ژمارەیەک وەرزشوانی کورد بە ناوی تیمی «کوردستان» و لەژێر ئاڵای کوردستاندا، لە پاڵەوانییەتیی جیهانیی تێکواندۆ لە شاری سیئولی پایتەختی کۆرەی باشوور، بەشدارییان کرد.
لەو پاڵەوانییەتییە نێودەوڵەتییە گەورەیەدا کە زیاتر لە ٦ هەزار وەرزشوان لە ٦٠ وڵاتی جیاوازی جیهان تێیدا کێبڕکێیان دەکرد، «یەڵدا قادری»، وەرزشوانی لاوی خەڵکی شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرکەوتوو بوو و توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت.
یەڵدا قادری لە بەشی «شکاندنی هێز»دا بەشداری کردبوو و بە پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرزی وەرزشی، میداڵی زیوی بۆ خۆی و کوردستان مسۆگەر کرد. ئەو لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەیدا ئاڵای پیرۆزی کوردستانی بەرز کردەوە.
لە هەمان کاتدا، ئەندامانی دیکەی تیمی کوردستانیش لە پاڵەوانییەتیی جیهانیی هەنمەدانگی ساڵی ٢٠٢٦دا توانییان ژمارەیەک میداڵی بەنرخی دیکە بۆ کوردستان بەدەست بهێنن.
لەو چوارچێوەیەدا، «هێمن مێهدی قادر»، بەرپرسی تیم و ڕاهێنەر، لە جۆری «شکاندنی خێرا»دا میداڵی زیوی بەدەست هێنا. هەروەها «بێنیامین ئیمان» لە پۆلی تەمەنی خوار ١٨ ساڵدا سەرکەوتوو بوو و توانی دوو میداڵی زێڕ و بڕۆنز بەدەست بهێنێت.
لە لایەکی دیکەوە، وەرزشوانێک بە ناوی «ئامەد» لە پۆلی تەمەنی سەروو ١٨ ساڵدا پلەی دووەمی بەدەست هێنا و میداڵی زیوی بۆ تیمی کوردستان مسۆگەر کرد.
ئەم سەرکەوتنە لە کۆمەڵگای وەرزشیی کوردستان پیرۆز بێت.




https://shorturl.fm/da8Tj
https://shorturl.fm/K3ofz
https://shorturl.fm/jHoEw
https://shorturl.fm/Muwdv