گیدعۆن ساعر و یەهوودا بن‌یوسف لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی کورد و جوو پێداگریان کرد.

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
17 خەرمانان 2726
کۆچی هەتاوی
17 شهریور 1405
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٢٥ ربيع الأول ١٤٤٨
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

کوردناسیۆن : لە درێژەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەیوەندیی کورد–جوو لە لەندەن، گیدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا جەختی لەسەر دۆستایەتیی مێژوویی نێوان کورد و جوولەکە و پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو نەتەوە کردەوە.

ساعر لە بەشێک لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە کورد لە نێوان چوار دەوڵەتدا دابەش کراون و هێشتا بە سەربەخۆیی سیاسی نەگەیشتوون. هەروەها ڕایگەیاند کە ئیسرائیل پشتگیری لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان کورد و جوولەکە دەکات.

هەروەها یەهودا بن‌یوسف، سەرۆکی کۆمەڵگەی کوردی لە ئیسرائیل، لە وتارەکەیدا بە ناونیشانی «ئیسرائیل و کوردستان؛ هاوبەشییەک لە ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو»، جەختی لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، پەیوەندییە مێژووییەکان و پێویستیی فراوانکردنی هاوکاریی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە نێوان هەردوو نەتەوە کردەوە.

بن‌یوسف وتی ئیسرائیل یەکێکە لەو وڵاتانەی بە ئاشکرا پشتگیری لە ئاواتی سەربەخۆیی کوردستان کردووە. ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە پەیوەندیی کوردی–ئیسرائیلی نابێت تەنیا لەسەر هەڕەشە و دوژمنی هاوبەش بنیات بنرێت، بەڵکوو دەبێت لەسەر مێژوو، کولتوور، بەرژەوەندیی دوولایەنە و هاوکاریی درێژخایەن بنیاد بنرێت.

وتەکانی ئەم دوو کەسایەتییە نیشانی دا کە لە پاڵ بابەتە مێژوویی و کولتوورییەکاندا، پرسی سەربەخۆیی کوردستان و داهاتووی هاوکاریی کوردی–ئیسرائیلیش لە تەوەرە گرنگەکانی کۆنفرانسی لەندەن بوون.

بابەتی پێشووکۆتایی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەیوەندیی کورد–جوو لە لەندەن؛ جەخت لەسەر گواستنەوە لە گفتوگۆ بۆ هاوکاریی درێژخایەن
بابەتی دواترهەڵبژاردنەکانی ئاڵمان و گەشەی بەشداریی سیاسیی کورد لەو وڵاتە

3 کۆمێنتەکان

Leave a Reply