کچە کوردی بەختیاری ناهید بوستانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، وەک وتەبێژی فراکسیۆنی سەوزەکان لە ئەنجومەنی کۆچبەران و ئەنتێگراسیۆنی لوودڤیگسهافن ی ئاڵمان هەڵبژێردرا

ناهید بوستانی وەک وتەبێژی فراکسیۆنی سەوزەکان لە ئەنجومەنی کۆچبەران و ئەنتێگراسیۆنی لوودڤیگسهافن ی ئاڵمان هەڵبژێردرا

ناهید بوستانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و لە کوردانی بەختیاریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک وتەبێژی نوێی فراکسیۆنی پارتی «هاوپەیمانی ٩٠/سەوزەکان» (Bündnis 90/Die Grünen) لە ئەنجومەنی کۆچبەران، یەکخستن و ئەنێگراسیۆنی شاری لوودڤیگسهافن لە ئاڵمان هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵێک کە لە لایەن فراکسیۆنی سەوزەکان لە ئەنجومەنی شاری لوودڤیگسهافن بڵاو کراوەتەوە، ئەندامانی فراکسیۆنی سەوزەکان لە «ئەنجومەنی کۆچبەران و ئەنتێگراسیۆن » (Beirat für Migration und Integration)، لە کۆبوونەوەیەکی فەرمی‌دا ناهید بوستانیان بۆ گرتنەئەستۆی بەرپرسیارێتی وتەبێژیی ئەم فراکسیۆنە هەڵبژاردووە.

ئەنجومەنی کۆچبەران و ئەنتێگراسیۆنی لوودڤیگسهافن یەکێکە لە دامەزراوە ڕاوێژکارییە فەرمییەکانی ئەم شارە لە ویلایەتی ڕاینلاند-فالتس لە ئالمان.
ئەم ئەنجومەنە لە بواری پرس و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە کۆچبەران، بەشداریی کۆمەڵایەتی و سیاسیی ئەوان و سیاسەتەکانی یەکخستن و بەشداریپێکردنی کۆچبەران لە ئاستی شاردا چالاکی دەکات.

ناهید بوستانی خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە و پێشینەی چالاکی لە بواری دیزاینی پیشەسازی و دیزاینی گرافیکیدا هەیە. دوای نیشتەجێبوونی لە ئاڵمان، بەشداریی خۆی لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی شاری لودڤیگسهافن فراوانتر کرد و لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە لیستی پارتی سەوزەکان بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی کۆچبەران و یەکخستن خۆی کاندید کرد. بەردەوامیی چالاکییەکانی لە ناو ئەم ئەنجومەنەدا، لە کۆتاییدا بووە هۆی ئەوەی بە وتەبێژی فراکسیۆنی سەوزەکان هەڵبژێردرێت.

بوستانی دوای هەڵبژاردنی بۆ ئەم بەرپرسیارێتییە ڕایگەیاندووە کە لە پۆستە نوێیەکەیدا بۆ بەدواداچوونی پرسەکان، داواکارییەکان و بەرژەوەندییەکانی کۆچبەران هەوڵ دەدات.

ناهید بوستانی لە هەمان کاتدا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی سەربەخۆیی کوردستانە و لە چوارچێوەی چالاکییە سیاسییەکانی خۆیدا لە ناو پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەردەوامە. هەڵبژاردنی بۆ ئەم بەرپرسیارێتییە لە یەکێک لە دامەزراوە فەرمییەکانی شاری لوودڤیگسهافن، هەنگاوێکی نوێ لە بەشداریی سیاسی و مەدەنیی ئەو لە دامەزراوە خۆجێییەکانی ئاڵمان پێکدەهێنێت.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان، هەڵبژاردنی خاتوو ناهید بوستانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بە وتەبێژی فراکسیۆنی سەوزەکان لە ئەنجومەنی کۆچبەران و یەکخستنی شاری لوودڤیگسهافن لە ئاڵمان، بە گەرمی پیرۆزبایی لێدەکات و سەرکەوتنی زیاتری بۆ بە ئاوات دەخوازێت.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان وێڕای هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خاتوو ناهید بوستانی ، هیوادارە لە بەرپرسیارێتییە نوێیەکەیدا لە پێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی کۆچبەران، فراوانکردنی بەشداریی مەدەنی و جێبەجێکردنی ئەرکە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی، سەرکەوتوو بێت.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ی کوردی
٢١ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی

بابەتی پێشووئەرشیفی بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی ژ.ک و کۆماری کوردستان
بابەتی دواترپەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٤٦ ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان

Leave a Reply

نوێترینەکان
مڵەی برایەتی گەلان و شۆڕشە مەزنەکەی ڕۆژاوای کوردستان. بەیاننامەی هاوبەش بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی ژینا سیمیناری «باشان» لە فەڕانسە بەڕێوە دەچێت پەیامی دڵخۆشی و پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان: بە بۆنەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە باشووری کوردستان ٨٤ کاندیدی کورد لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٦ی سوید؛ بەشدارییەکی فراوان لە پەرلەمان، هەرێم و شارەوانییەکان سیمیناری «ژن، ژیان، ئازادی؛ لە ڕاپەڕینەوە بۆ داهاتوو»ڕۆژی ١٤ی سێپتامبری ٢٠٢٦،بەڕێوە دەچێ پارتی سەربەخۆیی کوردستان: ساڵی نوێی عیبری پیرۆز بێت. هەڵبژاردنەکانی ئاڵمان و گەشەی بەشداریی سیاسیی کورد لەو وڵاتە گیدعۆن ساعر و یەهوودا بن‌یوسف لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی کورد و جوو پێداگریان کرد. کۆتایی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەیوەندیی کورد–جوو لە لەندەن؛ جەخت لەسەر گواستنەوە لە گفتوگۆ بۆ هاوکاریی درێژخایەن شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پێوەندیی کورد و جوو لە لەندەن بەشداری کرد پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هەموو کوردستان لە خەمی سنە دایە. پەیامی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی‌ عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی، نووسەر و وەرگێڕی کورد، لە سەقز کۆچی دوایی کرد سەید برایم سەقزی؛ دەنگێک کە بوو بە بەشێک لە بیرەوەریی کوردستان