کوردناسیۆن: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ جاش کە ڕۆڵێکی بەرچاویان لە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەکانی بەسیج و سپای تیرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەبوو، لە ناوچەکانی هەورامان، مەهاباد و سنە، لەلایەن گەنجانی بوێر و شۆڕشگێڕەوە گەیشتنە سزای کردەوە خائینانەکانیان.
لە هەورامانی تەخت، جاشێک بە ناوی حەمەعەلی ڕەحیمیزادە، ناسراو بە «حەمە جاش» و خەڵکی سەروپیری هەورامانی تەخت، کوژراوە. ڕەحیمیزادە لە ساڵانی ڕابردوودا لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکانی ڕژێمی ئێران هاوکاریی کردووە و لە کۆکردنەوەی زانیاری و چالاکییە ئەمنییەکان لە ناوچەی هەورامان ڕۆڵی هەبووە.
هەروەها لە گوندی گاگش، سەر بە شارستانی مەهاباد، جاشێکی دیکە بە ناوی عومەر دیهقان، ناسراو بە «عومەر فەتە»، کراوەتە ئامانجی تەقە و کوژراوە. ئەو یەکێک لە جاشە دیار و هاوکارە ناسراوەکانی ڕژێمی ئێران لە ناوچەکە بوو.
ڕۆژی شەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥یش، سالار ڕەنگامێز لە شاری سنە کراوەتە ئامانجی تەقە. بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، چەند گوللەیەک ئاراستەی کراوە و بەهۆی برینەکانییەوە کوژراوە. ئەویش یەکێک لە جاشەکانی سنە بوو کە دەستێکی باڵای لە ئازار و ئەشکەنجەدانی خەڵکی ئەم ناوچەیەدا هەبوو و لە کۆتاییدا گەیشتە سزای خیانەت و کردەوە تاوانکارانەکانی.
لەگەڵ ئەم سێ ڕووداوەدا، لە چەند حەتووی ڕابردوودا لە پێوەندی بە کوژرانی جاشەکان، ئەندامان یان ئەو کەسانەی لە گەڵ تۆڕە ئەمنی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاری دەکەن،زیاتر لە ١٤ جاش و بەکرێگیراوی سەر بە ڕژیمی ئێران لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.
ناوی جاشە کوژراوەکان لە چەند حەتووی ڕابردۆوە بەم شێوەیەیە:
خالید خالیدی، بورهان کریسانی، حامد باقرزادە، فایق کریمی ناسراو بە «دۆشکا»، حەسەن ڕووبووسە ناسراو بە «چنارە»، محەمەد ڕەحیمپوور ناسراو بە «حەمەڕەش»، محەمەد حەسەنبێگی، ئومێد فەلاحی ناسراو بە «وەشکەڵانی»، ئەفشین فەتحی، کەریم سلێمانی ناسراو بە «کەریم بەسێ» و کامەران پەهلەوانی ناسراو بە «سارتکەیی».





https://shorturl.fm/80TQy
https://shorturl.fm/QB4NJ