بە داخە و کەسەرەوە هەواڵی کۆچی دوایی د. کەماڵ شاکر، سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی کوردستانمان پێگەیشت.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بە بۆنەی ئەم کۆستە گەورەیە، هاوخەمیی خۆی ئاراستەی سەرکردایەتی و ئەندام و دۆستانی حیزبی شیوعیی کوردستان، بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو و هەموو ئەوانە دەکا کە ساڵانێک لە نزیکەوە هاوڕێ و هاوسەنگەری بوون.
د.کەماڵ شاکر یەکێک لەو کەسایەتییە سیاسییانە بوو کە بەشێکی زۆری ژیانی لە ناو سیاسەت لە پێناو کورد و کوردستاندا بەسەر برد. ناوی دوکتور کەماڵ گرێدراوی قۆناغێک لە مێژووی حیزبی شیوعیی کوردستانە و لە هەلومەرجێکی هەستیار و چارەنووسساز دا بەرپرسیارێتیی سکرتێریی ئەو حیزبەی لە ئەستۆ بوو؛کە کوردستان بەڕووی گۆڕانکاریی سیاسی و مێژووییدا تێدەپەڕی.
کۆچی دوایی د. کەماڵ شاکر، داخستنی لاپەڕەیەکە لە ژیانی سیاسیی پیاوێک کە ساڵانێکی زۆر لە ناو گۆڕەپانی سیاسیی کوردستاندا ئامادە بوو.
لەو ساتە خەمناکەدا، پارتی سەربەخۆیی کوردستان وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کار و سەرجەم سەرکردایەتی و هاوسەنگەرانی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی شیوعیی کوردستان بە تایبەتی و هەموو کوردستان بە گشتی، خۆی بە شەریک و هاوبەشی ئەم خەمە قووڵە دەزانێت و ئارامی و دڵنەوایی بۆ کەس و کار و نزیکانی دەخوازێت.
یادی د. کەمال شاکر بەخێر و بەرز و بەڕیز بێ، ڕووحی شاد و ناوی هەرمان بێت.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦ی کوردی
١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٦ی زایینی





https://addlinks.pro/QeLud