٨٤ کاندیدی کورد لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٦ی سوید؛ بەشدارییەکی فراوان لە پەرلەمان، هەرێم و شارەوانییەکان

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
22 خەرمانان 2726
کۆچی هەتاوی
22 شهریور 1405
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
١ ربيع الآخر ١٤٤٨
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

لە وڵاتی سوید،  ٨٤ کاندیدی کورد لە چوارچێوەی پارتە سیاسییە جیاوازەکانی ئەم وڵاتەدا بۆ پەرلەمان ، ئەنجوومەنی هەرێمەکان و ئەنجوومەنی شارەوانییەکان ڕکابەری دەکەن؛ بەشدارییەک کە لە ستۆکهۆڵمەوە تا گۆتەنبۆرگ، ئۆرێبرۆ، ڤێستمانلاند، یۆنکۆپینگ و ژمارەیەکی دیکە لە شار و هەرێمەکانی سوید بڵاو بووەتەوە.

هەڵبژاردنەکە ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی سێپتامبری ٢٠٢٦، بەڕێوەدەچێت و خەڵکی سوید لە هەمان ڕۆژدا نوێنەرانی خۆیان بۆ سێ ئاستی جیاوازی دەسەڵات هەڵدەبژێرن: پەرلەمانی سوید (Riksdag)، ئەنجوومەنی هەرێمەکان (Region) و ئەنجوومەنی شارەوانییەکان (Kommun). پەرلەمانی سوید ٣٤٩ کورسی هەیە و زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس مافی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیان هەیە.

لە کۆی ٨٤ کاندیدە کوردەکە، ٥٢ پیاو و ٣٢ ژنن. کاندیدەکان لە پارتە سیاسییە جیاوازەکاندا دابەش بوون و بەشێکی زۆریان لەسەر لیستی سۆسیال دیموکراتەکان ڕکابەری دەکەن؛ لە هەمان کاتدا کاندیدی کورد لە پارتی سەوز، لیبراڵەکان، پارتی سەنتەر، مۆدێراتەکان و پارتەکانی دیکەش بەشدارییان هەیە.

بەشێک لە کاندیدەکان تەنیا بۆ یەک ئاستی هەڵبژاردن ڕکابەری دەکەن، بەڵام ژمارەیەکی دیکەیان لە هەمان کاتدا بۆ دوو ئاست یان زیاتر کاندیدن؛ بۆیە ناوی هەندێکیان لە لیستی پەرلەمان، هەرێم و شارەوانیدا دووبارە دەبینرێتەوە.

کاندیدە کوردەکان بۆ پەرلەمانی سوید

لە ئاستی پەرلەمانی نیشتمانی، ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارانی ناسراو و هەروەها روخساری نوێی کورد لە بازنە جیاوازەکانی سوید بۆ بەدەستهێنانی کورسیی ریکسداگ ڕکابەری دەکەن.

کاندیدەکان بریتین لە:

Bawer Kevir، Dina Ghafour، Erivan Waysi، Farat Candemir، Hanna Amin Andersson، Kadir Kasirga، Kijan Karim، Lawen Redar، Missan Amin Latif، Renas Mustafa، Sairan Askari، Shadiye Heydari، Shahla Ojagh، Talla Alkurdi، Ali Alnassar، Agip Yalibun، Edan Karkuk، Hamar Asadi، Huseryn Alpergin، Najib Alacaab، Poya Akbina، Safiya Altundag، Serim Altunag، Gurgin Bakircioglu، Sarwan Bozarslan، Shwan Kareem، Yousuf Hassan، Abdulwahab Tyrois و Lanja Sharif.

لە نێوان ئەم کاندیدانەدا Lawen Redar و Kadir Kasirga لە سیما ناسراوەکانی سیاسەتی سویدن و پێشتر ئەزموونی ئەندامێتی پەرلەمانیان هەبووە. لە ستۆکهۆڵم، ناوی Talla Alkurdi، Bawer Kevir، Sarwan Bozarslan، Shwan Kareem و ژمارەیەکی دیکەش لە کاندیدە کوردەکان دەبینرێت.

لە Värmland، Erivan Waysi بۆ پەرلەمان کاندیدە؛ لە Göteborg، Renas Mustafa و Shadiye Heydari لە لیستەی هەڵبژاردنییەکاندا هەن؛ لە Örebro، Sairan Askari و Shahla Ojagh ڕکابەری دەکەن، و Lanja Sharif لە Jönköping بۆ ریکسداگ کاندیدە.

هەروەها Gurgin Bakircioglu، Sarwan Bozarslan و Shwan Kareem لەو کاندیدە کوردانەن کە لە چوارچێوەی پارتی سەوزدا بەشداریی هەڵبژاردنەکەیان کردووە. Gurgin Bakircioglu لە ستۆکهۆڵم دەژی و لە ناساندنی هەڵبژاردنی خۆیدا بە ڕوونی باس لە پێشینەی کوردی و کاریگەریی سیما سیاسییە کوردەکان کردووە.

کاندیدە کوردەکان بۆ ئەنجوومەنە هەرێمییەکان

لە ئاستی Region، کوردان بۆ دامەزراوەیەک ڕکابەری دەکەن کە بەرپرسیارێتیی بەشێکی زۆری کاروباری تەندروستی، نەخۆشخانەکان، گواستنەوەی گشتی و خزمەتگوزارییە هەرێمییەکانی لە ئەستۆیە.

کاندیدە کوردەکان لەم ئاستەدا بریتین لە:

Ayoub Marabi، Bawer Kevir، Farhan Mohammed، Hewa Cardot، Mousa Basrawi، Nesrin Lewin، Nouroz Wanli، Ranjdar Faly، Renas Mustafa، Sairan Askari، Shadiye Heydari، Shahla Ojagh، Shilan Majid، Soraya Zarza Lundberg، Tara Rasul، Tara Twana، Leila Shafie، Hossein Azizi و Noah Rafat.

لە Region Stockholm، ناوی Bawer Kevir، Ranjdar Faly، Tara Rasul و Tara Twana لە نێوان کاندیدە کوردەکاندا دەبینرێت. لە Örebro، Farhan Mohammed و Sairan Askari ڕکابەری دەکەن و لە Västra Götaland و ناوچەی Göteborg، Ayoub Marabi، Hewa Cardot، Shadiye Heydari، Shilan Majid و Soraya Zarza Lundberg لە لیستەکاندا هەن.

کاندیدە کوردەکان بۆ ئەنجوومەنە شارەوانییەکان

زۆرترین ئاستی بەشداریی کاندیدە کوردەکان لە هەڵبژاردنە شارەوانییەکاندا دەبینرێت؛ شوێنێک کە بڕیارەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە قوتابخانە، نیشتەجێبوون، خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبردنی شار و ژمارەیەکی زۆر لە کاروباری ڕۆژانەی هاووڵاتیانەوە هەیە.

لە ناو کاندیدە کوردەکان بۆ ئەنجوومەنە شارەوانییەکاندا ئەم ناوانە دەبینرێن:

Abo Maradi، Aree Said Gali، Awen Wali، Awat Rascal، Aza Cheragwang، Ban Najjar، Barik Kamal، Bengi Aslan، Dara Seed، Dekan Latif، Diana Ghafour، Diyar Cicek، Juwanro Haddad، Kijan Karim، Kochar Walid، Majid Ibrahim Ibrahim، Mathias Mardan، Mousa Basrawi، Missan Amin Latif، Nyan Jamal، Omar Bilali، Orhan Demir، Renas Mustafa، Roshana Yigit، Sairan Askari، Saman Rashid، Serkan Kine، Siler Bradesi، Gurgin Kasemag، Hamar Asadi، Huseryn Alpergin، Makhon Zawa، Mubin Alacaab، Poya Akbina، Sarwan Bozarslan، Shwan Kareem، Zirek Kany، Abo Dakheel، Yousuf Hassan، Abdulwahab Tyrois، Gulan Azizi، Leila Shafie، Ronya Safin، Sarbast Fatah، Sukri Damir، Hossein Azizi و Noah Rafat.

ئەم لیستە بڵاوبوونەوەی جوگرافیایی بەشداریی سیاسیی کوردان لە سوید پیشان دەدات. کاندیدەکان تەنیا لە شارە گەورەکانی وەک ستۆکهۆڵم و گۆتەنبۆرگدا کۆنەبوونەتەوە، بەڵکوو لە ژمارەیەکی زۆر لە شار و شارۆچکەکانی دیکەشدا لەسەر لیستی پارتەکان هەن.

بەشداریی ٨٤ کاندیدی کورد لەم هەڵبژاردنەدا لە ڕووی سیاسییەوە یەکڕەنگ نییە. کاندیدەکان لە پارتە جیاوازەکان و بە بەرنامە و هەڵوێستی سیاسیی جیاوازەوە ڕکابەری دەکەن. زۆرینەیان لەسەر لیستی سۆسیال دیموکراتەکانن، بەڵام سیمای کورد لە پارتی سەوز، لیبراڵ، سەنتەر و ڕەوتە سیاسییەکانی دیکەشدا هەیە.

ئەم بڵاوبوونەوەیە نیشان دەدات کە بەشداریی سیاسیی کوردان لە سوید بە پارتێکی دیاریکراو یان ئاراستەیەکی تاکەوە سنووردار نییە. کاندیدەکان بە پێی بەرنامە، بیر و بۆچوونی سیاسی و پرسە ناوخۆییەکانی سوید لە چوارچێوەی پارتە جیاوازەکاندا کار دەکەن.

لە هەمان کاتدا، لە نێوان ٨٤ کاندیدەکەدا هەم سیاسەتمەداری خاوەن ئەزموونی پەرلەمانی و هەم روخساری نوێ هەن. بەشێکیان ساڵانێکە لە ئەنجوومەنە شارەوانی و هەرێمییەکاندا کار دەکەن و بەشێکی دیکەیان لەم هەڵبژاردنەدا هەوڵی چوونە ناو ئاستێکی بەرزتری بڕیاردانی سیاسی دەدەن.

لە سیستەمی هەڵبژاردنی سویددا، دەنگدەر دەتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردنی پارت، دەنگی تاکەکەسی خۆشی بە کاندیدێکی دیاریکراو بدات. ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئەو کاندیدانەی کە لە ڕیزی پێشەوەی لیستی پارتەکەیاندا نین، بەڵام پشتگیریی تاکەکەسیی بەهێزیان لە نێوان دەنگدەراندا هەیە.

بەم پێیە، بۆ ژمارەیەک لە کاندیدە کوردەکان، هاندانی دەنگدەر بۆ دانانی نیشان لە بەرامبەر ناوی کاندید دەتوانێت لە چارەنووسی هەڵبژاردنییاندا کاریگەریی ڕاستەوخۆ هەبێت.

لەگەڵ کردنەوەی سندوقەکانی دەنگدان لە بەیانی ١٣ی ئەیلوول”سێپتامبر”، ٨٤ کاندیدی کورد لە سەرانسەری سوید چاوەڕێی بڕیاری دەنگدەران دەبن. هەندێکیان بۆ کورسیی پەرلەمانی نیشتمانی ڕکابەری دەکەن، هەندێکیان بۆ ئەنجوومەنە هەرێمییەکان و بەشێکی زۆریشیان بۆ ئەنجوومەنە شارەوانییەکان.

ئەنجامی هەڵبژاردن دیاری دەکات کە چەند کەس لەم کاندیدانە دەتوانن بگەنە دامەزراوەکانی بڕیاردان و نوێنەرایەتیی دەنگدەرانی خۆیان بکەن. بەڵام پێش ئەنجامەکانیش، بوونی ٨٤ کاندیدی کورد لە پانتاییەکی فراوانی سیاسی و جوگرافیایی سویددا، ئاستی بەشداریی سیاسیی کوردانی ئەم وڵاتە بە ڕوونی دەخاتەڕوو.

بە هیوای سەرکەوتن بۆ کاندیدە کوردە نەتەوەییەکان

بابەتی پێشووسیمیناری «ژن، ژیان، ئازادی؛ لە ڕاپەڕینەوە بۆ داهاتوو»ڕۆژی ١٤ی سێپتامبری ٢٠٢٦،بەڕێوە دەچێ
بابەتی دواترپەیامی دڵخۆشی و پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان: بە بۆنەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە باشووری کوردستان

Leave a Reply