پەیامی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی‌

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
14 خەرمانان 2726
کۆچی هەتاوی
14 شهریور 1405
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٢٢ ربيع الأول ١٤٤٨
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

ڕێزدار کاک مەسعوود بارزانی،
بنەماڵە و خێزانی بەرێز و سەربەرزی بارزانی،

بە داخ و کەسەرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی‌مان پێگەیشت؛ کەسایەتییەکی بەڕێز لە ناو بنەماڵەی بارزانی و بەشێک لەو یادەوەرییە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەی کە ناوی بارزانی لەگەڵ مێژووی هاوچەرخی کوردستاندا پێکەوە گرێداوە.

لە ناو هەر نەتەوەیەکدا، هەندێک بنەماڵە تەنیا بە ناو و پێگەی خێزانییان ناسراو نین؛ بەڵکوو لە ماوەی نەوەکاندا دەبنە بەشێک لە بیرەوەریی سیاسی، خەبات، ئازار و هیوای گەلێک. بنەماڵەی بارزانی یەکێکە لەو بنەماڵانەی کە ڕێگای مێژوویی خۆی بە قوربانی و بەشدارییەکی درێژخایەن لە خەباتی نەتەوەی کورددا تۆمار کردووە.

بۆیە، کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو کاک عەبدولواحید تەنیا خەمی بنەماڵەیەک نییە؛ بەڵکوو خەمێکە کە لە دڵی هەموو ئەوانە دا هەست پێدەکرێت کە بە ڕێزەوە سەیری مێژوو و ئەو بەهایانە دەکەن کە کوردستانی ئێمە لەسەریان دروست بووە.

لە لایەن خۆم و سەرجەم ئەندامانی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە، بنەماڵەی بەرێزی بارزانی، خزم و کەسوکار و هەموو ئەوانە دەکەین کە لەم خەمەدا شەریک و ماتەمبارن و خۆمان بە شەریک و هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لەو ساتانەی خەم و ماڵئاواییدا ، ئەوەی دەمێنێتەوە ناوی پاک، ڕێز و یادەوەریی مرۆڤە. هیوادارین یاد و ناوی کاک عەبدولواحید بە خێر بمێنێتەوە و ئەو میراتەی وەک ڕێز، خێرخوازی و هەست و بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی کە لە پاش خۆی بەجێی هێشتووە، بەردەوام بێت.

هیواخوازین دوایین خەمتان بێ و تەمەندرێژی بۆ ئێوە و بنەماڵەی ئازیزتان بە ئاوات دەخوازین، ڕووحی کۆچکردوو شاد و یاد و ناوی بەرز و بەڕیز بێت.

بە ڕێز و هاوخەمییەکی قووڵەوە

ئاشتیـاکۆ پوورکەریم
سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان

١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦ی کوردی

٥ی سێپتامبری ٢٠٢٦ی زایینی

بابەتی پێشووعەبدوڵڵا کەیخوسرەوی، نووسەر و وەرگێڕی کورد، لە سەقز کۆچی دوایی کرد
بابەتی دواترپارتی سەربەخۆیی کوردستان: هەموو کوردستان لە خەمی سنە دایە.

Leave a Reply