پارتی ئازادیی کوردستان: ئێران لە هێرشە دڕۆنییەکەدا تەقەمەنیی تێکەڵ بە فۆسفۆری سپی بەکار هێناوە

کوردناسیۆن: پارتی ئازادیی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ڕژیمی ئێران لە هێرشە دڕۆنییەکەی بەرەبەیانی ١٩ی جوولای ٢٠٢٦ بۆ سەر یەکێک لە بنکەکانی سپای میللیی کوردستان، تەقەمەنیی تێکەڵ بە فۆسفۆری سپی بەکار هێناوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا نۆ پێشمەرگە بریندار بوون. پاک دەڵێت، بینین و پشکنینی دۆخی بریندارەکان، جۆری برین و سووتانەکان، هەروەها ئەو ئاگرە بەرفراوانەی لە شوێنی بەئامانج‌گیراو و ژینگەی دەوروبەری کەوتووەتەوە، نیشان دەدات کە تەقەمەنیی بەکارهاتوو فۆسفۆری سپیی تێدا بووە.

پارتی ئازادیی کوردستان ئەم هێرشەی بە تەنها کردەوەیەکی سەربازی نازانێت، بەڵکوو وەک تاوان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەما سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی لە کاتی شەڕدا ناوی دەبات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەکارهێنانی ئەو جۆرە تەقەمەنییانەی کە دەبنە هۆی سووتاندنی مرۆڤ، زیانگەیاندن بە ژینگە و دروستکردنی ئاگری بەرفراوان، لەگەڵ بنەماکانی مرۆڤایەتی و پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی دەوڵەتان ناتەبایە.

هەروەها هونەر ئەحمەد، فیلمساز و ڕۆژنامەنووسی کورد لە هەرێمی کوردستان، دوای سەردانی هەندێک لە پێشمەرگە بریندارەکانی ئەم هێرشە، وێنەی دوو کەس لە بریندارەکانی بڵاو کردووەتەوە. ئەو لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە، بەپێی ڕاگەیاندنی پارتی ئازادیی کوردستان، ئەو پێشمەرگانە لە هێرشێکی دڕۆنییدا بە تەقەمەنیی تێکەڵ بە فۆسفۆری سپی بریندار کراون.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان وێرای مەحکوومکردنی جینیاتەکانی ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی هاودەنگ لە گەڵ پارتی ئازادیی کوردستان داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات ئەم هێرشە بێوەڵام نەهێڵێتەوە. پارتی ئازادیی کوردستان بە تایبەتی داوا لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و دامەزراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان دەکات، هەنگاوی یاسایی و پێویست بۆ لێپرسینەوە و سزادانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵبگرن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، بۆ پاراستنی ئاسایش، مافەکانی هاووڵاتیان و ژینگەی ناوچەکە، بەرامبەر دەستدرێژی و هێرشە سەربازییەکانی ئێران بێدەنگ نەبن و بەرگری لە سەروەری و ئاسایشی خاکی خۆیان بکەن.

پارتی ئازادیی کوردستان ئاگاداری دەداتەوە کە بێدەنگی بەرامبەر بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنییە قەدەغەکراوەکان، ڕێگا بۆ دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە تاوان و هێرشە مەترسیدارانە خۆش دەکات.

پاک جەخت لەوە دەکاتەوە کە پاراستنی کرامەتی مرۆڤ، ئاسایشی مەدەنییەکان، ژینگە و پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتی، بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی هەموو دەوڵەتان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانە.

ڕاگەیەندراوەکە بە دروشمی «نا بۆ بەکارهێنانی چەکە قەدەغەکراوەکان» کۆتایی پێ هاتووە.

بابەتی پێشووپارتی سەربەخۆیی کوردستان هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر بنکەکانی کۆمەڵە مەحکووم دەکات.
بابەتی دواتربەیاننامەی هاوبەشی هەشت حیزب و ڕێکخراوی سەر بە نەتەوەکانی کورد، بەلووچ، ئەحوازی لە وەڵامی “کۆنگرەی ئازادیی ئێران”

4 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
زیاتر لە ٩٥٠ هێرشی مووشەکی و درۆنی، ٣٢ شەهید، ١٥٤ بریندار و زیانی مرۆیی، ئابووری و ژینگەیی سزای خۆفرۆشی لە کوردستان؛ کوژرانی زیاتر لە ١٤ جاش،  سێ جاشی تر لە هەورامان، مەهاباد و سنە کوژران. وەرزشوانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پاڵەوانییەتیی جیهانیی تێکواندۆدا میداڵی زیوی بردەوە بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی دوازدەهەمین ساڵوەگەڕی ژینۆسایدی کوردانی ئێزیدی و کارەساتی شەنگاڵ کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان لە لەندەن پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی مێژوویی مەریوان بەیاننامەی هاوبەشی هەشت حیزب و ڕێکخراوی سەر بە نەتەوەکانی کورد، بەلووچ، ئەحوازی لە وەڵامی "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" پارتی ئازادیی کوردستان: ئێران لە هێرشە دڕۆنییەکەدا تەقەمەنیی تێکەڵ بە فۆسفۆری سپی بەکار هێناوە پارتی سەربەخۆیی کوردستان هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر بنکەکانی کۆمەڵە مەحکووم دەکات. پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی سی‌وحەوتەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی سناتۆر لیندزی گراهام بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا فیلم: دیــاکـــۆ ؛ سەرەتای یەکگرتوویی مـــاد "یەکەمین دەوڵەتی کوردی" بۆ سەربەخۆیی؟ پارتی سەربەخۆیی کوردستان: کوژرانی سیاوەش ئەلەک دیسان ئەوەمان بیر دێنێتەوە:کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ.