پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هەموو کوردستان لە خەمی سنە دایە.

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
16 خەرمانان 2726
کۆچی هەتاوی
16 شهریور 1405
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٢٤ ربيع الأول ١٤٤٨
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

ئێوارەی ١٤ی خەرمانان، لە ڕێگای سنە–هەمەدان، تانکەرێکی هەڵگری سووتەمەنی دوای تێکچوونی کۆنترۆڵ خۆی بە چەند ماشێنێک دادا و تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەی گەورەی لێکەوتەوە. بەهۆی ئەم کارەساتە، ١١ کەس گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان، خەڵکی سنە و هەموو نیشتمانەکەمان دەردەبڕێت و خۆی لەم خەم و پەژارە دا بە شەریک و بەشدار دەزانێ.

لەم ساتە پڕ لە خەمەدا، ئازاری بنەماڵە داغدارەکان تەنیا ئازاری ئەوان نییە؛ خەمێکە کە بەسەر هەموو کوردستاندا دابەش بووە.

ئەم کارەساتە هەروەها بیرخستنەوەیەکی تاڵە لەو ڕاستییەی کە سەلامەتی ژیان و هاتوچۆی خەڵکی کوردستان پێویستی بە ڕێگاوبانی ستاندارد و پارێزراو، چاودێریی جیددی و بەرپرسیارێتیی ڕوون هەیە.

ڕۆحی قوربانییەکان شاد و یادیان بەرز و بەڕێز بێت.

ئارامی و خۆڕاگری بۆ بنەماڵە و کەسوکاریان دەخوازین، و هیوای چاکبوونەوە و گەڕانەوەی تەندروستی بۆ هەموو برینداران.

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦

بابەتی پێشووپەیامی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی‌
بابەتی دواترشاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پێوەندیی کورد و جوو لە لەندەن بەشداری کرد

Leave a Reply