەرز و بەڕێز بێت.
مەرگ و نەمان بۆ داگیرکەرانی کوردستان
سەرکەوێت خەباتی ڕزگاریخوازیی خەڵکی کوردستان
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ی کوردی
١٢ی جوولای ٢٠٢٦ی زایینی




https://shorturl.fm/n9N1D
https://shorturl.fm/4q7po
https://shorturl.fm/CvuKw
https://shorturl.fm/w8dMy
https://shorturl.fm/lFvRM
https://shorturl.fm/MzhW1
https://shorturl.fm/YzL9L
https://shorturl.fm/al4Vw
https://shorturl.fm/WyJXy
https://shorturl.fm/L2bSV
https://shorturl.fm/soFxB
https://shorturl.fm/waqFJ
https://shorturl.fm/ehNZD
Your advice is exactly what I needed right now.
https://shorturl.fm/SgpLt
https://shorturl.fm/bOth7
https://shorturl.fm/sbSTw
https://shorturl.fm/UVhz2
https://shorturl.fm/uJfiP
https://shorturl.fm/1vhsz
https://shorturl.fm/5Kl5z
https://shorturl.fm/UQhCD
https://shorturl.fm/Kfuwg
https://shorturl.fm/4Naw1
https://shorturl.fm/ZzMpZ
https://shorturl.fm/89rDv
https://shorturl.fm/gBIZH
https://shorturl.fm/IGU3k
https://shorturl.fm/aHsLC
https://shorturl.fm/Mw5Em