کوردناسیۆن: ڕۆژی هەینی ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ی کوردی ” ٣١ی جولای ٢٠٢٦ زایینی” لە لەندەنی پێتەختی وڵاتی بریتانیا دیدارێک لە نێوان دوو لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو.
ئەو دیدارە لە نێوان سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕیز عارف باوەجانی و بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بە ئامادەبوونی بەڕێز گۆران دەشتی ئەندامی دەفتەری سیاسیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە چوو.
هەردوو لایەنی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان، لەم دیدارە دا باسیان لە نوێترین گۆڕانکارییە سیاسییەکان، دۆخی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران کرد و لەسەر ئەو بابەتانە ئاڵووگۆڕی بیروڕایان کرد.
لە درێژەی دیدارەکەدا، جەخت لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی هاوکاری و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حیزب کرایەوە.
هەروەها، بابەتی هەماهەنگیی سیاسی، یەکڕیزی ، لێکنزیکبوونەوە، یەکگرتن و یەکخستنی هەردوو حیزب، بەشێکی گرنگی گفتوگۆکانی ئەم دیدارە بوو.
هەردوو لایەن بە ئاماژە بە بارودۆخی هەنووکەیی ناوچەکە، هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی حیزب و ڕێکخراوە سەربەخۆییخوازە کوردستانییەکان پێویستە بەرەو دروستکردنی هێزێکی یەکگرتوو، بەهێز و پایدار هەنگاو بنێن؛ هێزێکی سەربەخۆییخواز کە لەگەڵ ویست و داواکارییەکانی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هاوتەریب بێت.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوو لایەن جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی ڕاوێژ و گفتوگۆکان و هەوڵدان بۆ ڕەخساندنی زەمینەی یەکبوون، هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان هەردوو حیزب کردەوە.




https://shorturl.fm/9d5e5
https://shorturl.fm/pnZqm
https://shorturl.fm/YLqTe
https://shorturl.fm/oAwqz
https://shorturl.fm/DEmwm