پارتی سەربەخۆیی کوردستان هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر بنکەکانی کۆمەڵە مەحکووم دەکات.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ی کوردی، بەرامبەر بە ١٧ی جوولای ٢٠٢٦ی زایینی، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە درێژەی سیاسەتی تیرۆر، سەرکوتکردن و پەرەپێدان بە ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا، بنکە و کەمپەکانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە زەرگوێزەڵە، لە هەرێمی باشووری کوردستان، کردە ئامانجی هێرشێکی قورسی مووشەکی. بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لەم هێرشەدا ٩ پێشمەرگە شەهید و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تاوانکاری و ترسنۆکانەیەی ئێران مەحکووم دەکات و بە درێژەی هەمان سیاسەتی دەزانێت کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکەم ڕۆژەکانی دامەزراندنییەوە دژی نەتەوەی کورد پەیڕەوی کردووە؛ سیاسەتێک کە لەسەر لەسێدارەدان، تیرۆر، مووشەکباران، کۆچی زۆرەملێ، سەرکوتی سیاسی و نکۆڵیکردنی سیستەماتیک لە مافە نەتەوەییەکانی نەتەوەی کورد بنیات نراوە.

هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگای حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نیشتەجێی باشووری کوردستان، هیچ پاساوێکی بەرگری یان ئەمنی نییە. مووشەکبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان، دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی ولاتێکی تر.
کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە نیشانی دا کە بۆ هەڵهاتن لە قەیرانە ناوخۆییەکان و دەرئەنجامەکانی سیاسەتە وێرانکەرەکانی خۆی، شەڕ و ناسەقامگیری بۆ دەرەوەی سنوورەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی هەناردە دەکات.

ئەوەی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان دەترسێنێت، نە بینا و کەمپەکان، بەڵکوو هۆشیاریی نەتەوەیی، ئیرادەی سیاسی و توانای ڕێکخراوەیی نەتەوەیەکە کە زیاتر لە سەدەیەکە لە بەرامبەر داگیرکاری، هەڵاواردن و نکۆڵیکردن لە ناسنامەکەیدا خۆڕاگری دەکات.
دەسەڵاتدارانی تاران بە باشی دەزانن کە کوردستان هەمیشە یەکێک لە سەرەکیترین سەنگەرەکانی ئازادیخوازی و یەکێک لە ناوەندەکانی سەرهەڵدانی ڕاپەڕینەکان بە دژی ئێران بووە و ڕۆڵی پێشەنگی کوردستان لە شۆڕشی «ژن، ژیان، ئازادی»یش نیشانی دا کە مووشەک، زیندان و لەسێدارەدان ناتوانن دەنگی نەتەوەیەک بێدەنگ بکەن کە بۆ ئازادی و دیاریکردنی چارەنووسی خۆی هەستاوەتە سەر پێ و دەنگی هەڵبڕێوە.

ڕژێمێک کە لە ناوخۆی دا  ڕووبەڕووی ڕق و ناڕەزایەتیی فراوانی خەڵک بووەتەوە و لە دەرەوەش تووشی دەرئەنجامەکانی سیاسەتە شەڕخوازانەکانی بووە، هەوڵ دەدات بە هێرشکردنە سەر حیزبە کوردستانییەکان، هەم تۆڵەی خۆی لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکان بکاتەوە و هەم کۆمەڵگەی کوردستان بترسێنێت. بەڵام ئەزموونی مێژوویی سەلماندوویەتی کە هەر تاوانێکی کۆماری ئیسلامی، نەک هەر ئیرادەی نەتەوەی کورد تێک ناشکێنێت، بەڵکوو پێویستیی هاوپشتیی نەتەوەیی، ڕێکخستنی سیاسی و بەردەوامیی خەبات بۆ ڕزگاری زیاتر دەکات.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان شەهیدبوونی ئەم ٩ پێشمەرگەیە:

“فەرهاد قەمەری، سرووش نەسری، سینا سەفەری، یاسین کیانپوور، ئەحمەد مەحموودی، ڕەزا سادقی، کەسرا ڕەحمان‌نەژاد، سیاوان نیکی‌خا و زەکەریا فەقی حەسەن‌ئاغا”

سەرەخۆشی دەکات لە بنەماڵە سەربەرزەکانیان، ڕێبەرایەتی و ئەندامانی کۆمەڵە، هاوسەنگەرەکانیان و سەرتاسەری خەڵکی کوردستان و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم هێرشە دەخوازێت. ناو و یادی ئەم گیانبەختکردووانە هەمیشە لە بیرەوەریی خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد دا  زیندوو دەمێنێتەوە.

ئێمە داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین لە بەرامبەر دووبارەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانەدا بێدەنگ نەبن و بۆ پاراستنی کرداریی ژیانی دانیشتووانی کەمپەکان، ئەندامانی حیزبە کوردستانییەکان و خێزانەکانیان، هەنگاوی خێرا و کاریگەر بنێن. هەروەها داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتیی ئورووپا، دەوڵەتە دیموکراتیکەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی مەحکووم بکەن و لەبارەی ڕەهەندە جیاوازەکانی ئەم هێرشەوە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ ئەنجام بدەن و فەرماندەران و ئەنجامدەرانی بخەنە ژێر گوشار و بەرپرسیارێتی .

بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییانەدا، کۆماری ئیسلامی و سوپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران بۆ بەردەوامبوون لە تیرۆریزمى دەوڵەتی و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان هان دەدات.
تەنها مەحکوومکردنی زارەکی بەس نییە؛ بۆ ڕاگرتنی ماشێنی تیرۆر، مووشەک و سەرکوتی کۆماری ئیسلامی، هەنگاوی سیاسی، یاسایی و ئەمنیی خێرا و هاوئاهەنگ پێویستە.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان جارێکی دیکە جەخت دەکاتەوە کە هیچ هێزێک ناتوانێت مافی نەتەوەی کورد بۆ ئازادی، سەروەریی نەتەوەیی و دیاریکردنی چارەنووسی خۆی سەرکوت بکات. وەڵامی خەڵکی کوردستان بە مووشەکباران و تیرۆر، بەهێزکردنی هاوپشتیی نەتەوەیی، بەردەوامیی خەباتی ڕێکخراوەیی و پێداگریی پتەوتر لەسەر ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان دەبێت.

سڵاو لە گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادیی کوردستان
بژی هاوپشتی و خەباتی ئازادیخوازانەی نەتەوەی کورد
بڕووخێ ڕژێمی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران

پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ی کوردی – ١٧ی جوولای ٢٠٢٦ ی زایینی

بابەتی پێشووپەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی سی‌وحەوتەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو
بابەتی دواترپارتی ئازادیی کوردستان: ئێران لە هێرشە دڕۆنییەکەدا تەقەمەنیی تێکەڵ بە فۆسفۆری سپی بەکار هێناوە

32 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
زیاتر لە ٩٥٠ هێرشی مووشەکی و درۆنی، ٣٢ شەهید، ١٥٤ بریندار و زیانی مرۆیی، ئابووری و ژینگەیی سزای خۆفرۆشی لە کوردستان؛ کوژرانی زیاتر لە ١٤ جاش،  سێ جاشی تر لە هەورامان، مەهاباد و سنە کوژران. وەرزشوانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پاڵەوانییەتیی جیهانیی تێکواندۆدا میداڵی زیوی بردەوە بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی دوازدەهەمین ساڵوەگەڕی ژینۆسایدی کوردانی ئێزیدی و کارەساتی شەنگاڵ کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان لە لەندەن پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی مێژوویی مەریوان بەیاننامەی هاوبەشی هەشت حیزب و ڕێکخراوی سەر بە نەتەوەکانی کورد، بەلووچ، ئەحوازی لە وەڵامی "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" پارتی ئازادیی کوردستان: ئێران لە هێرشە دڕۆنییەکەدا تەقەمەنیی تێکەڵ بە فۆسفۆری سپی بەکار هێناوە پارتی سەربەخۆیی کوردستان هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر بنکەکانی کۆمەڵە مەحکووم دەکات. پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی سی‌وحەوتەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی سناتۆر لیندزی گراهام بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا فیلم: دیــاکـــۆ ؛ سەرەتای یەکگرتوویی مـــاد "یەکەمین دەوڵەتی کوردی" بۆ سەربەخۆیی؟ پارتی سەربەخۆیی کوردستان: کوژرانی سیاوەش ئەلەک دیسان ئەوەمان بیر دێنێتەوە:کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ.